'ئۆپەراسیۆنی چنگ کەوتە ناو چنگی گەریلا'
گەریلاکانی ئازادی کوردستان ڕایانگەیاند، ئۆپەراسیۆنی چنگی سوپای تورک تێکشکێنراوە و سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا بە ئۆپەراسیۆنی چنگ گەریلا لەناوبەرێت، بەڵام لە ناو چنگی گەریلاکاندا، گورزی گەورەیان بەرکەوت.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان ڕایانگەیاند، ئۆپەراسیۆنی چنگی سوپای تورک تێکشکێنراوە و سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا بە ئۆپەراسیۆنی چنگ گەریلا لەناوبەرێت، بەڵام لە ناو چنگی گەریلاکاندا، گورزی گەورەیان بەرکەوت.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا لە چوارچێوەی هەنگاوی شەهید ڕۆنیا و شەهید باگەردا شیکردنەوەیان بۆ ساڵی ٢٠١٩ کرد. ڕۆژەڤین ڤیان گەریلای یەژاستار کە لە عەیالەتی ئاڤاشین گەریلایەتی دەکات، هەڵسەنگاندنی بۆ ڕێباز و تاکتیکی گەریلاکان لە چالاکیەکاندا کرد. ڤیان ڕایگەیاند، بۆ پڕۆژەی سەرلەنوێ خولقاندنی گەریلا جێبەجێ بکرێت، گەریلاکانی یەژاستار پێشەنگایەتی چالاکیەکانیان دەکرد و وتی، "لەو گردانەی کە دوژمن تێیایاندا جێگیر بووە و بروایان نەدەکرد گەریلا بتوانێت خۆی پێبگەیەنێت، چالاکی ئەنجامدران و گورزی گەورە لە دوژمن درا و چەکەکانیان هەلدەگیرێتەوە. هەروەها بە چەکی موشەکیش چالاکی سەرکەوتوو ئەنجامدەدرێت.
لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە هەندێک هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا بە ناوی "پەنچە" ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا. لە چوارچێوەی سەرلەنوێ خوڵقاندندا بە ڕێباز و تاکتیکی نوێ لە هەفتانین و هەرێمەکانی تر گورزی گەورە لە سوپای تورک درا. سوپای تورکیا بە ئۆپەراسیۆنی پەنجە هەوڵیدا گەریلا بخاتە ناو چنگی و لەناویبەرێت. بەڵام بەو گورزانەی کە خواردی خۆی کەوتە ناو چنگی گەریلاکان و گەریلا بە رێباز و تاکتیکی نوێ ئۆپەراسیۆنی چنگی تێکشکاند،"
هێلانەی بەرخۆدان: زاپ
ڕێدوور تۆڵهڵدان گەریلای هەپەگە کە ماوەیەکی زۆرە لە زاپ گەریلایەتی کردووە لەبارەی دۆخی گەریلا لە زاپ کە وەک هێلانەی بەرخۆدان لەقەڵەمی دەدات قسەی کرد و ڕایگەیاند، سوپای تورک لە زاپ ژمارەیەکی زۆر ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا. بەڵام هەموو جارێک بە دەستی گەریلا گورزی گەورەی بەردەکەوێت و قاڕەمانێتیەکی گەورە پیشاندەدرێت. لەبەرئەوە ئەم هەرێمە بۆ گەریلا زۆر گرنگە.
هەڤاڵان لە ئێستادا لە هەرێمی زاپ بە جۆش و خروش و مۆرالێکی بەرزەوە لە سەنگەرەکاندان. لەو هەرێمانەی کە سەختی زۆری تێدایە وەک زاپ، هاوڕێیەتی زیاتر بەهێز دەبێت. مرۆڤەکان زیاتر ژیانیان خۆشدەوێت و بۆ ژیانێکی بەشەرەف زیاتر تێدەکۆشن. لە عەیالەتی زاپ بە ڕێبازی گەریلای نووژەن گورزی گەورە لە سوپای تورک دەدرێت. هێزەکانی دوژمن کە لە عەیالەتی زاپ دەست بە ئۆپپەراسیۆن دەکەن، بێ گورزی گەورە ناگەڕێنەوە. لە هەموو سەردەمێکی مێژووییدا دۆخەکە بەم جۆرەیە.
بۆیە مرۆڤ دەتوانێت لەبارەی ساڵی ٢٠١٩دا بڵێت، بە بەرخۆدانێکی گەورە دوژمن تێکشکێنرا. بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بڕیارمان وایە ڕێبەرمان لە ناو دۆخی گۆشەگیری دەربهێنین و ببن بە وڵامێک بۆ گەلەکەمان. گەریلاکانی کوردستان ساڵی ٢٠٢٠ دەکەنە ساڵی ئازادی. لە چوارچێوەی پڕۆژەی سەرلەنوێ خوڵقاندندا، ئەرک و بەرپرسیاریمان جێبەجێ دەکەین."
ف.ق