ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان ٣٨ کرێکار گیانیان لەدەستداوە
لە ئەمساڵدا ٣٨ کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، کە نۆیان خەڵکی دەرەوەی هەرێمن.
لە ئەمساڵدا ٣٨ کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، کە نۆیان خەڵکی دەرەوەی هەرێمن.
بە پێی هەواڵێکی رۆژ نیۆز، ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی کوردستان ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکارانی لە ماوەی ١/١/٢٠١٩ هەتا ٢٥/١٢/٢٠١٩ لە هەرسێ پارێزگای سلێمانی، هەولێر و دهۆک، بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکە لە پارێزگای سلێمانی لەو ماوەیەدا ١٩ کرێکار، لە هەولێر ١١ و لە دهۆک ٨ کرێکار گیانیان لەدەستداوە، لەناویشیاندا نۆ کرێکاریان هاتوو بوون، واتە خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوون.
هۆکاری گیانلەدەستدانەکانیش بریتیبوون لە: کەوتنەخوارەوە، کارەباگرتن، خنکان، سووتان، بوون بەژێر بینا و کوشتن.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بە پارێزگای هەڵەبجە نەکردووە، بۆیە ڕوون نییە، کە ئاخۆ کرێکارانی قوربانیی هەڵيبجەشی لەسەر پارێزگای سلێمانی هەژمارکردووە یان نا.
ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی کوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکاران زیاترن لەو ژمارەیەی، کە لای ئەوان تۆمارکراوە، بەڵام ئەوان تەنیا ئاگاداری ئەو ٣٨ حاڵەتە بوون.
ز.ش