ئاسایشی گه‌رمیان ئەکادیمیایه‌كی داخست و ٩ کەسی دەستگیر کرد
هێزەکانی ئاسایشی گه‌رمیان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر «ئەکادیمیای شەهید گیڤارا گەرمیانی» لە ده‌ڤه‌ری گەرمیان و بە زەبری هێز دایانخست و ٩ ئەندامی ئەکادیمیاکەشیان دەستگیر کرد.
هێزەکانی ئاسایشی گه‌رمیان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر «ئەکادیمیای شەهید گیڤارا گەرمیانی» لە ده‌ڤه‌ری گەرمیان و بە زەبری هێز دایانخست و ٩ ئەندامی ئەکادیمیاکەشیان دەستگیر کرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر «ئەکادیمیای شەهید گیڤارا گەرمیانی» لە شارۆچكه‌ی ڕزگاریی سەر بە شاری کەلار و دایانخست. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژ نیووز، هێزێکی زۆری ئاسایش بە زەبری هێز ئەکادیمیاکەیان داخستووه و ٩ کەسیشیان دەستگیر کردووه كه له‌نێویاندا ژن هه‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئەمڕۆ ئاسایش ئه‌كادیمیاكه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه سبەینێ سەردانی ئاسایش بکەن، بەڵام ئەمشەو لەناکاو چوونەتە سەریان و بە زەبری هێز و گرتن و لێدان ئه‌كادیمیاكه‌یان پێداخستوون.
ئەکادیمیای شەهید گیڤارا گەرمیانی، ئەکادیمیایەکی ڕۆشنبیری و پەروەردەییه. ماوەی ٤ ساڵە لە شارۆچكه‌ی ڕزگاری سەربە شاری کەلار دامەزراوە.
s.m