بایک: بەرخۆدانی گەلی کورد بۆ هەموو کەس بووەتە هیوا -بەشی یەکەم -

جەمیل باییک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە ئاماژەی بە بەرخۆدانی گەلی کورد بەرامبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کرد و وتی، " بەرخۆدانی گەلی کورد بۆ هەموو کەس بووەتە هیوا. گەلانی جیهان خاوەنداریان لە بەرخۆدان و شۆڕش کرد."

لە ساڵی ٢٠١٩ دا کە جەنگی جیهانی سێیەمین ڕوودەدات. کورد و کوردستانیان بەرخۆدانیان هەڵبژارد. سڵی ٢٠١٩ چۆن تێپەری. کام ڕووداو مۆری خۆی لە ساڵی ٢٠١٩ دا . ساڵی ٢٠٢٠ چۆن تێدەپەرێت. تەڤگەری ئازادی ساڵی ٢٠٢٠ چۆن دەبینێت، ئەم دۆخە و پڕۆژەکەی چییە؟ جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤیدا کرد و شیکاری بۆ دۆخەکە کرد.

لە جیهان لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست ناڕەزایی گەلان هەیە. لە شیللی تا کوردستان و فەڕەنسا، گەل لە کۆڵانەکانە و خاوەنداری لە مافەکانیان دەکەن. لە لایەکی ترەوە لە زۆر دەڤەری جیهان، بەڕێوەبەرایەتیە ڕاستگرەکان کە تا ئاستێک دەتوانین بڵێین فاشیست دەسەڵات دەگرنە دەست، ئەو هێرشانەی دژی گەلان، ژنان و گەنجان چ واتەیەکیان هەیە؟ بەرخۆدان چۆن بەرەو پێشەوە دەچێت؟

