لە کاتێکدا ساڵێک بەسەر دەستبەسەرکردنی حوسێن کەماگەر، چالاکوانی مەدەنی کورددا تێپەڕدەبێ، بەڵام تا ئێستا نە دادگایی کراوە و نە تۆمەتەکانی بە فەرمی پێڕاگەیەندراوە.
حوسێن کەمانگەر لە ٥ی کانونی دووەمی ٢٠١٩ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەرکرا و دوابەدوای ئەو زیاتر ١٠ چالاکوانی ژینگەپارێز و ئەندامی لقی کوردستانی حزبی وەحدەتی میللی دەستبەسەرکران.
هەر لەو ماویەەدا “نەسرین نەقدی” و “ناهید کەمانگەر”، هاوسەر و کچی ئەو چالاکوانە مەدەنییە چەندین جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامێرانەوە بانگ کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە.
ف.ق