ئێزدییه‌كان داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن ژنانی ئێزدی له ده‌ستی داعش ڕزگار بكات
ئێزدییه‌كانی شه‌نگال ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ٤ ساڵه ژنانی ئێزدی له ده‌ستی داعشدان، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق بۆ ڕزگاركردنیان هیچ كارێكی نه‌كردووه.
ئێزدییه‌كانی شه‌نگال ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ٤ ساڵه ژنانی ئێزدی له ده‌ستی داعشدان، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق بۆ ڕزگاركردنیان هیچ كارێكی نه‌كردووه.
كاتێك له ٣ی ئابی ٢٠١٤دا چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر شه‌نگال، هه‌زاران ژنی ئێزدییان ڕفاند. تا ئێستا ٣ هه‌زار ژنی ئێزدی له ده‌ستی چه‌ته‌كاندان و چاره‌نووسیان دیار نییه. دانیشتوانی شه‌نگال گله‌یی له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، هه‌تا ئێستا بۆ ڕزگاركردنی ژنانی ئێزدی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه. ئێزدییه‌كان داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌ت ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات.
شه‌مێ ڕه‌مۆ ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی (TAJÊ) ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر عێراق ئێزدییه‌كان وه‌ك هاوڵاتیی عێراق ده‌بینێت، بۆچی ماوه‌ی ٤ ساڵ پشتگوێی خستوون، ٤ ساڵه كچ و خوشكه‌كانمان له ده‌ستی داعشدان و هیچ شتێك بۆ رزگاركردنیان نه‌كراوه. شه‌مێ سوپاسی هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد كه ژنانی ئێزدی له ده‌ستی داعش ڕزگار كردوون و به خانه‌واده‌كانیانی شاد كردوونه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر شه‌نگال و مه‌خموور گوتی، «ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه داعش له‌سه‌ر ئێزدییه‌كان ده‌ستی پێكردووه، له لایه‌ن توركیاوه درێژه‌ی پێده‌درێت. پێویسته حكوومه‌تی عێراق به‌ده‌نگ بێت. هه‌روه‌ها داوا له هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین بێده‌نگ نه‌مێنن.»
هاوكات لاوێكی ئێزدی به ناوی ته‌حسین شه‌ره‌ف داوای له ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مافی مرۆڤ كرد كه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و دایك و خوشكانیان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار بكه‌ن.
s.m