ئۆک: ٢٠٢٠ ئاکەپە بێهێز دەبێت، بەرخۆدان بە گوڕتر بەردەوام دەبێت!

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە سەبری ئۆک ڕایگەیاند: "لە ٢٠١٩ شەڕێکی قورس ڕوویدا، ٢٠٢٠ ئاکەپە هێز و توانای خۆی لەدەست دەدات، بزووتنەوەی ئازادی کورد بەرخۆدانەکەی بە گرنگییەکی بەهێزتر بەردەوام دەکات. ڕێبەر ئاپۆش ئەو بەرخۆدانە بەردەوام دەکات".

سەبری ئۆک، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستانێ کەجەکە، لە بەرنامەی 'رۆژەڤی وڵات'ی کەناڵی ستێرک قسەی کرد. ئۆک ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠١٩ بۆ کورد بووە ساڵێکی پڕ تێکۆشان و وتیشی، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنی ئەو عەقلیەتە مێژوویی و سیاسییەن کە بتوانن کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە سەبری ئۆک لەبارەی ساڵی ٢٠١٩ وتی: "بێگومان ساڵی ٢٠١٩ ساڵێکی قورس بوو. ئامانجەکانی داگیرکەر زۆر گەورە بوون، خاون بانگەشە بوو. ٢٠١٩ بزووتنەوەکەمان و ئیرادەی گەلەکەمانیان بە ئامانج گرتبوو و دەیانەویست ئەنجامێک بەدەست بهێنن. دەیانەویست ڕاپەرینی ئەم دواییەیە کورد بە پێشەنگایەتی پەکەکە سەرکوت بکەن. داگیرکەر خاوەن بانگەشەیەکی لەو شێوەیە بوو، بە شێوەیەکی ئاشکراش باسیان کرد. وتیان: 'مان و نەمانی خۆمان دەهێنینە گۆڕێ و داهاتووی خۆمان لەسەر سڕینەوەی تێکۆشانی ئازادی کورد، لەسەر پاکتاوکردنی ئازادی کورد بنیاد دەنێین' ".

'ئەردۆغان کەسێکی قەڵپە، کاتێک بەدڵی خۆی نەبێت ئیرادەی گەل پێشێل دەکات'

ئۆک هێرشەکانی بۆ سەر چوار پارچەی کوردستان، بەتایبەت ئەوانەی بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشوور بۆ سەر بزووتنەوەکە وەبیر هێنایەوە و وتی، ویستویانە لە تورکیا و باکوری کوردستان ئیرادەی گەل بشکێنن و پەکی بخەن.. ئۆک وتیشی: "لە هەموو لایەکەوە هێرشیان کرد" هێرش بۆ سەر هەدەپە، گرتنی هەزاران ئەندام، بەڕێوەبەرانی هەدەپە، پەرلەمانتار، هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی وەبیر هێنایەوە، هەروەها سیاسەتی قەیومیشی وەبیر هێنایەوە و وتی: "ئەردۆغان کەسێکی قەلپە، کاتێک بەدڵی خۆی بێت باسی ئیرادەی گەل دەکات، کاتێکیش بەدڵی خۆی نەبێت هەموو بەهایەک پێشێل دەکات، درۆ دەکات ماڵوێرانی دروستدەکات و دەست بەسەر ئیرادەی گەلدا دەگرێت." ئۆک لە بەردەوامیشدا وتیشی: "هاوشێوەی ئەو قەیومانە لە جیهاندا نییە، ئەوە لەبەرچاونەگرتنی ئیرادەی گەلی کوردە." هەروەها وتیشی: "ئاکەپە بۆ بەرژەوەندی خۆی قەیومی هێنایە گۆڕێ. ئێوە ئاکەپە چۆن پێناسە دەکەن؟ ئاکەپە ئەرگەنەکۆنە. ڕێبەر ئاپۆ وتبووی ئاکەپە و داعش خاوەن هەمان عەقلیەتن".

