'با ساڵی ٢٠٢٠ بکەین بە ساڵی سەرکەوتن، با بەشداری هێڵی ئازادیی ژنان ببین'

کۆچەرین ئامەد ئەندامی ئەنجومەنی پاژک رایگەیاند، کاتێک مرۆڤ بیەوێت ساڵی ٢٠١٩ بە شێوەیەکی دروست و بەرفراوان بنرخێنێت، ئەوە ئاشکرا دەبێت کە شەری ئازادی ژنان، کۆیلایەتی ژنی رەد کردەوە کە زیهنییەتی بنچێنەیی شارستانی دەسەڵاتداریی پیاوسالارییە.

کۆچەرین ئامەد ئەندامی ئەنجومەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پاژک تێکۆشانی ژنانی لە ساڵی ٢٠١٩ نرخاند و تیشکیشی خستە سەر تایبەتمەندییەکان سالێ ٢٠٢٠ بۆ سەرکەوتنی خەبات.

ئامەد لەم بارەیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و رایگەیاند، سەدەی بیست و یەک خۆی بە تێکۆشانی ئازادی ژنانەوە دەخاتە روو، وتیشی:" لە تێکۆشانی فێمینیست بەولاتر ئێمە لە ناو شەپۆلێکی نوێی تێکۆشانداین کە تەنها بە هەوڵی دەستەبەرکردنی ماف و ئازادی ناتوانێت سنووردار بکرێت. تێکۆشانی ئازادیی ژنان هێزی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی تێکۆشانی کۆمەڵگا دەخاتە روو. مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک بە شێوەی جۆش و خروش، موزیک، رازاندنەوە، دانس، ئیرادە و زیهنییەتی خۆیەوە دێتە ئاراوە. هەوڵەکانی فاشیزم بۆ گوایا هەنگاوناو بەرەو پێشەوە، پێویستە ژنان فریو نەدات و دەبێت ژنان نەخاتە ناو بارودۆخێکی بێهیوابوونەوە. هەرچەندێک هێزی جەوهەریی ژنان و گەلان دێتە ئاراوە و سیستم دەگوازرێتەوە بۆ ئیرادەی سیاسی، هێندەش هێرشی زیهنییەتی فاشیزم بۆ سەر پارتە راستەقینەکان زیاتر دەبێت."

"ژنان پێشەنگییان بۆ تێکۆشانی ساڵی ٢٠١٩ کرد"

ئامەد رایگەیاند لە ساڵی ٢٠١٩ لە دژی توندوتیژییەکانی دەوڵەت بۆ بێ ئیرادەکردنی کۆمەڵگای کورد، بە پێشەنگیی ژنان چالاکی بێشوومار ساز کران و وتی:" کوردستان کە بە خۆڕاگریی مانگرتن لە خواردن "رۆژووی مردن" بە پێشەنگی لەیلا گوڤەن دەستی بە ساڵی نوێ کرد، بە سووربون لەسەر هەڵوێستی فیدایی بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیرکردنی رێبەر ئاپۆ، بوو بە مۆڕاڵێکی مەزن. گرنگترین ئەنجامی ئەو چالاکییە ئەوە بوو کە سووربوون لەسەر سەرکەوتنی خۆڕاگریی لە دژی فاشیزم، جارێکی دیکە نوێ بوویەوە. لەم قۆناغەدا، هەروەها بە پێشەنگی دایکانی کورد، ژنان دەسیان بە چالاکی جۆراوجۆر کرد و ئەمەش دەوڵەتی دەست و پێ سپی هێشتەوە. هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە بەردەم دایکان بێچارە مانەوە و لەگەڵ هێرشە شەرمەزارەکان، دایکان هەنگاویان بۆ دواوە نەنا. ٨ی ئازاری ئەمساڵیش بە هاواری ژنانی کورد بۆ ئازادی، تێپەڕی. لە شارەکانی کوردستان و تورکیا، دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی" دەنگی دایەوە. ئەم سووربوونە لەسەر تێکۆشان، کاریگەرییەکی گەورەشی لەسەر ٢١ی ئازار، جەژنی ژیانەوەی نەتەوەییمان دانان. ژنان بە رەنگی سەوز و سوور و زەرد گۆڕەپانەکانی ٢١ی ئازاریان پڕ کرد و لە ئاستێکدا نەورۆزیان پیرۆز کرد کە لە چاوەڕوانی کەسدا نەبوو. بە کاریگەرییەکانی مانگرتن لە خواردن و چالاکی ٨ی ئازار و ٢١ی ئازار، هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازار بەڕێوە چوون. هەڵبژاردنەکان لە زۆر رووەوە دەتوانرێت بنرخێنرێت، بەڵام دیوێکی تایبەتی ئەوەیە، لە کاتێکدا کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی کۆمەڵگای کورد سیاسەتی بێئیرادەکردنی پەیرەو دەکرد، ئەو هەڵبژاردنە گۆڕا بۆ نمونەیەکی ریفراندۆم.

