ئامەد بەرخۆدان دەکات:عەقڵیەتی داگیرکەریی ڕەت دەکاتەوە

لە ئامەد بەرخۆدان لەدژی داگیرکەریی لە ڕۆژی چوارەمی دایە. پەرلەمانتاری هەدەپە هۆشیار ئوزسۆی لە چالاکییەکەدا قسەیکرد و وتی: "عەقڵییەتی داگیرکەری ڕەت دەکەینەوە".

بەرخۆدانی گەلی ئامە لە دژی داگیرکەریی ڕژێمی ئاکەپە لە ڕۆژی چوارەمی دایە. پەرلەمانتارانی هەدەپە مووسا فارسۆگولەر، هۆشیار ئوزسۆی، دێرسم داغ، ڕەمزییە تۆسوون، فەلەکناس ئۆجا و دڵشاد جامبازییش لەناو جەماوەری هەدەپە لەبەردەم بینای شارەوانی کە لە لایەن پۆلیسی تورکەوە گەمارۆ دراوە دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد. جەماوەری گەل لە کۆڵانی لیسە گردبوونەوە.

هەدەپە دواتر بۆ ئەوەی لەبەردەم AZC Plaza لە گەڕەکی ئۆفیس لە ناوچەی یەنیشەهیر ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتی بخوێننەوە کۆ بوونەوە.

پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد، هۆشیار ئوزسۆی قسەی کرد و ڕایگەیاند، هەموو ڕۆژێک چالاکی دەکەن.

یاریدەدەری سەرۆکی گشتی پارتی کرێکاران تورکیا (تیپ - (TÎP) و پەرلەمانتەری شاری هاتای بارش ئاتایش بۆ ئامادەبووان قسەی کرد و ڕایگەیاند، ئەو هاوپەیمانیەتەی لەگەڵ هەدەپە کردومانە، لە هەموو شوێنێک بەردەوام دەبێت.

ئاتای وتیشی: "هاوپەیامانییەتەکەمان لە کۆڵانەکان و پەرلەمان پێکەوە نیشان دەدەین". ئاتای ڕاشیگەیاند کە ئەوان ناچارن بە  بەرخۆدانی پێکەوەیی هێرشەکان تێکبشکێنن.

سەرۆکی گشتی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە - KKP) سینان چیفتیورەکیش وتی، قەیوم کودەتای سیاسییە لەدژی ئیرادەی گەل.

چیفتیورەک لەدژی ئەوە بانگەوازی یەکێتی کرد و وتی: "هێرش دەکرێتە سەر ئیرادەی گەل. بانگەوازی بۆ هەموو حزبە کوردییەکانی چوار پارچەی کوردستان دەکەم؛ خاوەنداری لە ئیرادەی خۆمان بکەین".

دوای ڕاگەیاندراوەکە جەماوەری گەل دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.

ک-ش