ئاسایشی سلێمانی ڕێگری له نمایشكردنی فیلمی ساكینه جانسز كرد و ٥٠ كه‌سی ده‌ستگیر كرد
لە سەکۆی ئازاد لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی، هێزەکانی ئاسایش ڕێگریان کرد لە نمایش‌کردنی فیلمێك ده‌رباره‌ی تێكۆشانی ساکینە جانسز و نزیکەی ٥٠ کەسیشیان دەستگیر کرد.
لە سەکۆی ئازاد لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی، هێزەکانی ئاسایش ڕێگریان کرد لە نمایش‌کردنی فیلمێك ده‌رباره‌ی تێكۆشانی ساکینە جانسز و نزیکەی ٥٠ کەسیشیان دەستگیر کرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان (ڕه‌ژاک) ویستی لە سەکۆی ئازاد لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی فیلمێك ده‌رباره‌ی تێكۆشانی ساکینە جانسز نمایش بکات، بەڵام لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگرییان لێ کرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژ نیووز هێزەکانی ئاسایش تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نزیکەی ٥٠ کەسیان دەستگیر کردووە. له‌نێو دەستگیرکراواندا بەڕێوەبەرانی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان هەن، هه‌روه‌ها دەستبەسەر مۆبایلی ده‌ستگیركراواندا گیراوە.
s.m