یوسرا ڕەجەب: بەپێی دەستوری بنەڕەتی عێراق، شەنگال مافی خۆسەری هەیە

پەرلەمانتاری عێراق توسرا ڕەجەب سەردانی چادری چالاکی لە شەنگال کرد و وتی، "بەپێی یاساکانی عحێراق، مافی خەڵکی شەنگالە کە بە شێوەیەکی خۆسەر بژی و خۆی بپارێزێت.

شاندێک بە سەرۆکایەتی یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق سەردانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) و چادری ئیشکگری لەدژی پەیمانی تورکیا-عێراق- هەولێر کرد. خەڵکی شەنگال کە لەدژی پەیمانەکە زیاتر لە ٤ مانگە بە دروشمی 'ئێمە هەموومان ئاسایشین' چادریان هەڵداوە، لە چاوپێکەوتنەکەدا داواکانیان ئاڕاستەی شاندی عێراق کرد.

پەرلەمانتار یوسرا ڕەجەب لە سەردانەکەدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و بەبیریهێنایەوە کە ئەوان سوێندیان خواردووە، بێ ئەوەی جیاوازی لەنێوان ئایین، مەزهەب و نەتەوەیەک بکەن، لە هەموو هەلومەرجێکدا ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن و رایگەیاند، داواکاری خەڵکی شەنگال کە ١٢٨ رۆژە لە چالاکیدان، پێویستە بە زوترین کات قبوڵبکرێن.

بەرخۆدانی شەنگال رێگری لە هەموو پلانەکان کرد

توسرا رەجەب باسی ئەوەی کرد کە لە حکومەتی عێراقەوە و تا هەموو لایەک تا ئێستا کەس سەردانی چادری چالاکیەکانی نەکردووە، گوێی لە داواکاری شەنگالیەکان نەگرتووە و وتی، "ئەم خەڵکە داوای مافی رەوای خۆی دەکات. یەکێک لە داواکاری سەرەکی خەڵکی ئەوەیە کە ئەو هێزانەی لە رۆژە سەختەکاندا ئەوانیان بەجێ هێشت و هەڵهاتن، نەگەڕێنەوە بۆ شەنگال. ئەمەش داواکاری سروشتی ئەوانە. لەبەرئەوەی ماتمانەیان بەو هێزانە نەماوە.

خەڵک دەیەوێت شەنگال خۆسەر بێت. ئەوەش لە یاسایی عێراقدا جێی دەبێتەوە. خەڵکی شەنگال هاوڵاتی عێراقین. دەستوری بنەڕەتی عێراق  ئەو مافە بە هەموو کەسێک دەدات کە بە ئایین، ناسنامە و زمانی خۆیان بژین. بۆیەش داواکاری چالاکوانان رەوان. من خۆم پشتگیری لە ئەوان دەکەن و دەمەویت داواکاریەکانیان جێبەجێ بکرێت. مافیان هەیە خاوەن هێزێک بن. لەبەرئەوەی جگە لە هێزی ئەوان هیچ هێزێک ناتوانێت لە ئەوان باشتر بیانپارێزێت."

یوسرا ڕەجەب لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بە بەرپرسیاری حکومەتی عێراق لەبەرانبەر پرسی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنی شەنگال کرد و رایگەیاند، بۆ ئاوەدانکردنی عێراق پێویستە حکومەت بودجەیەک دابین بکات و وتی، "بۆ ئەوەی هێزە دەرەکیەکان کاریگەری لەسەر عێراق دروست نەکەن، پێویستە ئێمە بڕیار و ئیرادەمان هەبێت. پێویستە ئێمە کێشەکانمان لەناو خۆماندا چارەسەر بکەین. هەڵوێستی بە بڕیاری بەرخۆدانی خەڵکی ئێزدی پلانی هەموو هێزەکانی لە شەنگال پووچەڵکردەوە. ئێمە تا دوایی لەگەڵ خەڵكی شەنگالداین."

پێویستە داواکاریەکانمان قبوڵبکرێن

ئەمشە شەنگالی ئەندامی تاژێ خۆشحاڵی خۆی لەبەرانبەر سەردانی یوسرا ڕەجەب و شاندە دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان داوایان لە شاندەکە کردووە، دەنگ و داواکاریەکانیان بگەیەنن. شەنگالی باسی ئەوەشی کرد کە پێویستە فشارەکانی سەریان بە زوترین کات کۆتاییان پێبهێنرێێت، خاکی شەنگال بۆ کەس بەجێ ناهێڵن. ئەوان هیچ هێزێکی دەرەکی قبوڵ ناکەن و ئەوان لەبیریان نەکردووە کە لە سەردەمی داعشدا هێزەکانی عێراق و پەدەکە چۆن هەڵهاتن.

شەنگالی باسی ئەوەشی کرد جگە لە یەبەشە، یەژەشە و ئاسایشی ئێزیدخان، بڕوایان بە هیچ هێزێک نەماوە و وتی، "یەبەشە، یەژەشە و ئاسایشی ئێزیدخان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پێویستە بناسرێن. یەبەشە و یەژەشە و ئاسایشی ئێزیدخان، کە شەنگال دەپارێزن، رۆڵەی ئەم خاکەن، رۆڵەی ئێمەن. پێویستە رێگە بدەن خۆمان بپارێزین. کاتێک بە هەزاران، ژن، منداڵ لەلەایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێنران، هێزە عێراقیەکان لەکوێ بوون؟ هێزەکانی عێراق کە دەیانەوێت بێن بۆ شەنگال ئەو کاتە هیچ شتێکیان بۆ ئێمە نەکرد. بەڵام ئێستا بە هێزێکی سەربازی هێرش دەکەنە سەر ئێمە."

ئەمشە شەنگالی راگهاند کە ٧ ساڵە ئەوان لەدژی داعش بەرخۆدان دەکەن و باسی ئەوەی کرد کە پێویستە حکومەتی عێراق داواکری گەلی ئێزدی بۆ خۆسەری دیموکراتیک قبوڵ بکات. شەنگالی بەبیریهێنایەوە کە لە عێراق زۆر هێز هەن و وتی، "وەک هەموو کەسێک مافی ئێمەش هەیە کە خۆمان بپارێزین. ئێمە لەم بڕوایەداین جگە لە خۆمان هیچ هێزێک ناتوانێت بمانپارێزێت. یەبەشە، یەژەشە و ئاسایشی ئێزیدخان دەتوانن بمانپارێزن. تاکە داواکاری ئێمە ئەوەیە کە ئەم داواکاریانەمان قبوڵ بکرێن."

ف.ق