ئیهادە بۆ کوژاندنەوەی ئاگری شەمزینان بانگەوازێکی بڵاوکردەوە

لقی جۆلەمێرگی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە) سەردانی شەمزینانی کرد و بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی ئەو ناوچەیە بانگەوازێکی بڵاوکردەوە.

لە بانگەوازەکەی ئیهادەدا هاتووە، "دوای دەرسیم لە شەمزینان ئاگر لە دارستانەکان کەوتەوە. بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە هیچ هەوڵێک نادرێت."

ئیهادە بەبیریهێنایەوە کە ئاگرەکە لە زەوی دانیشتوانی ناوچەکە نزیک دەبێتەوە کە ئەوەش مەترسی لەسەر ژیان و سەرچاوی خەڵکەکە دروست دەکات و وتی، "رێوشوێن بۆ پاراستنی سروشت، رێوشوێن وەرگرتنە بۆ ژیانی مرۆڤایەتی."

ئاگری دارستانەکانی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ لە بەرزاییەکانی بەگردێ و گەرکەتێی گوندی نەهری لە ١ی ئەیلول دەستیپێکرد. دەوڵەتی تورک بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە هیچ هەوڵێکی نەداوە، گوندنشینان بە دەرفەتی خۆیان هەوڵ دەدەن ئاگرەکە بکوژێننەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئاگرەکەی هەرێمی ئاڤا وەقفێی بەدلیس بە زۆر کۆنتڕۆڵکرایەوە کە ٣٠ی ئاب دەستیپێکردبوو. بەهۆی ناڕەزایی توندی رای گشتی لە ئاسمانەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدرا.

بەهۆی ئاگرەکەوە کە گەیشتە گوندی هورموزی ناوچەی مۆتکی ٢٠ هێکتار دارستان سووتان. لە چیای بۆزی بەدلیس بەهۆی هەڵکردنی ڕەشەباوە، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و بەردەوامە.

ف.ق