ئێشکگری ئازادی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ٥٣ هەم بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لەگەڵ گرووپی ٥٣ هەمین بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لەگەڵ گرووپی ٥٣ هەمین بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی ٢٦٣ لەگەڵ گرووپی ٥٣ هەمین بەردەوامە.
مەراسیمی دەور وەرگرتنەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد، پاشان لەسەر ناوی گرووپی ٥٢ هەمین، ڕۆژبین ئۆتون قسەی کرد.
ڕۆژبین تیشکی خستەسەر گۆشەگیری توندی ئیمراڵی و چالاکییە جیاجیان لە جیهاندا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی دژی گۆشەگیری، گوتی: "دەوڵەتی تورک ڕەچاوی ئەو چالاکییانە ناکات و هەموو ڕێگەکانی چارەسەری دەگرێت. دەوڵەتانی هەژموونخواز چاوی خۆیان لە هەڵوێستی دەوڵەتی تورک داخستووە. بۆ وەستاندنی ئەم شەڕە، پێوسیەت دەمودەست کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت، تاوەکو چارەسەر لە وڵات بچەسپێت. با دوژمن بزانێت، تا ئازادی ڕێبەرێتی ئێمە ناوەستین".
بە بەرزکردنەوەی درووشمەکان گرووپی ٥٣ هەمین دەستبەکاربوون.