ئاسایشی گەرمیان هه‌وڵی داخستنی ڕێکخراوى نوێگه‌ر ده‌دات
ئاسایشی گەرمیان ماوەى دوو ڕۆژ مۆڵەتى داوەتە ڕێکخراوى نوێگه‌ر بۆ ئەوەى باره‌گه‌كه‌یان دابخەن، ئەوانیش دەڵێن کە مۆڵەتى فەرمییان هەیە و بارەگەکەیان بەهیچ شێوەیەک داناخەن.
ئاسایشی گەرمیان ماوەى دوو ڕۆژ مۆڵەتى داوەتە ڕێکخراوى نوێگه‌ر بۆ ئەوەى باره‌گه‌كه‌یان دابخەن، ئەوانیش دەڵێن کە مۆڵەتى فەرمییان هەیە و بارەگەکەیان بەهیچ شێوەیەک داناخەن.
ئەمڕۆ هێزێکی ئاسایشی گەرمیان هەڵیكوتایه سه‌ر باره‌گه‌ی ڕێکخراوی كولتوور و هونەری نوێگه‌ر له شاری کەلار-ى ناوه‌ندی ئیدارەى گەرمیان و بەبێ هیچ بەڵگە و نووسراوێکی قانوونی داواى داخستنى بارەگه‌کەیان كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئەو هێزەى ئاسایش چەند کاتژمێرێک لەوێ ماونەتەوە و ئەندامانى ڕێکخراوى نوێگەر ڕەتیان کردووەتەوە، کە بارەگه‌کەیان دابخەن، چونكه به گوته‌ی خۆیان ڕێکخراوێکى فەرمین و مۆڵەتى وەزارەتى ڕۆشنبیرییان هەیە.
هه‌رچه‌نده ئێستا هێزەکەى ئاسایش بارەگه‌ى ڕێکخراوەکەی بەجێهێشتووە، بەڵام چەند کارمەندێکى ئاسایشیان لە بەردەم باره‌گه‌كه بەجێهێشتووە و مۆڵه‌تی ٢ ڕۆژیان داوه بۆ چۆڵكردنی باره‌گه‌كه.
هێزەکەى ئاسایش بە بەرپرسانى ڕێکخراوەکەیان ڕاگه‌یاندووه، هەرچەند مۆڵەتى فەرمیتان هەیە، بەڵام ئێمە بڕیارمان پێیە بۆ داخستنى بارەگه‌کەتان، بەبێ ئەوەى هیچ فەرمانێکى قانوونی پیشانى بەرپرسانى ڕێکخراوەکە بدەن.
s.m