ئاگر بەردرایە دارستانی گوندی نێرکۆلەی شەمزینان

ئاگربەردرایە دارستانی گوندی نێرکۆلەى ناوچەى شەمزینان لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان و تاوەکو دێت ئاگرەکە تەشەنە دەسەنێت.

لە سنووری گوندی نێرکۆلە لە ناوچەى شەمزینان لە پارێزگای جۆلەمێرگ ئاگر بەردرایە دارستانەکانی چیای گۆمان.

ئاگرەکە تاوەکو دێت تەشەنە دەسەنێت و تاوەکو ئێستا لەلایەن دام و دەزگا فەرمییەکانی دەوڵەتەوە هیچ کارێک بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە نەکراوە.

سەربای ئەوەى هیچ کارێک بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە نەکراوە تاوەکو دێت ئاگرەکەش لە دەورووبەری گوندەکە نزیک دەبێتەوە.

ژ.ت