ئێران- رووسیا- چین دەستیان بە مانۆری دەریایی هاوبەش کرد

مانۆری دەریایی هاوبەشی ئێران، چین و روسیا لە ئۆقیانوسی هیند و تەنگەی عومان دەستیپێکرد.

مانۆری دەریایی هاوبەشی هەرسێ وڵاتەکە بۆ ماوەی ٤ رۆژ بەردەوام دەبێت، بەپێی لێدوانی هێزە دەریاییەکانی ئێران، لە رێگەی ئەو مانۆرەوە نیشان دەدرێت کە ئێران گۆشەگیر ناکرێت.

مانۆرەکە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ رێککەوتنی ئەتۆمی پووچەڵ کردبووەوە و پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئێران ئاڵۆزی تێکەوتبوو. دوای ئەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنەکە کشایەوە، گوشاری ئابووری خستە سەر ئێران بە ئامانجی روخاندنی ئابوری ئێران.

ژەنەراڵی دەریایی ئێران غولامرەزا تاحانی لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی رەسمی ئێران قسەی کرد و وتی: "پەیامی ئەو مانۆرانە ئاشتی نێوان یەکێتی و هاوکاریدا، دۆستایەتی و ئاسایشە. کاریگەرییەکەشی نیشاندانی ئەوەیە کە ئێران گۆشەگیر ناکرێت".

ژەنەرال تەحانی لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا وتی: "ئامانجی ئەو مانۆڕە زیادکردنی ئاسایشی بازرگانی و دەریایی نێونەتەوەیی، تێکۆشانە لەدژی تیرۆریزم، گۆرینەوە زانیاری و ئەزموونەکانە".

ف.ق