گەلی کورد لە بەرخۆدانییکی سەخت و بێوێنەدایە

ئۆک لە بەردەوامیدا وتیشی: "لە لایەکی دیکەوە ئاکەپە ٢٠١٩ لە هەموو لایەکەوە هێرشی کردە سەرمان، ئێمەش لە هەموو لایەکەوە بەرخۆدانمان کرد. گەلی کورد بەرخۆدانێکی سەخت و بێوێنیەی نیشان دا. ٢٤ی کاتژمێر بەبێ ناوبڕ باشوری کوردستانی بۆردومان کرد، گەلەکەمان ٢٤ کاتژمێر بەبێ ناوبڕ بەپێوە بوون. لەباشوور گەلەکەمان هەستایە سەرپێ. لە باشور جگە لەوانەی هاودەنگی سیاسەتی دەسەڵاتن هیچ کەسێک چەپڵە بۆ هێرشە داگیرکارییەکان لێنادا. داگیرکاریی لە لای گەلی کورد لەناوبراوە. هەڵوێست هەیە، حەزکردن نییە، خەڵک گەریلای خۆشدەوێت.

هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێنا، لەگەڵ هەموو هێرشێک و بە تەکنیکی زۆر پێشکەوتووش پێشڕەویان نەکرد. بۆ نمونە گەریلا لە خواکورک گورزی قورسیان لێ وەشاندن، پێش چەند ڕۆژێک لە حەفتانین گورزیان بەرکەوت. گەریلا بەپێی قۆناغ، بەگوێرەی پێویستی خۆی تاکتیکەکان نوێ دەکاتەوە. بە ئەزموونە ٤٠ ساڵییەکەی دۆخەکە شرۆڤە دەکات و وەڵامی دەداتەوە. من پێش ئێستاش وتم، ئەگەر سوپایەکی بە دیسپلین لە شەڕەکەیدا سەرنەکەوتبێت، ئەوە مانای ئەوە نییە کە ڕووخاوە. دەستکەوتنی ئەنجامی درێژخایەن ستراتیژی داگیرکەران نییە، بە پێچەوانەوە، دەیانەوێت دەمودەست ئەنجامێک بەدەست بهێنن. لەبەر ئەوەش بە دڕندەیی هێرشیان کردە سەرمان. نەیانتوانی چۆکمان پێ دابدەن و دەستکەوتی ئەنجامگیر وەدەست بهێنن.

ئۆک هەروەها هێرشی داگیرکەران لەسەر گرێسپی و سەرێکانی، کە پێش ئێستا لە عەفرینیش کردبووی وەبیری هێنایەوە و وتی، ئەگەر ترەمپ و پۆتین ڕێگەیان نەدابایە دەوڵەتی تورک، ئەو نەیدەتوانی عەفرین داگیر بکات. سەرنجی ڕاکێشایە سەر داگیرکردنی گرێ سپی و سەرێکانی و وتی: "لەوانەیە گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بریندار بوو، بەڵام سەیری بناغەکەی دەکەم دەڵێم، بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت گرێ سپی و سەرێکانی لەلایەنی سەربازییەوە لەوانەیە داگیر کرابن، بەڵام لەڕووی سیاسییەوە کورد سەرکەوتوون.

لە مێژووی ٤٠ ساڵەی بزووتنەوەکەمان و پەکەکەدا، ناسنامەی گەلی کورد، کێشەکانی گەلی کورد و چارەسەری ئەو کێشانە لەبەردەم ڕای گشتی هەموو جیهان و لەسەر ئاستی نەتەوە یەکگرتووەکان وتوێژی لەبارەوە کرا. لە ڕووی سیاسییەوە گەلەکەمان سەرکەوتووە. ئاکەپە لە ٢٠١٩ شتێکی بەدەست نەهێناوە. ڕاستە ئاکەپە زیانی لێ داوین، بەڵام شتێکی بەدەست نەهێناوە. هەروەها وەکو وتم بۆ باشووریش دۆخەکە بە هەمان شێوەیە. وەکو وتم، ٢٠١٩ ساڵێکی سەخت بوو، لەو کاتە قوربانی قورسمان دا. بێگومان قوربانی هەن و خۆی ئەوە لە کارەکتەری تێکۆشاندا هەیە. ئاکەپە پێگەی خۆی و ژمارەیەکی زۆری هێزەکانی خۆشی لەدەست دا بەو شێوەیە کەوتە ساڵی تازەوە. پەکەکەش بە شێوەیەکی بەهێزتر و ڕێکخراوتر، بڕیاردارتر و بە شێوەیەکی وا کە خۆی بە ڕای گشتی جیهان داوەتە قبوڵکردن، تێکۆشانی خۆی بەردەوام دەکات."

