یەژاستار لە مەتینا بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدا

گەریلاکانی یەژاستار لە گردی کاتۆی هەرێمی مەتینا بە چەکی قورس لە سەنگەرەکانی دوژمنیاندا.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوردا لە هەرێمی حەفتانین:

٢١ی ئاب کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی گردی کاتۆ، هێزەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە سەنگەرەکانی دوژمنیاندا. لە چالاکیەکەدا کە بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە ئەنجامدرا، ئامانجەکان پێکران.

سوپای داگیرکەری تورک لەم ماوەیەی دواییدا رەز و باخی هاوڵاتیانمان لە باشوری کوردستان لە هەرێمی مەتینا، بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپباران دەکات.

لە هەرێمی ئاڤاشین و زاپ:

٢١ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٢٣:٠٠ لە مەرڤانۆس، بانستا و تابوری عەرەبان هەلیکۆپتەرەکان دەگەڕان.

٢١ی ئاب تونێلەکانی شەڕ لە گردی سور بە چەکی قورس و تەقەمەنی تۆپبارانکران.

٢١ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٠٠:٣٠ و ٠١:٣٠ تونێلەکانی شەڕ لە وەرخالێ ٤ جار بە تەقەمەنی تۆپبارانکران.

جموجوڵی درۆنەکان لە هەرێمەکە بەردەوامە.

٢١ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٢٣:٠٠ ناوچەی پیتی تی سەر بە هەرێمی زاپ لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانی شەڕەوە بۆردومانکرا.

٢٢ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٠٣:٠٠ و ٠٣:٣٠ ناوچەی چەمجوی هەرێمی زاپ لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکرا.

ف.ق