ئاسایشی سلێمانی به‌شێك له ژنە دەستگیرکراوەکانی ئازاد کرد
كه‌مێك پێش ئێستا چه‌ند ژنێك ئازاد كران كه ئه‌مڕۆ له میانه‌ی چالاكییه‌كدا بۆ یادی شه‌هیدانی پاریس، له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیر كرابوون.
كه‌مێك پێش ئێستا چه‌ند ژنێك ئازاد كران كه ئه‌مڕۆ له میانه‌ی چالاكییه‌كدا بۆ یادی شه‌هیدانی پاریس، له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیر كرابوون.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بەمەبەستی نمایشكردنی فیلمێك ده‌رباره‌ی تێكۆشانی شه‌هید ساكینە جانسز، كۆمەڵێك له هاوڵاتیان، نوێنەری لایەنەسیاسییه‌كان و ڕێكخراوەكان چوونە سەكۆی ئازادی لە پاركی ئازادیی شاری سلێمانی، به‌ڵام ئاسایشی شارەكە ڕێگری كرد و ٥٢ كەسی دەستگیر كرد. له‌نێو ده‌ستگیركراواندا بەڕێوەبەرانی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و بەرەی دیموكراتیی گەل هەن، هه‌روه‌ها زۆرینەی دەستگیراوانیش ژن بوون.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژ نیووز، کەمێک پێش ئێستا ئاسایش به‌شێك له ژنەدەستگیرکراوەکانی ئازاد كردووه، به‌ڵام زۆرینه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان هێشتا له زیندانی ئاسایشن و ئازاد نه‌كراون.
s.m