ئەحمەد تورک: چەند کاتژمێر بۆ رۆیشتنى قەیومەکان ماوە

ئەحمەد تورک و فیگەن ئاڵتینداغ پاڵێوراوانى هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى گەورە شاری مێردینن. ئەحمەد تورک دواى دەنگدان رایگەیاند، تەنها چەند کاتژمێر بۆ رۆیشتنى قەیومەکان ماوە.

ئەحمەد تورک و فیگەن ئاڵتینداغ پاڵێوراوانى هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى گەورە شاری مێردینن. ئەحمەد تورک دواى دەنگدان رایگەیاند، تەنها چەند کاتژمێر بۆ رۆیشتنى قەیومەکان ماوە.

 ئەحمەد تورک راشیگەیاند، "ئێمە دەزانین کە هەر دەنگێک بۆ داهاتومان گرنگە. هیوادارین هەڵبژاردن ببێتە مایەى داهاتوویەک کە ئاشتی و برایەتى و دادپەروەریى تیدا بەدی بێت".

ئەوەشی وت "ئێمە چاوەڕێى ئەو رۆژە دەکەین. هەڤاڵەکانمان و گەلەکەمان کارێکى زۆریان کردووە. زۆری نەماوە، تەنها چەند کاتژمێرێکى ماوە. ئیرادەى گەلەکەمان دەستى بەسەردا گیرا، بەڵام گەلەکەمان ئەمڕۆ وەڵامێکى پێویست دەداتەوە".

پاڵێوراوانى هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانییەکانى نسێبین، قۆسەر، ئارتوکلو، میدیات، ئۆمەرلی، ستەور، دێرک و شەمرەخیش دەنگی خۆیان دا.

ر.م