زەکی محەمەد ژیانی لەدەستدا

هاووڵاتی باکوری کوردستان زەکی محەمەد چەلەبی کە شەوی رابردوو لەبەر خواردنگەکەی خۆی لە لایەن ئەندامانی میت گولـلەباران کرابوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سلێمانی کە لەوێ چارەسەری بۆ دەکرا، ژیانی لەدەستدا.

لە گەڕەکی بەختیاریی سلێمانی هاوڵاتی باکوری کوردستان خاوەنی خواردنگەی دەنیز، زەکی محەمەد چەلەبی شەوی رابردوو لەبەردەم خواردنگەکەی لەلایەن میتی تورکەوە بە هاوکاری پەدەکە گولـلەباران کرابوو.

https://1649452211.rsc.cdn77.org/vod/2022-05-18-suleymaniye-zeki-mihemed-jiyana-xwe-ji-dest-da-1.mp4

زەکی محەمەد کە بە سەختی برینداربوو، گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، بەڵام سەرباری هەموو هەوڵەکان، ژیانی لەدەستدا.

هەڤاڵ و کەسوکاری زەکی محەمەد لەبەردەم نەخۆشخانە کۆبوونەوە بۆ وەرگرتنی تەرمەکەی.

هـ . ب