'ئەوەی لە مەڕاش ئەنجامدرا قڕکردنە'
لە مەڕاش کوردانی عەلەوی قڕکران. وەک قڕکردنی دەرسیم. لە بەر ئەوەی لە ڕۆژئاوای فورات کوردانی عەلەوی واتە کورد دەرکران، بێگۆمان ئەوە وەک قڕکردن پێناسە دەکەین. لەبەرئەوەی پلانی شارک ئیسلاح پلانی قڕکردنی کوردانە.
لە مەڕاش کوردانی عەلەوی قڕکران. وەک قڕکردنی دەرسیم. لە بەر ئەوەی لە ڕۆژئاوای فورات کوردانی عەلەوی واتە کورد دەرکران، بێگۆمان ئەوە وەک قڕکردن پێناسە دەکەین. لەبەرئەوەی پلانی شارک ئیسلاح پلانی قڕکردنی کوردانە.
مستەفا کاراسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە ل ٤١مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی مەڕاشدا، باسی لە ئامانج و کاریگەری کۆمەڵکوژیەکە کرد.
کاراسوو وتی، "لە مەڕاش لە ساڵی ١٩٧٨ دا بە سەدان کورد کۆمەڵکوژ کران. بە تەنیا ئەوە نەکرا، لە هەمانکاتدا کوردان عەلەوی قڕکران. بەرپرسیارەکەی دەوڵەتی تورکە کە بە پلانی شارک ئیسلاح لە کوردستان سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبرێت. لە کردەوە پۆلیسیەکاندا لە کاتی لیپرسینەوە بۆ دۆزینەوەی بەرپرسەکان پرسیاری "کێ سوودی لێوەرگرت" دەکرێت. لە مەڕاش ئەوە ئاشکرایە، ئەوەی ویستی گەلی کورد قڕ بکات دەوڵەتی تورک خۆی بوو. لە پلانی شارک ئیسلاح دا بەتورک کردن واتە قڕکردن، ئەوەش سەرەتا لە ڕۆژئاوای فورات و دەرسیم جێبەجێدەکرا. لە دەرسیم لە ساڵی ١٩٣٨ دەست بە قڕکردنی فیزیکی و دواتر قڕکردنی سپی واتە قڕکردنی کلتوری کرا. لە سێواسیش بە کۆمەڵکوژی فیزیکی، بە قڕکردنی کلتوری خاکی عەلەویەکانیان خستە دۆخێکەوە کە ئێستا تورکە سونەکان تێیایدا بالادەستن. چارەنووسی مەلەتی و ئەرزینگانیش جیاواز نییە. هەمان سیاسەتیان لە سەمسوریش جێبەجێ کرد و جێبەجێ دەکرێت.
قڕکردن تەنها بە کۆمەڵکوژی فیزیکی ناکرێت'
لەم دواییانەدا باسی ئەوە دەکرێت دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا لەدژی کوردان سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبات. سەرەتا لە عەفرین، ئێستا لە سەرێکانی و گرێ سپی کوردەکان لە هەرێمەکە دەردەکەن، هەوڵ دەدەن هەرێمەکە لە کورد چۆڵ بکەن و قڕیان بکەن. بێگۆمان هەموویان ناکوژن، بۆردومانیان دەکەن بە سەدان کەسیان لێدەکوژن، لە ڕێگەی بۆمبەبارانەوە وادەکەن کەس لە هەرێمەکە نەمێنێت لە خاکەکەیان دەریان دەکەن. واتە قڕیان دەکەن. قڕکردن بە تەنها بە کۆمەڵکوژی ناکرێت. ئەگەر گەلێک یان کۆمەڵگایەک لەسەر خاکەکەی دەربکرێت، ئەوە قڕکردنە. بەر لە هەموو شتێک گەل و کۆمەڵگا بە کلتورەوە بەستراوەتەوە. ئەو خاکەی کە لەسەری دەژین لە هەمانکاتدا شوێنی خوڵقاندنی کلتورەکەیانە. کاتێک کۆمەڵگا لە خاکەکەی دەردەکرێت، ئەو کاتە وەک ماسیەکە کە لە ئاو دەرهێنرابێت. ئەوەش قڕکردنە. نمونە، کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بە تەنها بە فیزیکی نەکراوە. بە ئەندازەی کۆمەلکوژی دوورخراونەتەوە کە تەجهیری پێ دەوترێت. زۆربەیان بەرەو خاکی سوریا دوورخراونەتەوە. خۆی زۆربەی ئەرمەنەکان لە غەریبی و لە ڕێگای دوورخستنەوە گیانیان لەدەستدا.
