'ژنان بە یەکێتی نەتەوەیی دەتوانن ژیانێکی ئازاد بخوڵقێنن'

ئوتا دۆخوروزگاری ئەندامی کەژار رایگەیاند، ژنان بە تەنها بە یەکێتی نەتەوەیی دەتوانن ژیانێکی ئازاد بخوڵقێنن و وتی، "ئێمە وەک ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە یاری هێزە سەردەستەکان تێک بدەین کە دەستیان بە جەنگی سێیەمی جیهانی کردووە."

ئوتا دۆخوروزگاری، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵات (کەژار) ڕایگەیاند، کە ئێران لە ڕێگەی سیاسەتی شەڕی تایبەتەوە بێ ڕەوشتی بەسەر کۆمەڵگادا دەسەپێنێت، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕایگەیاند، کە پێویستە ژنان لە بەرامبەر سیستمی باوکسالاری بوەستنەوە و خۆیان رێکبخەنەوە. ئەو ئەندامەی کەهار وتیشی:"پێویستییەکی یەکلاکەرەوە هەیە بۆ ئایدیۆلۆژیای ئازادی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی لە کوردستان" و ڕایگەیاند، کە ئەو کارە لە ڕێگەی رێکخستنی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و سەربازییەوە ئەنجام دەدرێت.

گەریلای کەژار ئوتا دۆکسرۆزگەری لەبارەی شێوازی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان قسەی بۆ ANF کرد.

'ڕووناکی ڕێبازی ئێمە ڕێبەری ئاپۆیە'

گەریلا دۆخوروزگاری تیشکی خستە سەر تێڕوانینی ژنان لەسەر کێشەکانی ناو وڵات و تێکۆشانی ژنان و وتی: هەموو ژنێک دەبینێت کە پێویستە لە کاتی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی وڵات و کێشەکانی وڵات تێکۆشان بکرێت. ئەمە بۆ هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ڕاستە. ئێمە ژنانی کورد ئەمە دەبینین، ڕووناکی ڕێگاکەمان، فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە و خۆمانی تێدا دروست دەکەین، تێکۆشان دەکەین. ئایدیۆلۆژیای بێ کۆتایی ڕێبەر ئاپۆ، کە بووەتە سینتێس، ژیانێکی ئازاد و یەکسان بۆ هەموو گەلانی چەوساوە دابین دەکات؛ بەتایبەتی بۆ یەکپارچەیی هەموو ژنانی جیهان و بۆ ژنانی کورد بنەمای سوپای ژنانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بەتایبەتی لە کوردستان هەنگاوی ئایدیۆلۆژی ڕزگاری ژنان وەک پێویستییەک دەبینرێت. سوپای ژنان دادەمەزرێت؛ خۆیان وەک سوپایەکی ژنان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و جیهان ڕێکدەخەن. هاوکات وەک هێزەکانی هەپەژە و کەژار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕووی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و سەربازییەوە خۆیان ڕێکدەخەن"

"تێکۆشان تەنها بۆ گەلی کورد و ژنانی کورد نییە پێویستە تێکۆشانێکی هاوبەشی هەبێت'

ئوتا دۆخوروزگاری دەربارەی یەکڕیزی و تێکۆشانی ژنان وتی:"تێکۆشانی ئێمە تەنها بۆ گەلی کورد و ژنانی کورد نییە، بەڵکو بۆ ئازادیی کۆمەڵگایە، هەروەها دەرکردنی دوژمنە لەم خاکە پیرۆزە. بۆ نەتەوەییبوونی ژنان شەڕێکی قورس بە تێکۆشانێکی بێ کۆتایی هەیە. پێویستە یەکگرتوویی لە نێوان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ژنانی جیهاندا هەبێت. شەڕ و ڕێکخستن و شەڕکردن لە دژی سیستەمی پیاوسالار بۆ یەک بیر و مەبەست"

'ژنانی ئەفغانی دەتوانن نمونەیەک لە تێکۆشانی ژنانی کورد و عەرەب لە ڕۆژئاوا وەربگرن'

