یەکەی تۆڵەی شەهید سەرحەد گراڤی مام ڕەشۆ چالاکیی ئەنجام دا

یەکەی تۆڵەکردنەوەی شەهید سەرحەد گراڤی مام ڕەشۆ لە ١٤ی حوزەیراندا لە دژی وێستگەیەکی پەیوەندییەکانی تەلەفون و ئینتەرنێت لە ناوچەی ئارتەمێنتی وان چالاکییەکی تەقاندنەوەی ئەنجامدا.

لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ و لە کاتژمێر ٠٠:٣٠ دا، لە گەڕەکی شامرانالتی سەر بە ناوچەی ئارتەمێنتیی وان، چالاکییەکی تەقاندنەوە لە دژی وێستگەیەکی پەیوەندییەکانی تەلەفون و ئینتەرنێت ئەنجامدرا. یەکەی تۆڵەکردنەوەی شەهید سەرحەد گراڤی مام ڕەشۆ بەرپرسیارێتیی ئەو چالاکییەی لە ئەستۆ گرت.

لە راگەیەندراوەکەی یەکینەکەدا هاتووە: "وێستگەکە تێکشکێنراوە و چیتر بەکارناهێنرێت. موەلیدە، کۆڵەکە و پایەکانی وێستگەکە، ئامێرەکان و کۆنتێنەری وێستگەکە تێکشکێنران و بەلایەنی کەمەوە ٢٣ هەزار دۆلار زیانی مادی بە وێستگەکە کەیشتووە.

دوای چالاکییەکە ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوە و زرێپۆشێکی پۆلیسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چوونە گەڕەکەکە و بە دەستێوەردانی هێزەکانمان دەورییەی هێزی پۆلیسی فاشیست تێکشکێندرا. هێزەکانمان بە سەرکەوتوویی خۆیان گەیاندە شوێنەکانی خۆیان".

ژ.ت