ئێستا مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم لە ناو قەیرانێکی قوڵ و گێژاوێکی گەورەدایە. قەیڕانەکە نە تەنها قەیڕانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزەم. قەیڕانی دەسەڵاتداریە کە دەولەت دروستی کردووە. لەبەرئەوەی ئەم سیستمە ئێدی کۆن بووە. کات شتی زیاترمان بۆ ڕووندەکاتەوە. ئەم سیستمە ناتوانێت کیشەی گەلان و مرۆڤایەتی چارەسەر بکات. لەبەرئەوەی سیستمەکە خۆی کێشەیە و کێشە دروست دەکات. ئەوانەی کێشە دروست دەکەن، ئایا چۆن دەتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن؟ شتی بەم شێوەیە نابێت. گەلانی جیهان بە تێپەڕبوونی کات زیاتر تێدەگەن. بەم هۆیەوە گەلان زیاتر نارەزایی دەردەبرن. دوای هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەت، ئەو دەرفەتەی دەدرایە گەلان، ئێستا لێیان دەسەنرێتەوە. کاتێک سیستمی سۆڤیەت هەبوو، لەگەڵ کەموکورتی و هەڵەکانیش لەسەر گەلان کاریگەریەکی زۆری دروست دەکرد. ئەو کاتە بەهای بەرز سۆسیالیزم بوو. لەسەر هەموو گەلان ژێردەستە و هەژار کاریگەری دروست دەکرد. بۆ ئەوەی گەل بە لای سۆسیالیزم نەچێت، بزوتنەوە سۆسیالیزتەکان فراوان نەبن، بۆ ئەوەی مەترسی لە سەر سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم دروست نەبێت. هەندێک دەرفەت بە گەلان دەدرا. دوای ئەوەی سۆڤیەت هەڵوەشێنرا، هێرشێکی گەورە بەرامبەر بیردۆزی سۆسیالیزم ئەنجامدرا کە گوایە سۆسیالیزم ئێدی چارەسەری نییە و سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم تا کۆتایی چارەسەریە. بانگەشەیەکی گەورەیان بۆ مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم کرد. ئەو دەرفەتە کەمەی کە بە گەلانیش دەدرا، ورد وردە دەستیان پێکرد ماگ و دەرفەتیان لە دەستی گەلان دەرهێنا. ئەمرۆش مافی گەلان زیاتر لێیان وەردەگرێتەوە. لەبەرئەوە گەلان زیاتر هەژار دەبن، ئەوانەی دەوڵەمەندن زیاتر دەوڵەمەند دەبن. مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم ماف و دەرفەت بە کۆمپانیا گەورە دەدەن و گەلان دەکەنە بە خزمەتکاریان. گەل ئەم دۆخە دەبینێت و بەم هۆیەوە ناڕەزایی دەردەبڕێت. لە ئەمریکای لاتین تا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تا ئەوروپا ئەم دۆخە دەبینرێت. هەندێک دەوڵەت و حکومەت، ڕاگەیەنرا و لێدوان دەدەن و دەڵێن، ئێمە داواکاریەکانتان جێبەجێ دەکەین و گەلیش بەمە ڕازی نابێت و لەدژی سیستمی دەوڵەت و دەسەلاتداری هەڵوێست دەردەبڕن. ئەمە پیشکەوتنێکی باشە بەڵام لە ڕووی پێشەنگایەتیە لاوازی هەیە. لەبەرئەوە بزوتنەوەی جەماوەری و گەل هەرجەند لەدژی دەسەڵاتداری هەڵوێست وەربگرن، ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و دەوڵەت ئەم شتە دەبینن و مافی گەلان کەمتر دەکەن. بە هێرش و توندوتیژی وڵامی گەلان دەدەنەوە. گەلانیش ئەمە قبوڵناکەن و ناڕەزاییەکانیان بەردەوامی پێدەدەن. دوای بڵاوبوونەوەی سۆڤیەت، سۆڤیەت نەیتوانی خۆی کۆبکاتەوە. نەیتوانی بۆ گەلان ببێتە جێگرەوە. لەبەرئەوە کەسایەتیە سۆسیالیستەکانیش پەیوەندیان لەگەڵ سیستم دروست کردبوو و شتێک کە بۆ گەل بکرێت نەمابوو. لیبراڵەکان لقێکی سیستمەکە بوون. دوای ئەوەی سۆڤیەت هەڵوەشایەوە، ڕاستیەکەیان زیاتر ئاشکرا بوو و لە ڕێگەی کاپیتالیست خۆیان بەهێز کرد. لەبەرئەوە شتێک نەما کە پێشکەشی گەل و کۆمەڵگای بکەن. بۆشاییەکی گەورە دروست بوو.  ئەوانەی خاوەنی سیستەمن، خاوەنداریان لە سیستمەکەیان کرد و ڕایدەگەیەنن گوایە کێشەکان چارەسەر دەکەن. بەم قسانە گەلان هەڵدەخەڵەتێنن. دەیانەوێت دەسەڵاتیان فراوان بکەن. لەبەرئەوە کەسە ڕاستگر و فاشیستەکان دەبنە دەسەڵاتدار. لەم قەیڕان و گێژاوەدا پێوتسە بزوتنەوە سۆسیالیستیەکان ڕۆڵیان بەجێ بهێنن، بەلام لاوازن، ناتوانن ببن بە ئەلتەرناتیف. ڕاستڕەوەکان لەم دەرفەتە سوود وەردەگرن و دەسەڵات دەگرنە دەست. بەڵام هەرچەند دەڵێن کێشەکە چارەسەر دەکەین، ناتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن. لەبەرئەوەی خۆیان سەرچاوەی کێشەن و هەرچەند بیانەوێت مرۆڤایەتی هەڵخەلەتێنن، ناتوانن. لەبەرئەوە ڕۆژ بە ڕۆژ بناغەی بزوتنەوەی سۆسیالیستی بەهێز دەبێت. ئێدی تەمەنی دەسەڵاتداریەکان کۆتاییان پێهاتووە و لێگەڕین بەدوای مرۆڤایەتی هەیە. لەبەرئەوە ڕێبەر ئاپۆ وتی، لە جیهان سەردەمی گەلان دەستیپێکردووە. پێویستە بزوتنەوە سۆسیالیستەکان ڕۆژ بە ڕۆژ کێشەکانیان چارەسەر بکەن. پێویستە بتوانن بۆ مرۆڤایەتی جێگرەوەیەک بەرامبەر مۆدێرنیتەی کاپیتالیست بدۆزنەوە.

