ئەو شتەی بەدوایدا دەگەڕا، لە ناو پەکەکەدا بەدەستیهێنا

هاورێکانی ئەمرە ئاتابای (ئیبراهیم ساری) بەم شێوەیە باسیان کرد کە لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری ئەلکێدا شەهید بوو. "لە ناو پەکەکەدا ئەو شتەی دۆزیەوە کە بەدوایدا دەگەڕا. ئەوینداری ڕێبەرایەتی، وڵات و گەلەکەی بوو."

گەریلای هەپەگە ئەمرە ئاتابای (ئیبراهیم ساری) لە ساڵی ١٩٩١ لە ئەلبەخی وان لەدایک بوو. لە ساڵی ٢٠٠٩دا کاتێک دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سیاسی کرد، ڕووی کردە چیاکانی ئازادی کوردستان. ئیبراهیم ساری لە ٦ ساڵی گەریلایەتیدا بۆ بە شایەدی زۆر شت. ساری لە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠١٥ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ئەلکێ کرد کە ٢٤ کاتژمێر بەردەوام بوو. سوپای تورکی داگیرکەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا گورزی گەورەیان بەرکەوت. سوپای تورک لەو شەڕەدا ÎHA, SÎHA و فڕۆکەی شەڕی بەکارهێنا. لە نێوان گەریلا و سوپای داگیرکەردا ٣ ڕۆژ شەڕ ڕوویدا. ئیبراهیم ساری و ٨ هاوڕێی بە قاڕەمانێتی شەڕیان کرد و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.

هاوڕێکانی ئیبراهیم ساری بەم شێوەیە باسی دەکەن، "ئەوەی بەدوایا دەگەڕا لە ناو پەکەکەدا بەدەستیهێنا و دۆزیەوە. بەدوای رێگای ڕاستیدا دەگەڕا. ئیبراهیم لە ناو گەریلادا هەموو کاتژمێر و رۆژێک بەرەو پێشەوە دەچوو. لە چیای کاتۆ هاوڕێکانی لە جێگایەک بۆ جێگایەکی تر دەبرد. وڵاتەکەی سەرلەنوێ کەشف دەکرد. لە کوێستانەکان و دۆڵ و دەشتەکانی کاتۆ دەگەڕا و ئەوینداری بۆتان و وڵاتەکەی بوو."

'ژیانێکی سروشتی و واتادار'

ئەوین، باشترین وشەیە کە ئیبراهیم بناسێنێت. ئەوینداری وڵات و گەلەکەی بوو. ئەویندار هەڤاڵ و تێکۆشان و ڕیبەرایەتی بوو. ژیانی پڕ لە ئەوین بوو. بە کارەکتری سادە و ساکار و پاک و سروشتی لە ناو گەریلادا زوو بەرەوپێشەوە چوو. ئیبراهیم ساری فەلسەفەی ژیانی ئاپۆیی دەناسێت و وزە و خروشی لەگەڵ ئەو ژیانەدا یەکدەگرێت و وەک لافاو هەموو ئاستەنگەکان لەپێش خۆی ڕادەماڵێت. ئەو هەڤاڵانەی دەیناسن نایانەوێت لێی جیاببنەوە."

چالاکی هەبێت، ئیبراهیمیش هەیە

ئیبراهیم ساری ماوەیەکی دوور و درێژ لە بۆتان گەریلایەتی کرد و دواتر دەربازی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بوو. دوای پەروەردەی ئەکادیمی لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵی ڕوویکردە بۆتان و جارێکیتر لەو جێگەیەی کە یەکەمجار تێیایدا گەریلایەتی کردبوو،دەستی بە خەبات کردەوە. ئیبراهیم بە واتای چالاکی و تێکۆشان دێت.

لە بۆتان کە ئەوینداری بوو، هێشتا شوێن پێی پۆستاڵی داگیرکەران هەبوو، لەبەرئەوە بەیدەویست بچێتە جێگایەکی تر. ڕووی کردە کاتۆ و چیاکانی بۆتان. تاکانە ئامانجی لە چیا و دەشتەکانی گەلەکەی شەڕ کردن دژی دوژمن بوو. لە کوێ چالاکی هەبوو، ئیبراهیم لەوێ بوو."

ئیبراهیم ساری و ٨ هاوڕیێ هەپەگەیی دوای تێکۆشانێکی قاڕەمانێتی شەهید بوون. گەلیش بە شێوەیەکی جەماوەری بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی بوون.

ف.ق