'مەزنترین بەرخۆدان لە ئیمرالییە'

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی کەجەکە لەبارەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئامانجەکانی وتی: "ئەوە کۆنسێپتێکە، دەیانەوێت لەڕووی فیزیکی، دەروونی و عەقڵی ڕێبەرایەتی بتوێننەوە. هەندێک جار دەڵێین 'مەزنترین بەرخۆدان لە ئیمرالییە'، مەبەستیشمان ئەوەیە. بەڕاستیش هێرشێکی هەمەلایەنە، زۆر قورس و توند لە ئیمرالی هەیە. لەبەر ئەوەش ئەو بەرخۆدانە زۆر گرنگ و واتادارە. ڕێبەرایەتی ویستی بە ئەرکی خۆی هەستێت، ڕاستییەکەی هەمیشە هەوڵ دەدات بە ئەرکی خۆی هەستێت. نەک بە شێوەیەکی بەرتەسک، نەک تەنیا بۆ گەلی کورد، هەروەها دیالێکتیکی نێوان گەلانی کورد و تورکیادا، دیالێکتیکی تورکیا و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستی هێنایە بەر باس و مێژووەکەی هەمووی شیکردەوە. پرۆژەی چارەسەری خستەڕوو. بەڵام بەڕێوەبەرێک کە ئەوە جێبەجێ بکات هێشتا دروست نەبووە. بەردەوام خەریکی پاکتاوکردن بوون، لەبەر ئەوەشە کە بەردەوام ئەو دەستگیرکردنە بەو شێوەیە هاتنە سەرمان".

٢٠٢٠ ئاکەپە پێگە و هێزەکەی لەدەست دەدات

ئۆک لە بەردەوامیدا وتی: "رێبەرایەتی باسی کودەتا، باسی میکانیزمی کودەتای کرد. باسی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەلانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستی کرد، باسی دەوڵەت نەتەوە و ئایدیۆلۆژییەکانی کرد، نیشانی دا کە مۆدێرنیتەی دیموکراتیک چەندە کاریگەرە. دەیانتوانی سوود لەو تێڕوانینانە وەرگرن، بەڵام دەوڵەتی تورک و ئەردۆغان بەدوای ئەلتەرناتیڤدا نەدەگەڕان. گوشار دەخەنە سەر ڕێبەرایەتی، هیوایان وایە کە ڕێبەرایەتی بڵێت 'چەک دانێن'. بەڵام ڕێبەرایەتی دژی ئەوە بەرخۆدانێکی گەورە دەکات.

٢٠١٩ شەڕێکی قورس دروست بوو، ٢٠٢٠ ئاکەپە هێز و پێگەکەی لەدەست دەدات، بزووتنەوەی ئازادی کورد بە شێوەیەکی بەهێز و پتەوتر بەرخۆدانی خۆی بەردەوام دەکات. ڕێبەر ئاپۆش درێژە بە بەرخۆدانەکەی دەدات".

شەڕی ئەمریکا و ئێران بۆ ئازادی و دیموکراتیکردن نییە

لەبارەی کوشتنی فەرماندەی هێزی قودسی ئێران قاسم سلێمانی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک وتی: "کێ هەقە، کێ ناهەقە، کێ سەروەری خۆی بەردەوام دەکات، کێ تێکدەشکێت، گفتوگۆی لەو شێوەیە هیچ خزمەتێک بە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکات. ترەمپ قاسم سلێمانی بەکوشت دا، ئەوە لە خزمەتی هەڵبژاردنی ئەمریکادایە، لە بەرژەوەندی ترەمپدایە. بەڵام دیموکراسی و ئازادی هێنا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟ چ دەستکەوتێکی بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبوو؟ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئازادی خۆیاندا دەژین؟ بە بەها مادی و مەعنەوییەکانی خۆیان سەرخان و ژێرخانی ژیانێکی ئارام دەژین؟ نەخێر.

