ئامەد: بە هەزاران سارا، لەیلا و فیدان دەرکەوتن

ڕۆژدا ئامەد ئەندامی دەستەی سەربازی یەژاستار یادی سێ شۆڕشگێری کوردی کردەوە کە لە پاریس شەهیدکران و وتی، "ڕاستە لە ڕووی فیزیکیەوە لەناومان جوون، بەڵام بە هەزاران سارا، لەیلا و فیدان دەرکەوتن."

ساکینە جانسز  (سارا) دامەزرێنەرێکی پەکەکە، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) نوێنەری کەنەکە لە پاریس و لەیلا شایلەمەز (ڕۆناهی) ئەندامی بزوتنەوەی گەنجان لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهید کران.

ڕۆژدا ئامەد ئەندامی دەستەی سەربازی یەژاستار بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

ئامەد لە کەسایەتی سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهیدا بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانی کردەوە و کۆمەڵکوژی پاریسی بە توندی شەرمەزار کرد.

ئامەد ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٣ تەنگەتاو بوو، لەبەرئەوە ویستی لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتن بکات و وتی، "دەوڵەتی تورک گەیشتبووە کۆتایی. قۆناغی شەڕی گەلی شۆرشگێری وەک دەزانرێت لە کوردستان شێوەی شەڕ گۆڕابوو و بە ڕوحی فیدایی لە بەرەکان شەڕ وای لە دوژمن کردبوو نەتوانێت بجولێتەوە. بە چالاکی گەریلا بە تاکتیکی جیاوازی چالاکیەکان دوژمن زۆر تەنگەتاو ببو. لە شەڕەکاندا زیانی زۆر بەر دوژمن دەکەوت."

ئامەد بەبیریهێنایەوە دەوڵەتی تورک تەنگەتاو بوو و ویستی لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتن بکات و بۆ یەوەی پڕۆسەکە بگۆڕێت دەستی بە هەندێک هەنگاو کرد.

ئامەد وتی، "ڕێبەرەکەمان ویستی بە شێوەیەکی ڕاست پڕۆسەکە بەڕێوەببات و شتبکاتەوە. بۆ پێشکەوتنی پڕۆسەکە ڕێبەرایەتی هەندێک هەنگاوی نا. لە کاتێکی وادا کە لە گەڵ رێبەرەکەمان چاوپێکەوتن ئەنجامدران، کۆمەڵکوژی پاریس ئەنجامدرا. لە لایەک ویستیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتن بکەن و لە لایەکی ترەوە کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا. بێگۆمان پێویستە ئامانج و واتاکەی باش شیبکرێتەوە. لە لایەک چاوپێکەوتن هەبوو و لە لایەکی ترەوە سێ هاوڕێی ژنمان بە شێوەیەکی نامەردی شەهید بوون. بە کۆمەڵکوژی پاریس ویستیان پڕۆسەی چارەسەری سیاسی کە ڕێبەرایەتی دەستیپێکردبوو لەناو ببەن."

'سارا کلتوری بەرخۆدانی دەرسیم بوو'

ئامەد ڕایگەیاند ، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێبەر ئۆجالان هەوڵیدا پڕۆسەکە بەڕێوەببات و وتی، "ڕێبەر ئاپۆ بە تێکۆشانەکەی پیشانیدا کە هیچ شتێک ناتوانێت لاوازی بکات و لەو چوارچێوەیەکدا هەڵویستی دەربڕی."

ئامەد ڕایگەیاند، "شەهیدکران سێ هاورێکانمان بۆ بزوتنەوەی ژنان قوڕس بوو و وتی، "ڕێبەرایەتی لەبارەی هەڤاڵ سارا دەڵێت، 'تێکۆشانی سارا تێکۆشانی منە'. کاتێک کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا ڕیبەر ئاپۆ شیکردنەوەیەکی بۆکرد و ڕایگەیاند، ئەم کۆمەڵکوژیەکە لەدژی دەرسیم کۆمەڵکوژی دووەمینە. هەڤال سارا خەڵکی دەرسیم بوو و کلتوری بەرخۆدانی دەرسیمی تێدابوو. نمونەی زیندووی کلتوری بەرخۆدان بوو."

