ئاسایشی سلێمانی ٢٠ چالاکوانی دەستگیرکرد

ئەمڕۆ کاتژمێر١ی دوانیوەڕۆ بەکاتی باشووری کوردستان هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی هێرشی کردەسەرچالاکی گەنجانی وەڵاتپارێز و رێگەی نەدا چالاکییەکەیان ئەنجام بدەن. دەوترێت لەوهێرشەدا ٢٠ گەنج دەستگیرکراون.

ئەمرۆ کاتژمیر١ی دوانیروەڕۆ لەشەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی ژمارەیەک لە ھێزەکانی ئاسیشی سلێمانی ھێرشیان کردە سەرکۆبونەوەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان کە بەنیازبوون چالاکییەک بۆ ئیدانە کردنی گۆشگیری لەسەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ئەنجام بدەن.لەو هێرشەدا ٢٠ چالاکوان دەستگیر کراون.

باھۆز کوردی، ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان بەئازانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند، لە کاتێکدا کە گەنجانی وەلاتپارێزخۆیان بۆ ئەنجامدانی چالاکی بە مەبەستی ئێدانەکردنی گۆشگیری لەسەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ئامادە دەکرد لەلایەن ھێزیکی ئاسایشی یەکێتی ڕێگرییان لێکراوە ولەئەنجامدا ٢٠ چالاکوانیان دەستگیرکردووە.

ک-ش