ئامەد هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی بە پێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاز لەو شوێنانەی خۆڕاگریی خۆبەڕێوەبردنی تێدا بەڕێوە چوو، ئاشکرا بوو کە کۆمەڵگا سوورە لەسەر نرخەکانی، هەروەها ئاشکرا بوو کە گەل هەنگاو بۆ دواوە نانێت و وتی:" لە ئەمەشدا ١٥ شارەوانی دیکە کە هێزی سیاسەتی دیمۆکراتیکن، زەوتیان کرد و رادەستی گەلیان نەکرد. لە تورکیا کە شەڕ لە دژی گەلی کورد بەڕێوە دەبرێت، دوای هەڵبژاردنەکان شارەوانییەکانی کورد دەستیان بەسەردا گیراو ئەو هێرشە داگیرکەرییانە تا ئێستاش بەردەوامن. لەو هەڵبژاردنەکا ئاشکرا بوو کە بە بونیادنانی هۆشمەندیی وڵاتپارێزی و ژیانی ئازاد، ژنان خاوەنی رۆڵێکی گەورەن."

ئامەد رایگەیاند کە لە تورکیا و کوردستان ساڵی ٢٠١٩ بو بە ساڵێک بۆ بەدواداگەڕانی ئازادی و لە هەمان کاتدا بۆ ژنانیش گۆڕانکاری گەورەی تێدا روویداو وتی:" ژنان تێگەیشتن کە لە هیچ ئاستێکی ژیاندا ئازاد نین و بەخەبەر هاتنەوە."

"ئێمە ساڵی ٢٠٢٠ دەیکەینە ساڵی سەرکەوتن، بەشدار بن لە هێڵی ئازادی ژنان"

کۆچەرین ئامەد ئەندامی ئەنجومەنی پاژک لەبارەی ساڵی ٢٠٢٠ ، سەرەتا هیوای خواست کە ساڵی نوێ ببێتە ساڵی ئازادی و بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی گشت ژنان کرد.

ئامەد تیشکی خستە سەر ئەو شەڕەی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلان بەڕێوەی دەبات کە تا ئەم ساتەش بەردەوامە و وتی:" دەولەت بۆ بەردەوامیدان بەو 'سیستمەی ئێستای' هەموو رۆژێک پلانێک جێبەجێ دەکات و بەربەردەوامی پلانی نوێ دادڕێژێت.بۆیە پێویستە ژنان زیاتر تێبگەن و گۆتۆبێژی بکەن و خۆیان بەرێکخستن بکەن."

لە بەردەوامی قسەکانیدا ئامەد رایگەیاند، جەنگی جیهانی سێهەم کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکردووە، لە ساڵی نوێشدا بەردەوام دەبێت. لە راستیدا ئەو شەڕە لە هەر ناوچەیەک کە بەڕێوە چووبێت، هیچ ئەنجامێکی بە دوای خۆیدا نەهێنا، بەڵکو بە پێچەوانەوە. لەوانەیە ئەو شەڕە زیاتر پەرە بسەنێت. لە شەڕەکاندا ئەوانەی رووبەرووی زۆرترین هێرش دەبنەوە، ژنانن. لە ناو شەڕەکاندا کۆمەڵکوژی بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێن. بۆیە خۆپاراستن لە پێش هەموو شتێکەوەیە. بە تایبەت لە باکوری کوردستان، پێویستە ژنان کاروباری خۆپاراستن بە زووترین کات بەڕێوە ببەن. بۆخۆپاراستنیش پێویستیی بە رێکخستن بوون و زانابوون هەیە. بە بێ ئەم خۆڕاگرییانە، ناتوانریت لە دژی هێرشەکان بوەستینەوە. بۆیە لە باکوری کوردستان پێویستە خۆڕاگریی بەریکخستنبووی ژنان، بەهێزتر بکریت."

ئامەد لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە، لە ساڵی ٢٠٢٠یشدا هێرشە دوژمنکارییەکانی دژی ژنان و گەلی کورد بەردەوام دەبن و وتی:" لەو ساڵەدا پێویستە لە هەموو ئاستەکانی ژیاندا، خۆڕاگریی بەرێوە ببرێت. هەر لە ئاستی سیاسەتی دیمۆکراتیک، تا دەگاتە گرتووخانەکان و ئاستەکانی کۆمەڵگا، پێویستە ژنان ئامادە بن و بچوکترین دەرفەت بنرخینن و هەڵوێستێکی وەها بنوێنن کە ببێتە هۆی تێکچوونی دوژمن. لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە بە حەسرەتەوە خەبات بۆ رێبەرەکەمان دەکەین. با ساڵی ٢٠٢٠ بکەن بە ساڵی سەرکەوتن و بەشداری خەباتی ئازادیی ژنان ببین."

ز.ش