هەروەها گەریلای کەژار ئوتا دۆخوروزگاری باسی لە دۆخی ژنانی ئەفغانی دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ئەفغانستان لەلایەن تالیبانەوە کرد و لە بەردەوامیدا وتی:"دۆخی ئەم دواییەی ژنانی ئەفغان ئەوەیە کە پێویستە یەکبگرن و یەکدەنگیی خۆیان لە دژی سیستەمی ئێستا ڕێکبخەن. بۆ نموونە لە شەڕی ڕۆژئاوا کە هەموو جیهان هێزی تێکۆشانی ژنان بینی، هەروەها بینرا کە لە کەسایەتی کورد و عەرەب و ژنانی جیهان کە بەشداری ئەو ڕۆحەیان کردووە، دەتوانن خۆیان بەنموونە و هێما بزانن. تێکۆشانێکی بێ کۆتایی، دڵ و بوێرییەکی گەورە، پێویستە لە دژی داگیرکاریی و هەراسانکردن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و منداڵان و کۆمەڵکوژییەکان لە دژی خەڵکی ئەنجام بدرێت. هەروەها ئەو هێزەش لە ژنانی ئەفغانیدا هەیە."

"خۆت ڕێکبخە و سوپاکەت دروست بکە و دژی تاڵیبان بجەنگە"

دوخوروزگاری لە بەردەوامیدا وتی:"لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی چەکداری دژی داعش، ژنانی عەرەب لە ناو ڕیزەکانی یەپەژەدا خۆیان بەهێز کرد، ئەزموونیان هەبوو رێکخستنی خۆیان پێک هێنا، تا کۆتایی لە دژی داعش شەڕیان کرد. هەروەها پێویستە ژنانی ئەفغانی خۆیان لە دژی داگیرکاریی تاڵیبان ڕێکبخەن و سوپای خۆیان دروست بکەن"

'پێویستی هەموو ژنان بە ڕێکخستن و یەکێتی نەتەوەیی هەیە'

گەریلای ئوتا دۆخوروزگاری لە کۆتاییدا، تیشکی خستە سەر سیاسەتە تایبەتەکانی شەر لەسەر کۆمەڵگا و هەوڵەکان بۆ بێئەخلاقکردنی کۆمەڵگا و ژنان و وتی:"بەم سیاسەتە ئامانج دوورخستنەوەی کۆمەڵگایە لە سروشتی کۆمەڵگا، بەڕێوەبردنی ئەم سیاسەتە لە کۆمەڵگای کوردستان لاوازکردنی ئەخلاقە. تەنها بە دەستدرێژی سەر ژنان دەتوانن ئەم سیاسەتە بەڕێوە ببەن، بۆیە داگیرکاریی ئێران لە هەموو کات و شوێنێکدا سیاسەتی دەستدرێژی بەرامبەر بە ژنان پیادە دەکات و لە تەمەنی زۆر کەمدا بە ناوی هاوسەرگیرییەوە ژنان دەکوژن، ئەمەش وەک شتێکی ئاسایی پیشان دەدەن. بە گشتی وەک ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێویستمان بە خۆڕێکخستن هەیە، یەکێتی نەتەوەیی هەموو ژنان لە دژی سیستەمی سەرمایەداری پێویستە. ئێمە ژنان دەتوانین پلان و پرۆژەکانی ئەو هێزانە تێکبشکێنین کە دەیانەوێت کۆمەڵگا و ژنان سووک بکەن. ئێمە لەگەڵ هەموو ئەو ژنانەی کە خۆیان رێکدەخەن، لە دژی داگیرکاریی بەرخۆدان دەکەین، وڵاتەکەمان ئازاد دەکەین، بە یەکسانی دەژین، لە سیستمێکی دیموکراتیدا دەژین، بە دوای ژیانێکی ئازاد و فەلسەفەیەکی ئازاددا دەچین، ئێمە پشتگیری ئەم هزرە دەکەین و دەمانەوێت لە پێناویدا تێبکۆشین."

ف.ق