ئێشکگریی بەرخودانی شەنگال لە ٢٠هەمین رۆژدایە

ئێشکگریی خەڵکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان ٢٠ رۆژە بەردەوامە. خەڵکی شەنگال دەڵێن، تاوەکو داواکانیان جێبەجێ نەکرێت و ئاسایشەکەیان بە شێوەیەکى فەرمی قبوڵ نەکرێت، درێژە بە چالاکییەکان دەدەن.

خەڵکی شەنگال ناڕەزایەتی و بەرخودانیان لە دژی رێککەوتنی هەولێر – بەغدا لەسەر شەنگال بە ئێشکگریی بەرخودان لە ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان درێژە پێدەدەن.

چالاکییەکەیان بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" دەستپێکردووە و ئەمڕۆ ماوەى ٢٠ رۆژە بەردەوامیی هەیە. ئێشکگرانی ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجوومەن و رێکخراوەکانی شەنگالن.

خەڵکی شەنگال لە شارۆچکەکان، گوندەکان و ناوچەکانی دەورووبەری شەنگالەوە شەپۆل شەپۆل دەڕۆن بۆ سەردانی چادری بەرخودانەکە لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان و خاوەنداری لە ئاسایشی ئێزدخان دەکەن.

بەشداربوانی چالاکییەکە رایانگەیاند، تاوەکو ئاسایشی ئێزدخان بە شێوەیەکى فەرمی قبوڵ نەکرێت و دان بە بەڕێوەبەریی خۆبەرێوەبەری شەنگال دا نەنرێت، درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.

ژ.ت