بە کوشتنی قاسم سلێمانی ئێران شتێکی بەدەست هێنا؟ گەلانی ئێران زیاتر ئازاد بوون، یانیش دیموکرات بوون دەرگای دیموکراسی لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرایەوە؟ شەڕی نێوان ئەوان خزمەت بە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکات. ئەگەر مۆدێرنیتەی کەپیتالیزم بە کەلتور، گیان و عەقلیەتی مرۆڤ یاری بکات، هەموو ڕێگەیەک بۆ خۆی بە ڕەوا بزانێت، سەروەری خۆی بەردەوام بکات، دەبێت مرۆڤ لەدژی ئەو کێشانە تێبکۆشێت کە هەیە."

ئۆک بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "لە لوبنان، عێراق و ئێران، دەیان هەزار کەس هەستانە سەرپێ. پێش ئەوەی ئەمریکا قاسم سلێمانی بکوژێت دەیان هەزار کەس، سەدان هەزار کەس وتیان 'دزی، بەرتیل، بێئەخلاقی نابێت بمێنێت، با مافەکانی مرۆڤمان هەبێت' و هەستانە سەر پێ. لەوانەیە کە هۆکاری سیاسی کەم بوبن، بەڵام لێگەڕانێک هەبوو. بە هێرشەکەی ئەمریکا هەموو کۆمەڵگە بووە یەک دەنگ. پێش هێرشەکەی ئێران هێرشیان دەکردە سەر باڵیۆزخانەکانی ئێران، دەیانگرتن، ئێستا هەمووان لەدژی ئەمریکا بوونە یەک.

نە ئەمڕۆ و نە دوێنێ، ئەو شەڕەی دەکرێت بۆ ئازادی گەلان نییە، بۆ دیموکراسیبوون نییە. بە کوشتنی قاسم سلێمانی ڕۆژەڤ گۆڕا، لە گۆڕەپانی سیاسیدا لەدژی ئەمریکا هەڵوێست دروست بوون."

دەوڵەت ڕێگرن لەبەردەم بەدیموکراسیبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئۆک وتیشی: "دەوڵەتێکی مێژوویی وەکو ئێران، دەبێت لە داهاتووی جیهان یانیش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆی بە ئاسایی نەبینێت، دەبێت دیموکراتیک بێت، هەنگاوی باش بنێت و بگۆڕێت. دەبێت بەربەست نەبێت لەبەردەم بەدیموکراتیبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەتا ئەوانە هەبن، گرفت دەبن. ئایدیۆلۆژیای مەزهەبی هەن، ئەو سیاسەتە شتێک پێشکەشی مرۆڤایەتی ناکات. ئێران پالپشتییە مەزهەبییەکەی لە لوبنان، عێراق وەردەگرێت. تورکیا و ئەردۆغانیش، لە سوریا، عێراق و لیبیا وەردەگرن. ئەو شەڕەی لەسەر ناسنامەی باوەڕ بێت، خزمەت بە دیموکراتبوونی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست ناکات، ل بەرژەوەندی گەلاندا نییە.

ئۆک بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "هێڵی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەچارەیە، ژیانی دیموکراتیک و ئازادە. بەڵام دەبێت ئێمە بڵێین گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ خۆیان لە پێشەنگێک دەگەڕێن".

بۆ ئەوەی مامەڵە بە کێشەی کورد بکەن، دەچنە لیبیا

ئۆک لەبارەی پرۆژەیاسای ڕەوانەکردنی هێز بۆ لیبیا کە لەلایەن پەرەلمانی تورکیا وە پەسەند کرا وتی: "تەنیا بۆ شتێک دەیانەوێت بچنە لیبیا، دەیانەوێت بەوە مامەڵە بە کێشەی کورد بکەن لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا. هەموو دەردی ئەردۆغان ئەوەیە" هەروەها وتیشی: "بەڕای من ئەردۆغان دوایی لەو بڕیارەی لەبارەی لیبیا پەشیمان دەبێتەوە، هیچ شتێک لەوێ بەدەست ناهێنێت".

