یادی عوەیش ئۆجالان کرایەوە

دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، عوەیش ئۆجالان لە ساڵوەگەڕی کۆچکردنیدا یادکرایەوە.

دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، عوەیش ئۆجالان لە ٣١هەمین ساڵوەگەڕی مردنیدا لە سەر ئارامگاکەی لە گوندی ئامارای ناوچەی خەلفەتی یادکرایەوە.

بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خەڵکی گوند، هاوسەرۆکی شارەوانی خەلفەتی سانیە بایرام، ئەندامان و بەڕێوەری ڕێکخستنی ناوچە و بەڕێوەبەری کۆمەڵەی (کاتدەر) بەشداری یادکردنەوەکە بوون. دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراێک کەسانی بەشداربووی یادکردنەوە، گوڵیان لەسەر گۆڕەکە دانا.

دواتر شاندەکە سەردانی فاتمە ئۆجالان خوشکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد، کە لەبەر کێشەی تەندروستی چارەسەر وەردەگرێت.