بەرخۆدانی چالاکانی کورد لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان بەپێشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە وپەرلمانتاری هەدەپە لە کوردستان ودەرەوەی وڵات بەردەوامە. لە شاری هەولێر-ی باشووری کوردستان ئەندامان و نوێنەرانی ناوەندی چاندی ئێزدخان و تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی و ناڤ-یەک سەردانی ناسر یاگزیان کرد کە ماوەی ١٥١ ڕۆژە دژبەگۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لەنوێنەرایەتی هەدەپە لەشاری هەولێر-ی باشووری کوردستان دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن و پشتگیریی خۆیان بۆ بەرخۆدانی مانگرتووان دووپای کردەوە.
لە سەردانەکەدا هۆزان خەمدار، ئەندامی ناوەندی چاندی ئێزدخان جەختی لەوەکردەوە کە داگیرکەرهیچ ڕێگایەکی لەپێش ئێمە نەهێشتوەتەوە جگە لە بەرخۆدان وخەبات، ئێمە وەک هونەرمەندانی ئێزدی لەسەر ڕێگەی بەرخۆدان درێژەبە تێکۆشان دەدەین و بەرخۆدانی مانگرتووان وزەیەکی مەزن دەداتە هونەرەکەی ئێمە.
ناسر یاگز ماوەی ١٥١ ڕۆژە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی بە مانگرتن لەخواردن کردووە و سەرەڕای خراپی باری تەندرووستیی ڕایگەیاندووە،هەتاکو گۆشەگیری نەشکێت درێژە بەچالاکییەکەی دەدات.
ک-ش