ئەو ٤٧ چالاکوانەى دوێنێ لە سلێمانى دەستگیرکران لە زیندان دەستیان بە مانگرتن کرد

لەو ٥٢ چالاکوانەى، کە دوێنێ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکران، ٤٧ چالاکوانیان لە زیندانى کانى گۆمە رادەگیرین و و ٤٧ چالاکوانە زیندانیکراوەش لە دژی ئەو هەڵوێستەى ئاسایش دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.

دوێنێ و کاتێک هاووڵاتییان خواستیان لە پارکی ئازادی یادی ٣ ژنى شۆڕشگێڕ (سارا، رۆژبین، رۆناهی) بکەنەوە، کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆرکران، لەلایەن ئاسایشەوە هێرشیان کرایە سەر و ٥٢ کەسیان دەستگیرکران. شەوی رابردوو ٥ لە چالاکوانەکانیان ئازاد کردبوو و ٤٧ چالاکوانى تری زیندانیکراو لە دژی ئەو هەڵوێستەى ئاسایش لە زیندانى کانی گۆمە دەستیان بە چالاکیى مانگرتن لە خواردن کرد.

سەڵاح خدر و کەلسوم حوسێنی رۆژنامەنووس و پێشکەشکاری ئاریەن تیڤی لە ناو دەستگیرکراوەکاندان.

ر.م