سیاسەتی ئەردۆغان ڕووخاوە

ئۆک لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لەناو ئاکەپەدا وتوێژ هەیە، دەڵێن 'لێرە بەدواوە دەڕووخێین' باباجان، دازدئۆغڵوو و ئەوانی دیکە دەزانن کە سیاسەتی ئەردۆغان دۆڕاوە. باخچەلیش بە ڕۆلی ئەوە سەرقاڵە کە ڕێکیبخاتەوە، یان ئاکەپە و مەهەپە مەحکومی یەکترن".

داهاتووی تورکیا، بەردەم گەلەکەمان کراوەیە و ڕوونە. دەبێت تێکۆشانێکی ڕادیکال و یەکگرتوو هەبێت. پێگەی ئاکەپە نەماوە، درۆکانیان تەواو بوون. جیهانیش ئەو کەسەی ناوێت، ئەو دەسەڵاتە پەسەند ناکات. ڕاستە دەستبەرداری تورکیا نابێت، ئەندامی ناتۆیە، بازێکی گەورەیە، بەڵام کەسی دیکەیان لە جیاتی ئەردۆغان دەوێت.

لە ناوخۆش هەڵوێست زیاد دەبێت، بۆیە جەهەپە لاواز بوو. ئێمەش ڕەخنە لەخۆمان دەگرین. هیچ دۆخێکی لەو شێوەیە نییە کە جەهەپە ئێمە ڕزگار بکات، تورکیا بەدیموکراتیک بکات. بەرنامەمان هەیە کە شۆرش و تیکۆشان بەگوڕتر بکەین. بانگەشەمان هەیە و تێکۆشان هەیە، کۆمەڵگەی کوردیش دەڵێت، ئیتر بەسە. هەرکەس خۆی دەتوانێت زیان بە ئاکەپە بگەیەنێت، لە ڕووی سیاسی، کۆمەلایەتی، سەربازییەوە زیانی پێ بگەیەنێت، دەرفەت هەیە. بە ڕۆیشتنی ئاکەپە بەردەم تورکیا ڕوون دەبێتەوە. هەرکەسە و دەتوانێت بە ئەرکی خۆی هەستێت.

'تێکۆشانی ژنی کورد داستانێکە'

لەبارەی کۆمەڵکوژی پاریسی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس و ٥ی کانونی دووەمی ٢٠١٦ لە سلۆپی، سەبری ئۆک، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەوەشی وت: "بێگەمان شۆرشی گەلی کورد، تێکۆشانی ژنی کورد شۆرشێک و داستانێکە. ئەوەش بەو ئاسانییە دروست نەبووە، ئێمە قەرزاری هەڵوێستی هەڤاڵمان سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهین. هەڤاڵ سێوێ، فاتیمە و پاگیزە لە تێکۆشانی گەلی کورددا سیمبۆلن. دایک، ژن لە کۆژگری و دێرسم ڕۆلی پێشەنگیان بینی. هەڤاڵ سارا، ڕۆناهی، ڕۆژبین، لە ناوەندی پاریس کۆمەڵکوژ کران، تۆڵەکەی نەکراوەتەوە، گەلەکەمان، ژنانی کورد هەتا تۆڵەیان نەکەنەوە، نابێت دانیشین".

ژنانی کوردی شۆرشگێڕ، ئەوە ٢٥ ساڵە لە زیندان بەرخۆدان دەکەن، تێدەکۆشن، ژنانی کورد، ژنی ئازاد خۆی سەلماندووە. لە چیاکانی کوردستان، لە هەر زەمینەیەکدا، شوێنێک نییە پاژک و یەژا ستار تێکۆشانیان لێ نەکردبێت. لە خەباتی سیاسی، دیبلۆماسی، کۆمەڵایەتی بە ڕۆڵی خۆیان هەڵدەستن. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت پەکەکە پارتی ژنە، ڕاستی وتووە. ئەگەر پێشەنگایەتی ژن نەبێت، هەڵوێستی ژن نەبێت، هەڵوێستی ژنی ئازاد نەبێت، ژیان حەرامە. یەک دەست اریک و داگیرکارییە. ئایدیۆلۆژیای ژنی ئازاد لەو باباتانەدا خۆیان سەلماندووە، چەندە سەربەرز بێت، مافی خۆیەتی."

ز.ش