ئیتلاعاتی ئێران هه‌ڕه‌شه له هونه‌رمه‌ندێكی كورد ده‌كات
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێزه‌كانی ئیتلاعاتی شاری سه‌قز بانگی هونه‌رمه‌ندی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان عه‌لی عابدی-یان كردووه و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێزه‌كانی ئیتلاعاتی شاری سه‌قز بانگی هونه‌رمه‌ندی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان عه‌لی عابدی-یان كردووه و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان (KHRN) هونه‌رمه‌ندی موزیسیانی كورد عه‌لی عابدی به ته‌له‌فۆن له لایه‌ن ناوه‌ندی ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێران له شاری سه‌قز بانگهێشت كراوه و ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه.
ڕێكخراوه‌كه ڕایگه‌یاند، له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردووش‌دا دوای مانگرتنه‌گشتییه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه دژی له‌سێداره‌دانی زیندانییانی سیاسیی كورد ساز كرا، ئه‌و هونه‌رمه‌نده كورده له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه بانگ كراوه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه. به گوێره‌ی تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان، له كاتی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌دا، ئه‌و دیمه‌نانه‌ی پیشاندراون كه شیعر و گۆرانی وه‌ڵاتپارێزی له فێرگه‌ی موزیكدا فێری فێرخوازان ده‌كات. ئیتلاعات هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێ كردووه كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ده‌ستگیری ده‌كه‌ن و فێرگه‌كه‌شی داده‌خه‌ن.
عابدی له مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا به هه‌فته‌نامه‌ی ڕۆژان-ی ڕاگه‌یاندبوو، «له ماوه‌ی ٤٠ ساڵی ڕابردووی فه‌رمانڕه‌وایی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، جگه له قه‌ده‌غه‌كرانی خه‌باتی هونه‌ری و كۆنسێرته‌كانی، بێبه‌ش كراوه له مافه ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كان.»
s.m