ئێشکگریى دیموکراسی لە ١٩هەمین رۆژدایە

ئێشکگریى دیموکراسی لە ئامەد لە دژی دەستبەسەرداگرتنى شارەوانییەکانى هەدەپە لە ١٩هەمین رۆژدایە.

ئێشکگریى دیموکراسی لە دژی دەستبەسەرداگرتنى شارەوانییەکانى هەدەپە لە ١٩هەمین رۆژدایە. چالاکییەکە لە شەقامی لیسەی ئامەد بەردەوامە. هاوکات لەگەڵ پەرلەمانتارانی هەدەپە، بەڕێوەبەرانى پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە - ESP)، ئەندامانى ئەنجوومەنى دایکانی ئاشتی، کۆمەڵەى پشتیوانى لە بنەماڵەى بێسەروشوێنکراوانی میزۆپۆتامیا (مەبیادەر / MEBYA-DER)  و سەدان   کەسی تر بەشداریی چالاکییەکە بوون.

هاوکات لەگەڵ چالاکییەکەدا پۆلیسی دەورووبەری شوێنى چالاکییەکە و چالاکوانەکانى گەمارۆداوە. جەماوەری گەلیش بە وتنەوەی دروشم لە دژی دەستبەسەرداگرتنى شارەوانییەکانی هەدەپەیان ئیدانە کرد. بەشداربوانى چالاکییەکە لەسەر کورسیى ئازادی لە گۆڕەپانى چالاکییەکەدا بۆچوون و رای خۆیان خستەڕوو.

چاوەڕێ دەکرێت بەشداربوانى چالاکیى ئێشکگریى دیموکراسی کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیش رێکبخەن.

ژ.ت