ئەو کۆڵبەرانەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورک کوژران بەخاکسپێردران

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر دوو کۆڵبەری کوشتبوو. سزای هەردوو کۆڵبەرەکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەخاکسپێردران.

دەوڵەتی تورک لە نێوان گوندی ئاشکانی ئەلباکی وان و گوندی بلندباسانی گەڤەڕی جۆلەمێرگ و گوندی کورانی ئۆرمیە، بە هەلیکۆپتەر هێرشی کۆڵبەرانی کرد. لە هێرشەکەدا ٢ کۆڵبەر کوژران و ٩ کۆڵبەر بریندار بوون.

خانەوادەی سۆزدار ئەحمەدی (١٩) و عەلیشان ئەحمەدی (١٦) دوێنێ سەردانی پزیشکی دادوەری جۆلەمێرگ کرد و دواتر پشکنینی منداڵەکانیان وەرگرت.

تەرمی هەردوو کۆڵبەرەکە کاتژمێر ٠٤:٠٠ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای رێورەسمی ئایینی لە گوندی کورانی ئۆرمیەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەخاکسپێردران.

ف.ق