"باشوری کوردستان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرینگ ببینێ لە یەکگرتنەوەی هێزە کوردیەکاندا"

لە چوارچێوەی گۆڕانکارێکان لە ناوچەکەدا و ئەو فشارانەی کە لە سەرباشور و ڕۆژئاوای کوردستان هەیە، کەنەکە بە بەشداری ٢٨ حزبی کوردی کۆنفڕانسێکی چارەسەری لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدات و پەیەدەش پێی وایە کە باشوری کوردستان دەتوانێت ڕۆلێکی گرینگ لە کۆنفڕانەسە

لە چوارچێوەی گۆڕانکارێکان لە ناوچەکەدا وهێرش و فشاری دەوڵەتانی داگیرکەر بۆسەر دەسکەوتەکانی کورد لە ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، کەنەکە ئامادەکاری بۆ کۆنفڕانسێکی چارەسەری دەکات و داوا لە هەمو لایەنە سیاسیەکان دەکات بەشداری ئەو کۆنفڕانسە ببن. پەیەدەش پێی وایە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانن ڕۆڵێکی گرینگ ببینن لە کۆنفڕانسەکەدا. لە میانەی سەردانیکردنمان بۆ نوێنەرایەتی پەیەدە لە باشوری کوردستان سلێمان عەرەب هاوسەرۆکی نوێنەرایەتی پەیەدە لە باشوری کوردستان سەبارەت بە گۆڕانکارێکانی ڕۆژئاوا و هەوڵدان بۆ گێشتین بە چارەسەری بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)_ی ڕاگەیاند:"ڕۆژئاوای کوردستان لە ساڵانی ڕابردودا بە چەند قۆناغێکی گرینگدا دەرباز بووە. قۆناغی شەڕ،بەرخۆدان،سیستەم دروست کردن و لەهەمان کاتدا پڕۆژەیەکی چارەسەری بۆ سوریا ئەمەش وایکرد تورکیا ڕۆژئاوا وەک مەترسیەک ببینێ بۆ سەرخۆی. لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا تورکیا بە هەموو هێزێوە هێرشی سیاسی و سەربازی لەبەرامبەر ڕۆژئاوا بەڕێوە دەبرد، نەک تەنها تورکیا بەڵکو ڕژێمی سوریاش دەیەوێ ئەو هێزەی کە هەیە و ئەو ستاتۆیەی کە دروست بوە لە ناوچەکە لەناوی بەرێت و دوڵەتی پێشوی خۆی بگەڕێنێتەوە".

سلێمان عەرەب سەبارەت بە هێزە کوردیەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند:" مەخابن هەنێک کوردش لە ڕۆژئاوا هەن دەیانەوێت خۆیان وەک بەدیلێک نیشان بدەن و ئەوهێز و سیستەمەی کە هەیە لەناوی بەرن و خۆیان بێن ناوچەکە بەڕێوە ببەن، هەتاکو ئێستاش بەو زهنیەتەوە لە ڕۆژئاوا سیاسەتی خۆیان بەڕێوە دەبەن. بەڵام ئەو سیاسەتەی کە لە هەرێمەکە بەڕێوە دەچێت وایکرد کە خەون و خەیاڵی ئەو هێزانە تێک بچێت".

سلێمان سەرنجی خستە سەر پەیوەندێکانی نێوان باشور و ڕۆژئاوای کوردستان و وتی:" پێگومان باشوری کوردستان وەک دەسکەوتێکی گەورەی گەلی کورد ئێمە لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا چاوەڕێی پشتگیری باشوری کوردستانین، بەڵام بەداخەوە سیاسەتی زۆر جیاواز بەڕێوەچو هەر لە پشتگیری ئۆپۆزسیۆن و شەڕی ڕاگەیاندنی و دروست کردنی ئەنەکەسە وەک ئەلتەرناتیڤ بۆ ڕۆژئاوا و ڕێکخستن کردنی چەند هێزێک کە لە دژی ڕۆژئاوا بەکار ئەهێنرێن. لە ڕۆژئاوا پێویستە یەک هێز هەبێت چونکە ئەگەر وا نەبێت شەڕی براکوژی دروست دەبێت، لەم مژارەدا ئێمە تەجروبەی باشوری کوردستانمان بینی کە چۆن شەڕی براکوژی لە نێوان دو هێزدا دروست بو، ڕۆژئاوا لە مڕۆدا پێویستی بە هێزێکی جیاواز و سیاسەتێکی جیاواز نیە. ئەوان ئەتوانن لە ناو گەلی خۆیاندا سیاسەت بکەن و خزمەتی گەلی خۆیان بکەن بەڵام هاوکاری دوژمن نەکەن.

ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفڕانسی کەنەکە

 کەنەکە لە ماوەی داهاتودا کۆنفڕانسێک بەرێوە دەبات و نیزیک ٢٨ حزب و لایەنی کوردی تێیدا بەشداردەبن لە ڕۆژئاوای کوردستان، سەبارەت بە گرینگی کۆنفڕانسەکە سلێمان ڕایگەیاند:" ئێمە دەمانەوێت هەمو لایەنەکان خاوەنداری لەو کۆنفڕانسە بکەن بۆ ئەوەی بتوانین دەستکەوتەکانمان بپارێزین لە ناوچەکە. ئێمە هیوادارین کە باشوری کوردستان هاوکاربێت، چونکە لە ئێستادا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانن ڕۆڵ ببینن لە یەکگرتنەوەی ئەو هێزە سیاسی و سەربازیانەی کە لە ناوچەکەدا هەیە".

هەڵوێستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ماوەی ڕابردودا سەردانی نوێنەرایەتی پەیەدەی کرد لە باشوری کوردستان، سلێمان سەبارەت بە سەردانیکردنەکە ئاشکرایکرد:"یەکێتی نیشتیمانی کورستان سەردانی ناوەندەکەمانی کرد و لە چوارچێوەی دۆخی سیاسی ناوچەکە و ڕۆژئاوای کوردستان و هەرێمی ئارام و میکانیزمی پاراستنی سنوری ڕۆژئاوای کوردستان گفتوگۆمان دروست بو، هەروەها سەبارەت بە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەرباشوری کوردستان خاوەن هەمان بڕیار و هەمان هەڵوێست بوین. چاوپێکەتنێکی ئەرێنی بو و هیوادارین هێزەکانی دیکەی باشوری کودرستان هەمان ڕۆڵ ببینن بۆ پشتگیری شوڕشی ڕۆژئاوای کوردستان". 

ک-ش