زاگرۆس ئاڤاشین: فەدایی شەڕی جیلۆی بچووک

زاگرۆس ئاڤاشین لە زۆربەی ناوچەکانی مەتینا تا شەنگال و لە شەنگالەوە تا زاپ بە بەخۆدانی گەورەی، گورزی قورسی لە داگیرکەران وەشاند کە دەیانویست بکەونە ناو تونێلەکانی شەڕەوە و ڕێگەیان بە دوژمن نەدا.

شەهید زاگرۆس ئاڤاشین

لە مانگی ئایاردا لە دژی داگیرکاری بەرخۆدانی جیلۆی بچووک مەزنتر دەبێت. گەریلاکان چەندین چالاکی کاریگەریان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدا، لە تونێلی شەڕەکانی جیلۆی بچووک بوون بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە خۆیان بۆ چالاکییە نوێیەکان ئامادە دەکرد. ڕۆژی٢٨ی ئایاری٢٠٢٢١، دوای ئەوەی دوژمن هەوڵیدا بە چەکی کیمیاوی هێرش بکاتە سەر گەریلاکان، گەریلا چالاکییەکی کاریگەریان لەدژی سوپای تورک ئەنجامدا. یەکێک لەو گەریلایانەی بەشداری چالاکییەکە بوو و بە ڕۆحێکی فەداییانە لە دژی داگیرکەران شەڕی کرد، گەریلا زاگرۆس ئاڤاشین (فەردی مەرگەل) بوو.

لە کوردستان وڵاتپارێزی لە بنەماڵەوە دەست پێدەکات. پەیوەندی دایک و باوک و خاک و دراوسێ، عەشیرەت و هەڤاڵیەتی، گوند و هاووڵاتی لە ژێر هەمان چەتردا جێدەگرن. گەلی کورد هەڤاڵ دۆست و بوێرە. بەم بۆنەوە بنەماڵە کوردەکان دادپەروەری و پاکی، وەفاداریی و بوێری فێری منداڵەکانیان دەکەن.

زاگرۆس ئاڤاشین لە ساڵی ١٩٩٦ لە گوندی ڤارتنیسی سەر بە شاری مووش لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە، بە وەفاداری بە نرخە کوردییەکان گەورە بووە، لە تەمەنی گەنجیدا تێکۆشانی ئازادیی کوردستانی ناسیوە. زاگرۆس کە دڕندەیی و چەوساندنەوەی دەوڵەتی تورکی لەسەر گەلی کورد قبوڵ نەکرد، چەندین جار دەستبەسەر، ئەشکەنجە و دەستگیرکرا، بۆیە لە دوژمن توڕە بوو. زۆر لەبن کاریگەریی شەهیدبوونی دوو ئامۆزای گەریلای بووە، بڕیاریدا خەونەکانی منداڵی خۆی بەدیبهێنێت و لەسەر ئەو بنەمایە لە ساڵی ٢٠١٥ لە ئەیالەتی خەرزانەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە دەکات. وەک ئەوەی داهاتووی خۆی بینیبێت، ناوی زاگرۆس ئاڤاشین-ی هەڵبژاردووە.

پاش ئەزموونێکی کورت دەچێتە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. لەوێیەوە پەروەردەی سەرەتایی وەردەگرێت، لەگەڵ کۆمەڵێک گەریلادا دەچێتە شەنگال. زاگرۆس ئاڤاشین، بەبڕیارەوە بەرەنگاری هێرشی دڕندەکانی چەتەکانی داعش بووەوە لە شەنگال و بەشداری لە چەندین چالاکیی کاریگەردا کردووە و دژی چەتەکانی داعش شەڕی کردووە. گەریلا زاگرۆس بە هاوبەشی لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا چەتەکانی داعشیان لە خاکی پیرۆز تێکشکاند، لەلایەن گەلی ئێزدیەوە خۆشەویست بوو. دوای بەجێگەیاندنی ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانی بە شێوەیەکی دروست، جارێکی دیکە لەگەڵ یەکەیەکی گەریلادا دەچێتە شاخەکانی هەرێمی زاپ.

تا دوا گولە شەڕی کرد

هەڤاڵ زاگرۆس ڕۆڵێکی گرنگی لە شەڕی زاپ و بە تایبەتی لە چیای ڕەش هەبووە. بۆ ئەوەی ڕێگری لە دوژمنی داگیرکەر بکرێت، بە ڕۆحێکی فیداییانەوە بەسەر دوژمندا ڕۆیشتووە. هەروەها لە زاپ بەرخۆدانێکی گەورەیان نیشان دا و گورزی قورسیان لە دوژمندا، دواتر ڕوویان کردە تونێلەکانی شەڕ لە هەرێمی جیلۆی بچووک. هەڤاڵ زاگرۆس ئاڤاشین لە ماوەیەکی کورتدا بەشداری لە چالاکییەکانی ناو تونێلەکانی شەڕی کردووە، ئەزموونێکی گەورەی بەرخۆدانی لە دژی سوپای تورک بەڕێوە برد.

شەهید زاگرۆس و ڕووناهی بوونە قەڵغانی ناو تونێلەکان

کاتێک سوپای تورک لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١دا لە شەڕی تونێلەکانی جیلۆی بچوک و دەیویست چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت، گەریلا زاگرۆس ئاڤاشین لەگەڵ هەڤاڵ ڕووناهی خەلیل دەستیان بە چالاکی کرد و گورزی قورسیان لە دوژمن وەشاند، شەهید زاگرۆس ئاڤاشین تا دوا گولە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕیان کرد، لەگەڵ هەڤاڵەکەی ڕووناهی خەلیل چونە کاروانی شەهیدانەوە. شەهید زاگرۆس و ڕووناهی بۆ ئەوەی دوژمن نەکەوێتە ناو تونێلەکانی شەڕەوە بوون بە قەڵغانی زیندوو. ئەمڕۆ بەهەزاران هەڤاڵیان بۆ ئەوەی ببنە لایەقی هەڤاڵانی شەهیدی قارەمانیان، لە هەموو بوارەکاندا بەرخۆدانێکی گەورە لە دژی دوژمنی داگیرکەر بەڕێوە دەبەن.