ئیمیری هەدەپی: گەلەکەمان لە ساڵی ٢٠١٩ لەدژی فاشیزم بەرخۆدانی کرد

نوران ئیمیر، پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، ئاکەپە لە ساڵی ٢٠١٩دا بە گۆشەگیریی، داگیرکاریی و کۆمەڵکورژیی هێرشی کرد، بەڵام وێڕای ئەوەش بووە ساڵی بەرخۆدانی گەورە.

نوران ئیمیر، پەرلەمانتاری هەدەپەی شرنەخ، رووداوەکانی ساڵی ٢٠١٩ی کوردستان و تورکیای بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەلسەنگاند.

ئیمیر باسی لەوەش کرد کە ئەوان ساڵێکی مێژوویان تێپەڕاند و ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ گەلان لە تورکیا قۆناغێکی ملادیان تێپەڕاند. ئیمیر وەبیری هێنایەوە کە ساڵی ٢٠١٩ بە رێکخرابوونی فاشیزم دەستیپێکرد و رایگەیاند، ئەو ساڵەی ئەوان تێیانپەڕاند، لە هەمان کاتدا ساڵێکی پڕ تێکۆشان لەدژی راستیی ئەو سیستمە قڕەکەرە بوو.

گۆشەگیریی ئیمرالی

ئیمیر رایگەیاند کە ئەو سالی ٢٠١٩ بە گشتی دەتوانن وەکو ساڵی سەرکەوتن پێناسە بکەن و وتی: "یاخود بەگەڵ ئەوان پاشەکشەیان کرد و نەیانهێشت کۆنسێپتەکەیان جێبەجێ ببێت، کۆمەڵگەی کوردستان بوو کە بە شێوەیەکی بڕیاردار تێکۆشا. بۆ کۆتاییپێهێنانی گۆشەگیریی بەڕێز ئۆجالان چالاکی مانگرتن و رۆژویان هەبوو. ئەو بەرخۆداتە بە پێشەنگایەتی هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەی جۆلەمێرگ بەڕێز لەیلا گیوڤەن دەستیپێکرد و هەزاران کەس بەشداریان کرد".

بەرخۆدانی چالاکی مانگرتن

ئیمیر وتی: "لە بابەتی تەندروستی بەڕێو ئۆجالاندا نیگەرانی جدی کۆمەڵگە هەبوون. هەروەها لەبەر ئەوەی مۆڵەت نەدرا کە دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵە بکرێت، نیگەرانی لەو شێوەیە هەبوون. دەبوایە سیاسەتی گۆشەگیریی لەناوبردرابوایە. چونکە گۆشەگیریی تەنیا لە ئیمرالی نەبوو." ئیمیر ئاماژەی بەوەش کرد کە لەبەر ئەوە بەرخۆدانی چالاکی مانگرتن وەکو چالاکییەکەی سەردەم جێگەی خۆی لە هۆش و مێشکی کۆمەڵگەی ئێمەدا گرت.

هەلبژاردنە خۆجێیەکان و کودەتای قەیوم

ئیمیر ئەوەشی وەبیر هێنایەوە کە یەکێک لە رۆژەڤە سەرەکییەکانی سالی ٢٠١٩ هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ٣١ی ئازار بوو کە لە سایەی ستراتیژی هەدەپە تورکیا تەنگەتاو بوو.

ئیمیر تیشکی خستەسەر دەستبەسەرکردنی گەورەشارەوانییەکانی ئامەد، وان، مێردین و شارەوانییەکانی دیکەی هەدەپە و ئاماژەی بەوەش کرد، بە دەستبەسەرکردنی ئیرادەی کورد بە رێگەی قەیومەکان، گەلان هەموویان بینیان کە هەڵبژاردنەکان چۆن گۆڕان بۆ کەرەستەی لەناوبردن.

هێرشی داگیرکەریی

پەرلەمانتاری هەدەپەی شڕنەخ لەبارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی رۆژئاوای وەبیر هێنایەوە و وتی: "کاتێک بۆ دەستپێکردنی هێرشە داگیرکەرییەکان لەدژی رۆژئاوا هەڵبژاردن رێکەوت نییە. ئێوەش دەزانن کە دەستوەردانی راستەقینە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بە پیلانگێڕیی دژی بەڕێز ئۆجالان دەستیپێکرد. وەکچۆن ئەو رۆژە پلانێکی نێونەتەوەیی لەدژی بەڕێز ئۆجالان لەگۆڕێدابوو، ئەمرۆکەش بە داگیرکردنی رۆژئاوای دۆخێکی بە هەمان شێوەی هەیە. بەڵام با لەبیر نەکەن کە هێزە کوردییەکانی رۆژئاوا بە چ شێوەیەک هێزە تاریکەکەی داعشیان تێکشکاند".

ف.ق