ئەو سەربازە تورکەی لە شەرناخ هێرشی ڕەگەزی ئەنجامدا، دەستبەسەرکرا

سەندیکای پارێزەرانی شەرناخ ڕایگەیاند ئەو ئەفسەرە تورکەی گێچەڵی بە ژنێک کردووە، لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و پاش چارەسەرکردن دەستبەسەرکراوە.

سەندیکای پارێزەرانی شەرناخ ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە دەربارەی ئەفسەری تورک ز. چ. کە لە شەرناخ گێچەڵی بە ژنێک کردبوو، لەلایەن گەلەوە بە خۆپاراستن ڕێگەی لێ گیرا.

سەندیاکاکە ڕایگەیاند لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی کۆماری شەرناخ، ز. چ. پاش چارەسەرکردن دەستبەسەرکراوە.

بەهەمانشێوە سەندیکاکە دووپاتی دەکاتەوە، لە چوارچێوەی لێپرسینەوە دادوەری و کارگێڕییەکان، ز. چ. لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و دەستبەسەرکراوە، هەروەها ڕای گشتی دڵنیا دەکاتەوە بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە.