'ئاگریشمان بەسەردا ببارێنن سەر دانانەوێنین'

ژنانی ئێزدی بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بو سەر شەنگال راپەڕین و رایانگەیاند، "با بزانن، ئاگریشمان بەسەردا ببارێنن، بۆمبیشمان بەسەردا ببارێنن، ئێمە لێیان ناترسین. ئێمە هەرگیز سەر دانانەوێنین، ئێمە تاوەکو دوا هەناسە بەرەنگاری دەکەین".

ژنانی ئێزدی ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر نەخۆشخانەی گوندی سکێن لە شەنگال دەربڕی، کە هێرشەکەى بە بۆردومانکردن لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەوە ئەنجادرابوو.

ژنانی ئێزدی لەوبارەیەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، نابێت بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگ بن و وتی، "ئێمە داوا لە هەموو جیهان دەکەین، کە دەنگمان ببیستن. ئەمڕۆ نەخۆشخانەیەک لەلایەن فڕۆکەکانی ئەردۆغانەوە  بۆردومانکرا، کە منداڵی تەمەن ١٠ ساڵی نەخۆش و کەسانی بە تەمەنی بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا تیادا بوو، بەڵام بە یەکجار بۆردومانکردن تێریان نەخوارد و جارێکیتر بۆردومانیان کردەوە. با جیهان ئیدی ئەردۆغان و هاوکارەکانیان راوەستێنن.

با بزانن، ئاگریشمان بە سەردا ببارێنن، بۆمبمان بەسەردا ببارێنن، ئێمە لێیان ناترسین. ئێمە هەرگیز سەر دانانەوێنین، ئێمە تاوەکو دوا هەناسەمان بەرەنگاری و بەرخودان دەکەین. عێراق و مەسعود بارزانی پشتیوانی لە ئەردۆغان دەکەن. ئەوان شەرەف، کەرامەت و شکۆ و نامووسیان نەماوە. کوا دەوڵەتی عێراق؟ بۆ ئێمە ناپارێزێت؟ بووە کاتژمێر چەندی شەو، ئێمە هێشتا منداڵەکانمان لە ژێر داروپردوی نەخۆشخانەکەدا بۆ دەرنەهاتووە. ئێمە ئیدی رێگا بە فەرمانێکی تر نادەین. ئەگەر دەوڵەتی عێراق ئێمە ناپارێزێت، ئەگەر ئێوە رێگا بە ئەردۆغان بدەن، کە هەموو رۆژێک ئێمە بۆردومان بکات، کەواتە با لێرە بڕۆن. با دوژمن باش بزانێت، ئێمە نە لەوان و نە لە دەوڵەتی عێراقی قبوڵ ناکەین".

راگەیاندراوەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "بمرێ خیانەت"، "شەهید نامرێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێھات.

ژ.ت