ئامێرێکی سەربازی کە منداڵان هێنابوویان بۆ ماڵەوە تەقیەوە: کەسێک گیانی لەدەسیدا و ٤ کەس بریندار بوون
لە ئاگری چەند منداڵێک ئامێرێکی سەربازیان بردووەتەوە بۆ ماڵەکەیان. ئامێرەکە تەقیوەتەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئاگری چەند منداڵێک ئامێرێکی سەربازیان بردووەتەوە بۆ ماڵەکەیان. ئامێرەکە تەقیوەتەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە گوندی حەجی خالیدی سەر بە ناوچەی گیادینی ئاگری، لە ماڵێکدا تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا. لە تەقینەوەکەدا هاوڵاتیەکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی محەمەد توران گیانی لەدەستدا و ٤ منداڵیش بە قورسیی بریندار بوون.
بەپێی زانیاری خانەوادەکە، منداڵانیان لە چیای تەندورەک کە شوان بوون، ئامێرێکی سەربازیان هێناوەتەوە بۆ ماڵەوە. دواتر لە ئەنجامی دەستکاریکردندا ئامێرێکە تەقیوەتەوە. . لە تەقینەوەکەدا هاوڵاتیەکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی محەمەد توران گیانی لەدەستدا و ٤ منداڵیش بە قورسیی بریندار بوون.
باسی ئەوە دەکرێت، جەستەی محەمەد توران بەهۆی تەقینەوەکە پارچە پارچە بووە.
ف.ق