یەنەکە: لە دەوروبەری کەرکووک و گەرمیان گرووپی تیرۆستی جێگیربوون
ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە سالار مەحموود هۆشیاری ئەوەی دا لە دەوروبەری کەرکووک و گەرمیان گرووپی تیرۆستی جێگیربوون و داوایکرد هێزە ئەمنییەکان لەو ناوچانە ئامادەبن.
ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە سالار مەحموود هۆشیاری ئەوەی دا لە دەوروبەری کەرکووک و گەرمیان گرووپی تیرۆستی جێگیربوون و داوایکرد هێزە ئەمنییەکان لەو ناوچانە ئامادەبن.
سالار مەحموود ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەنەکە لە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر چەند پرسێک وەڵامی ڕۆژنامەنووسانى دایە و لەبارەى کەرکووکیشەوە هۆشدارییدا.
سالار مەحموود باسی لە دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانەکرد و وتی: "هەندێک گرووپی تیرۆرستی هەیە کە هاتوونەتە گەرمیان و ناوچەکانی دەوروبەری پێویستە بەزووی گروپی چەکداری لەسەڵاحەدین و کەرکوک پێکبهێنریت، هێزە ئەمنیەکان بخرێنە ئامادەباشیەوە، چونکە زیانی گەورە بە ئەمنیەتی ناوچەکە و دانیشتوانی دەگەیەنێت. ڕۆژانە سکاڵای هاوڵاتییانمان بۆ دێت کە ئەو چەکدارانە دەستیانکردوە بە سوتاندنی گەنمی جووتیارانی ناوچەکە."
ئەندامەکەی سەرکردایەتى یەنەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک ئەجندا هەن دەیانەوێت پەیوەندی نێوان پێکهاتەکان ئاڵۆزبکەن، بۆ ئەوەی حکومەتی خۆجێی لەکەرکووک لەوناوچانەی لە١٨/١٢/٢٠٢٣هەڵبژاردنی تێداکراوە، بەڵام ئێمە وەکو یەکێتی سوورین لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی لە دیالە و سەلاحەدین و کەرکووک.
سالار مەحموود وتیشی: ئەوەی پەیوەندی بەهەرێمی کوردستانەوە هەیە لایەنەکان نایەنە پێشەوە بەتایبەتی یەکێتی هێزی یەکەمە لەناوچە کوردستانیەکان زۆرترین دەنگ و کورسی هەیە، پێویستە لایەنەکانی تریش و پەدەکە هەمەهەنگ بن بۆ گفتوگۆکردن بۆ ئەوەی بتوانین حکومەتی جۆجێی پێکبهێنن.
هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا سالار مەحموود ئاماژەی بە ماددەی ١٤٠کرد و وتی: "بەشێک لەڕێگرییەکان لەناوخۆیە بەشەکەی تری پەیوەندی بەبوونی ئەجینداوە هەیە بۆ جیبەجی نەکردنی مادەی دەستووری١٤٠هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، وە ئەنجامی کارکردنی حکوومەتی ناوخۆی بکەوێتە کار ئەتوانیت ڕۆڵ ببینیت لەهێورکردنەوەی دۆخەکە، گەرانەوەی ماف بۆ جووتیاران بەشێکی پەیوەندی بە جێبەجی نەکردنی مادەی ١٤٠هەیە."
ئەو ئەندامەى سەرکردایەتى یەنەکە ڕایگەیاند: "پێویستە پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دەستنیشان بکرێت، هەر هەوڵێکی لایەنەکان بۆ ئەوەی پارێزگارێکی عەرەب بۆ شاری کەرکووک دژی ئەو هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەیە چەند ساڵە ڕیکلامی بۆ دەکات، باشتر وایە پەدەکە و یەنەکە بەیەکەوە بگەنە ڕێکەوتنێکی هاوبەش، بتوانین بەشێک لەو تەعریبە شێنەیەی ئەنجام دەدرێت قەرەبوو بکەینەوە."
لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە سالار مەحموود وتی: "بە پێویستی دەزانین بەزووترین کات هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، هەڵبژاردن و جەخت کردنەوە لەهەڵبژاردن موزایەدە نییە، دواجار دادگای ئیتحادی بڕیاری خۆی داوە، لەهەندێک کاتدا بەدڵی ئیمە نییە، ئەوە ئێمە نین جارێک بە دادگای شۆفێنی بشووبهێنین ودواتر پەنای بۆ بەرین، بۆیە پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت".
لە کۆتایی قسەکانیدا سالار مەحمود لەبارەی ڕۆڵ و کاریگەری پێکهاتەکانیشەوە باسی لەوە کرد، دەبێت پێکهاتەکان ڕۆڵ و پێگەی خۆیان بەتەواوی پی بدرێت و وتی: "بۆ ئەوەی جارێکی تر لایەنەکان پیکهاتەکان لەناو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار نەهێنێت، پێکهاتەکان پێکهێنەری ئەم کۆمەڵگەیەن لە ڕابردوودا ڕۆڵی گەورەیان گێڕاوە لە دیموکراسیەتدا، ئەوە ئێمە نین پێکهاتەکانمان بەکارهێنا بێت و دەستێوەردانمان کردبێت و نوێنەری حیزبمان لە جیاتی ئەوان دەستنیشان کردبێت."