ئەندامێکی گرووپی یۆرووم دەستی بە رۆژووی مردن کرد

ئیبراهیم گۆکچەک ئەندامی گروپی یۆرووم دەستی بە رۆژووی مردن کرد.

چالاکیی ٥ ئەندامی گرووپی یۆرووم کە ماوەیەکی زۆرە لە زینداندان، لە رۆژی ٢٠١ەمدا بەردەوامە. ئەندامی گرووپی یۆرووم ئیبراهیم گۆکچەک لە ١ی ئازاری ٢٠١٩ دەستگیر کراوە، چالاکی مانگرتن لە خواردنی گۆڕی بۆ رۆژووی مردن.

حسێن بۆگاتەکین، پارێزەری ئیبراهیم وتی: "بارودۆخی تەندروستی ئیبراهیم خراپە، زۆر لاواز بووە، دەمی وشک دەبێت و ناتوانێت قسە بکات. پێدەچێت زۆر ماندوو بێت"

بۆگاتەکین وتیشی: "گۆکچە هەتا داواکارییەکانی جێبەجێ نەکرێت پاشەکشە لە هەڵوێستەکەی ناکات".

ز.ش