ئامەد وتیشی، "لە کەسایەتی سارادا هەوڵیاندا گورزێکی گەورە لە ژنی ئازاد و بەرخۆدێر بدەن. ویستیان هەم گورزێک لە ڕێبەرایەتی و هەم تەڤگەرەکەمان بدەن. لەبەرئەوە کۆمەڵکوژیەکە لە لایەن دوژمنەوە بە فراوانی حسابی بۆکرا و ئامانجی ئەوەبوو گورزێکی گەورە لە تەڤگەرەکەمان بدەن.

'ڕۆژبین و ڕۆناهی پێشەنگ بوون'

ئامەد بۆ کەسایەتیە تێکۆشەرەکانی فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (ڕۆناهی) وتی، " هەڤاڵ ڕۆژبین لە ئاستێکی گرنگدا کاری کۆمەڵایەتی و دیپلۆماسی دەکرد. هەڤاڵ ڕۆژبین بە هەڵویست و بەشداری و لێکۆلینەوەکانی لە لایەن گەلەوە دەناسرا.لەسەر ئەو بناغەیە تێکۆشانێکی ڕاستی بەڕێوەبرد. بێگۆمان بەو هیرشە هوڵیاندا گورزێک لە لە کاری دیپلۆماسی بدەن. هەڤاڵ ڕۆناهیش هەڤاڵیکی گەنج بوو بە جۆش و خروشێکی گەورە و ڕوحی شۆرشگێری لەناو گەنجان کاری دەکرد. هەڤاڵ ڕۆناهی بە هەولویستی خۆی پێشەنگایەتی شۆڕشگێری گەنجانی دەکرد."

'ئێمە بە شەهادەت لاواز نابین'

ڕۆژدا ئامەد ئەندامی دەستەی سەربازی یەژاستار لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، "هەڤاڵ سارا بە ژیانم تێکۆشانی خۆی بۆ ئێمە پێوانەی ژیانی ئازادە. ڕاستیەکەی بۆ ئێمە پێوانەی بەرخۆدان و تێکۆشانە. بەو هێرشە نامەردانەیە، دەبێت دوژمن هەڤاڵ سارای لەناو ئێمە بە فیزیکی بردبێت، بەڵام لە سەر رێچکەیان بە هەزاران سارا، لەیلا و فیدان دەرکەوتن. بە هەزاران میلیتانی فیدایی لەسەر ڕێچکەیان خەبات دەکەن. دوژمن ناتوانێت بە شەهادەت لاوازمان بکات. دوای هەر شەهادەتێک تۆڕەیی ئێمە دژی دوژمن زیادتر دەبێت. داواکاری بۆ ئازادی و تێکۆشان گەشطر دەبێت و بڕیارەکەمان گەورەتر دەبێت. ئێمە تەڤگەرێکین کە بەو بەها و هەستانە هەین. دوژمن هەرچەند بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش بکات، هێڵی بەرخۆدانمان لە سەر رێچکەی شەهیدان گەورەتر دەبێت و وڵامی پێویست دەدرێتەوە. بە هەموو شێوەیەک لەدژی هێرشەکان بەرخۆدان دەکەین و لە سەر هێڵی شەهیدان خەبات دەکەین. بە ناوی گەریلاکانی یەژاستار وڵاممان هەموو کاتێک گەورەکردنی بەرخۆدان و تێکۆشان دەبێت. ئێمە میراتی بەرخۆدان، ئاڵای بەرخۆدانئ شەهیدان بە شەڕ و تێکۆشان بەهیز بکەین و سەردەکەوێنین. بە هەڵوێستێکی بەهێزتر و بە ڕوحێکی فیدایی ئێمە بەشداری تێکۆشان دەبین، تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە و بە بەهێزی بەرخۆدانەکەمان سەردەکەوێت."

ف.ق