ئەوەی لە مەڕاش ئەنجامدرا قڕکردنە
ئەوەی لە مەڕاش ئەنجامدرا قڕکردنە. بێگۆمان لە مەڕاش، لە ڕۆژئاوای فورات پیشتریش سیاسەتی قڕکردن ئەنجامدرابوو. بەڵام بە تەواوی سەرنەکەوتبوون. لە ساڵی ١٩٧٠ بە دواوە بە کوشتن و کۆمەڵکوژیەکان، قڕکردنیان فراوانتر کرد، کۆمەڵکوژی مەڕاشی ١٩٧٨ گورزی کۆتایی بوو. بە کۆمەڵکوژی مەڕاش نەتەنها کوردە عەلەویەکان بەلكو لە مەڕاش لە جۆگرافیای کوردانی عەلەوی بە تەواوی قڕکردن ئەنجامدرا. لە مەڕاش، مەلەتی و سێواس کوردانی عەلەوی نەکوژران، بەڵام بەرەو تورکیا و ئەوروپا کۆچیان کرد، لە ڕێگای بازرگانی مرۆڤەوە کە میت و هەواڵگێری پۆلیس بەڕێوەیان دەبرد، کوردە عەلەویەکان بەرەو ئەوروپا نێردران. ئەو تەهجیر و قڕکردنەش بە "گەشتی هێوا و ئومێد" پێناسە کرا.
کاراسو وتیشی، "لە ئەیلولی ١٩٧٨ لە سێواس دوای کۆمەڵکوژی مەڕاش چی ڕوویدا؟ لە سەرەتادا لە مەڕاش، مەلەتی و سێواس لە جۆگرافیای کوردان، عەلەویان نەهێشت. ئەو سیاسەتەی قڕکردن کە بەرامبەر کوردە عەلەویەکان ئەنجامدرا کاریگەری لەسەر تورکە عەلەویەکانیش کرد. دوای کۆمەڵکوژی ١٩٧٨ جۆگرافیای کوردانی عەلەوی بیدەنگ بوو. دواتر کودەتای فاشیزمی ١٢ی ئەیلول ئەنجامدرا و کوردانی عەلەوی زیاتر و زودتر لە هەرێمەکە دەرکران. خۆی ئامانجەکە سەرکوتکردنی تەڤگەری ئازادی کوردستان و بە ئەنجامگەیاندنی سیاسەتی قڕکردنی ٦٠ ساڵی ڕابردوو بوو. مەڕاش و جۆگرافیای کوردانی عەلەوی پشکی شێریان لەو سیاسەتە بەرکەوت.
کاراسوو ڕاشیگەیاند، لە مەڕاش کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا، بەڵام ئەگەر ڕاستی قڕکردنی عەلەوی و کوردان نەبینرێت، ئەو کاتە شیکردنەوە بۆ رووداوەکان ناگەنە ئامانج.
کاراسوو وتی، "کۆمەلکوژی مەڕاش وەک کۆمەڵکوژی دەرسیم لە ساڵی ١٩٣٨ قڕکردنە. بێگۆمان قڕکردنێکە کە لە ناو شەرت و مەرجێکی نوێ و بە رێبازێکی نوێ ئەنجامدرا.