جەنگی جیهانی سێیەمین لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە چ ئاستێک ڕوویدا؟ لە ساڵی ٢٠١٩ دا گەلانی کورد، عەرەب، تورکمان و گەلانی تری ڕۆژئاوا و سوریا کۆتاییان بە دەسەڵاتی داعش هێنا. بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەڕی سوریا فراوانتر بووەوە. لەناو جەنگی جیهانی سێیەمیندا، شەڕی سوریا بەرەو کوێ دەچێت؟

جەنگی جیهانی سێیەمین ئێستاش بەردەوامە. وادیارە بەردەوام دەبێت و شەرەکە فراوانتر و قوڵتر دەبێتەوە. لە ئەنجامی شەڕەکەدا ئەم دۆخە دەردەکەوێت. پێشتر دەوڵەتان لەناو شەڕدا نەبوون. لە ڕێگای هەندێک هیزی ترەوە شەرەکەیان دەکرد. هاوکاری هەندێک هێزیان دەکرد و شەڕە بەردەوام بوون. بەڵام ئەم جۆرە شەڕە بەرەو کۆتایی دەڕوات. لە جەنگی جیهانی سێیەمیندا گۆرانکاریەک بەم شێوەیە ڕوویدا. لە سوریا بەرامبەر داعش تێکۆشانێکی گەورە ئەنجامدرا. لە تێکۆشانەکەدا داعش گورزی گەورەی بەرکەوت. ئەو ناوچانەی کە داگیری کردبوو لەدەستیدا. لەبەرئەوە تورکیا خۆی دەستی بە شەڕ و هێرش کرد. لەبەرئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بناغەی دیموکراسی کێشەکان چارەسەر ناکرێن، رێکخستنی وەک داعش دروست دەبن. دەڵێن داعش کۆتایی هات بەڵام ڕاست نییە. داعش تەواو نەبووە. لە ڕووی سەربازیشەوە تەواو نەبووە. داعش لە ڕووی کۆمەڵایەتی، سیاسی و سەربازی بەردەوامە و بەردەوام دەبێت. سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست داعشی دروست کرد. تا سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیتس و دەوڵەتەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتاییان پێنەیەت، ئەم جۆرە ڕێکخراوانە دروست دەبنەوە. لەبەرئەوەی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم ناتوانێت شتێک پێشکیش بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات. شتێک بە مرۆڤایەتی بدرێت نییە، مەترسیەکی گەورە لەسەر مرۆڤایەتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دروست دەکەن. خراثەکاری دروست دەکەن. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر کەس بۆ بەرژەوەندیەکانی شەڕ دەکات. لەبەرئەوەش شەڕ بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت.

ئێستا ئەمریکا و ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕەکە بەرێوەدەبەن. هەردوو وڵات شەڕ بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەکەن. تورکیاش هەوڵ بۆ بەرژەوەندیەکانی دەدات. سوود لە ناکۆکیەکانیان وەردەگرێت. سوود لە هاوسەنگیەکان وەردەگرێت. لە لایەکیش ئەندامی ناتۆیە، پەیوەنی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا هەیە. ئەوانیش بۆ بەرژەوەندیەکانی بەکاردەهێنێت. لە ئیستادا تورکیا عەفرینی تا سەرێکانی و گرێ سپی داگیرکردووە و چەتەی وابەستەی خۆی لەم هەرێمانە جێگیر کردووە. دەیەوێت بەم شێوەیە شەڕی سوریا فراوانتر بکات. خۆی تا ئێستا تورکیا لە رێگەی چەتەکانەوە شەڕی سوریای بەرێوەبرد، چەتەکان ئیدی ناتوانن ڕۆڵی خۆیان ببینن، تورکیا خۆی دەستی بە هێرشەکان کرد. هەموو کەسێک دەزانێت، تورکیا چووبێتە کوێ، لەوێ ماوەتەوە و کیشەی دروست کردووە. ئەو شوێنەی تورکی لێبێ ئارامی لەوێ نییە. لەو شوێنە ناکۆکی و شەڕ و کیشە دروست دەبن. هەموو کەس بینی کاتێک تورکیا چووە ئەو شوێنەی کە ئارامی هەبوو، ئەمڕۆ کیشەی زۆر گەورە هەیە. شەڕ لە سوریا قورستر دەبێت و تێکەڵتر دەبێت. کاولکاریەکان زیاتر دەبن. لەبەرئەوەی تورکیا لەدژی کورد و دیموکراسیە. تورکیا بەم هۆیەوە چووەتە سوریا. لەبەرئەوەی دەیەوێ رێگا لە پێشکەوتنەکانی کورد بگرێت بۆ ئەوەی کورد نەبێتە خاوەن ستاتۆ. لەبەرئەوەی کورد ببێتە خاوەن ستاتۆ لە سوریا دیموکراسی دروست دەبێت. کاریگەری لەسەر تورکیاش دروست دەکات. لە تورکیا ئاکەپە و مەهەپە ناتوانن دەسەڵاتەکەیان بەردەوامی پێبدەن. بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەیان بدەن، بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان جێبەجێ بکەن. دەیانەوێت کورد قڕ بکەن. بۆ ئەوەی عوسمانی نوێ دروست بکەنەوە، پێویستە ڕیگا نەدەن کورد لە سوریا ببێتە خاوەن ستاتۆ و لە سوریا سیستمی دیموکراسی دروست ببێت. چونکە ئەوەی لەدژی کورد دەوەستێتەوە، واتە لەدژی دیموکراسی دەوەستێتەوە و ئەوەی لەدژی دیموکراسی دەوەستێتەوە واتە لەدژی کورد دەوەستێتەوە. ئەگەر دیموکراسی دروست ببێت کورد دەگەنە مافەکانیان. دەسەڵاتی ئەردۆغان و باخچەلی لە تورکیا هەم لە دژی کورد و هەم لەدژی دیموکراسیە. تورکیا بۆ ئەم مەبەستە چووەتە سوریا. دوژمنایەتی کورد و گەلانی تر دەکات.

