ئایتەن ئامەد: بێدەنگی خیانەتە

ئایتەن ئامەد ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە:" بێدەنگی لەهەمبەرچالاکی مانگرتن لەخواردنی ٧هەزارمرۆڤ کە خۆیان بۆمردن ئامادەکردووە،خیانەتە.

ئایتەن ئامەد ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کەژەکە لەسەرناوی تەڤگەری ئازادی ژنان سڵاوی نارد بۆچالاکانی مانگرتوو و وتی، ئەوچالاکییانەی کە دەکرێت دانەبڕانە لە پەکەکە ومێژووەکەیەتی، " ئەوتێکۆشانە گرێدراوی مێژوویی پەکەکەیە. کاتێک کە مرۆڤ لە مێژوویی پەکەکە دەڕوانێت،دەبینێت لەکاتی هەرە هەستیارەکاندا بەردەوام پێشەنگ بووە. وەک چۆن کەماڵ پیر، خەیری دوورمووش وهەڤاڵەکانی لە بەندیخانەی ئامەد بەرخۆدان-یان کرد و بە بەرخۆدانیی خۆیان رێگەیان بۆئێمە ڕووناک کردەوە، ئەمرۆش بەپێشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن لەدژی فاشیزمی ئاکەپە ومەهەپە  تێکۆشان دەستیپێکردووە. ئەمە بۆیەکەمجارە لەمیژوودا کە ٧هەزارمرۆڤ بۆیەک ئامانج چالاکییەکی ئاوەهابکەن."

'ئەردۆغان تێکشکاوە'

ئامەد ئەوەی خستەڕوو کە دەسەڵاتداری فاشیزمی ئاکەپە ومەهەپە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداردا تێکشا و دوای هەلبژاردنەکانیش بە تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا بەنیازن سیاسەتە فاشیستانەکانی خۆیان درێژە پێ بدەن.ئامەد وتی، "مرۆڤ دەتوانێت لە شکەستی ئەردۆغان لەهەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا سەرکەوتنی چالاکییەکان ببینێت. دەبێت ئێمە لەبیری نەکەین، ئەم شکەستەی ئەردۆغان گرێدراوی ئەم بەرخۆدانەیە. بەمیلیۆنان کەس بەدەنگەکانی خۆیان بەدەوڵەتیان وت نا. دەسەڵاتداری ئاکەپە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداردا شکەستی هێناوە و بە تانەدان لە ئەنجامەکان بەنیازە سیاسەتەکانی خۆی درێژە بدات. لەهەرێمی کوردستان کە دیموگرافیاکەی گۆڕاوە، ئەردۆغان بانگەشەی ئەوەدەکات کە سەرکەتووە، بەڵام خۆی دەخڵەتێنێت. ئاکەپە هەرێمە ستراتژیکەکانی میلیتاریزەکردووە ودەڕواتە پێش. لەوێدا سەرکەوتن بوونی نییە. چۆن لەسەردەمی سەدام حسێن بە ناوی هێڵی ٣٦دەرەجە و بەسیاسەتی تەعریب کەرکووک-یان چۆڵکرد،ئەوەی کە ئەردۆغان ئەنجامی دەدات هەمان سیاسەتە."

' چی لەدەست هەرکەسێک دیت بیکات'

ئایتەن ئامەد وتی، " دەبێت چالاکی دایکان بۆخاوەنداریەتی لە چالاکییەکە بەهێزترببێت،چۆن تاکەرێگەی سەرکەوتن لەم دۆخەی تورکیا یەکێتییە". ئایتەن ئامەد دەستنیشانیکرد، ئەوەی کە تورکیا لەم دۆخە رزگاردەکات وەڵاتپارێزەکانن و وتی، " مەبەستی من لە وڵاتپارێزتەنیا گەلی کورد نییە، بەڵکووهەموو تورکیایە. ئەوەش بۆپشتگیری لە چالاکی مانگرتنەکان ڕەچاودەکرێت. دەبێت بەشداری لە چالاکی دایکاندا بکەن. تاکەڕێگەی ڕزگاری تورکیا لەم دۆخەدا یەکێتییە.

بێدەنگی لەهەمبەرچالاکی مانگرتن لەخواردنی ٧هەزارمرۆڤ کە تامردن مانیان گرتووە لەخواردن، خیانەتە.

 لەدژی فاشیزمی ئاکەپە هەرکەسێک هەرچی لەدەست بێت بابیکات. تاکەڕێگەی ڕزگاری ئەوەیە. ئەگەرمنداڵێکی تەمەن ٧ساڵ نامە بۆ لەیلاگیوڤەن دەنووسێت و پشتیوانی لێبکات،دەبێت هەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا پشتگیری بکەن. بۆئەم مەبەستەش دەبێت گەلی ئێمە بۆدیموکراسی وئازادی سەرهەڵدان بکەن."

ک-ش