کاراسوو باسی ئەوەشی کرد، "لە مەڕاش کوردە عەلەویەکان قڕکران. وەک قڕکردنی دەرسیم. لەبەرئەوەی لە ڕۆژئاوای فورات کوردانی عەلەوی لەناوبران و دەرکران، بێگۆمان ئێمە وەک قڕکردن پێناسەی دەکەین. لەبەرئەوەی پلانی شارک ئیسلاح پلانی قڕکردنی کوردە. لە دەرسیم و مەڕاش ئەوە ئەنجامدرا. بەڵام ڕێکخستنەکانی عەلەویەکان ئەگەر خاوەنداری لێبکەن. بە پێچەوانەوە خاوەنداری ڕاستەقینە دەبێت. ئەگەر وەک کۆمەڵکوژیەکی هەرێمی لەدژی خۆیان پێناسەی بکەن، ئەو کاتە قڕکردنی دژی عەلەویەکان نابینن. هەڵوێستێکی بەم جۆرە دەبێتە هەڵوێستێکی لاواز بەرامبەر ئەو گورزە گەورەیەی کە بەر کوردە عەلەویەکان کەوت. بەم شێوەیە ناتوانن لەدژی قڕکردنی عەلەویەکان سیاسەتێکی ڕاست بەڕێوەبەرن. پێویستە حساب لە بەرپرسانی کۆمەڵکوژیەکە بپرسن. نابێت بڕوایان پێبکەن. لەبەرئەوەی ئەو عەقلیەتە، قڕکردنەکەی ئەنجامدا، دوای کۆمەڵکوژیەکە مەڕاشیان بێ عەلەوی هێشتەوە و عەلەویەکانیان قڕ کرد.
ڕێبازەکانی تێکشکاندنی ئامانجەکانی قڕکردنی عەلەویەکان
کاراسوو ڕاشیگەیاند، قڕکردنی عەلەویەکان بە دوورخستنەوەیان دەستیپێکرد و وتی، "فشار، زوڵم و کۆمەڵکوژیەکان بە هەمان ئامانج سەدان ساڵە ئەنجامدران و ئەنجامدەدرێن. ئەگەر عەلەویەکان بزانن لەدژیان چ جۆرە قڕکردنێک ئەنجامدەدرێت، ئەگەر ببنە خاوەن عەقلیەت، ڕێکخستن و تێکۆشانێکی ڕاست ئەو کاتە دەتوانن کۆمەڵکوژیەکە پێچەوانە بکەنەوە."
کاراسوو ئاماژەی بەوەشدا، "شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی مەڕاش و یادکردنەوەی شەهیدەکان بە تێکشکاندنی ئامانجەکانی کۆمەڵکوژیەکە بەدی دێت و وتی، "ئەوەش بە دوو شێوە ئەنجامدەدرێت. ئەگەر بە کۆمەڵکوژیی مەڕاش لە عەلەوی و کورد چٶڵ کرابێت، پێویستە کۆچکردن لە مەڕاش پێچەوانە ببێتەوە. پێویستە بتوانین جارێکیتر مەڕاش، ئەلبیستان، پازارجخ، ئافشین، گۆکسون، ئەکینوزو، نورحاق و گوندەکانی زیندوو بکەینەوە. ئێمە بتوانین ئەو جۆگرافیایەی کە عەلەویان تێدایە، کلتورەکەیان لەوێیە، جارێکیتر کلتوری عەلەویتی زیندوو بکەینەوە. دووەمینیش پێویستە ئێمە تێکۆشانی دیموکراسی لەگەڵ هێزە دیموکراتەکان بەڕێوەببەین. لەبەرئەوەی تا تورکیا دیموکرات نەبێت، کۆتایی بە قڕکردنی عەلەویەکان نایەت، مافی عەلەویەکان مسۆگەر ناکرێت."
ف.ق