لە شەڕی ناوخۆیی سوریادا لایەنەکی شەڕەکە رووسیایە کە پشتگیری لە ڕژێمی سوریا دەکات و هەروەها ئیرانیش پشتگیری لێدەکرد. لایەنەکیش ئەمریکا و هاوپەیمانانن. هێڵی سێیەمینیش بەرێوەبەرایەتی خۆسەر نوێنەرایەتی دەکرد. لە ئیستا بەدواوە ئەو هیزانە لە سەر چ بناغەیەک تێکۆشان دەکەن؟

ڕاستە لە لایەک ئەمریکا پێشەنگایەتی هەندێک هیز دەکات و لە لایەکی تر رووسیا پێشەنگایەتی هەندێک هیز دەکات. ناکۆکی لەنێوانیاندا هەیە. بەڵام ئەگەر بڵێین لە هەموو ڕوویەکەوە ناکۆکی هەیە ڕاست نییە. لە هەندێک ڕوویەوە ناکۆکیان هەیە، بەڵام لە هەندێک ڕووەوە لەیەکەوە نزیکن. داواکاریەکانینا بەرژەوەندیەکانی چۆن بەیەکتری بە قبوڵکردنی دەدەن، لەم چوارچێوەیەدا تیدەکۆشن و هەوڵ دەدەن داواکاریەکانیان بەیەکتری بە قبوڵکردنی بدەن. واتە ناکۆکیەکانی ئەمریکا و ڕووسیا وەک سەردەمی شەڕی سارد نییە. لە سەردەمی شەڕی ساردا بەرە هەبوون. کێ لە چ بەرەیەکدا بوایە لەدژی بەرەکەی تر دەوەستایەوە. لەنێوانیاندا ناکۆکی گەورە هەبوو، دەگەیشتە ئاستی شەڕ و هەوڵی لەناوبردنی یەکتریان دەدا. دوای بڵاوبوونی سۆڤیەت، ناکۆکیەکان کەمبوونەوە بەڵام کۆتاییان پێنەهات، دیسان لەناو سیستمەکاندا ناکۆی هەیە و دەبێت. بەڵام ناکۆکیەکان وەک سەردەمی شەڕی سارد نین. لە ئێستادا ناکۆکی نێوانیان چۆنە؟ کێ زیاتر لە پێشەوە دەبێت. کێ زیاتر لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێ خۆی دەکاتەوە. ناکۆکیەکان لەسەر ئەو بناغەیەن. ئێستا لە نیوان ئەمریکا و ڕووسیا دا ناکۆکیەکان لەسەر ئەم بناغەیەن. سوریا سەرلەنوێ دروست دەبێتەوە. لە سەر ئەم بناغەیەلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوسەنگی و ستاتۆی نوێ دروست دەبن. لەم نیوەندەدا کێ و چۆن جێگای خۆی دەگرێت. بۆ ئەم مەبەستە شەڕ دەکەن. لە سەرەتاوە هێزە دیموکراتەکان باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هیزەکانی وابەستەی خۆسەری دیموکراتیک نە لەگەڵ رووسیا و نە لە گەڵ ئەمریکا بوون. بەڵام پەیوەندی بە هەردووکیانەوە هەبوون. هێڵی سێیەمی سیاسیان بەڕێوەبرد و هێڵی تێکۆشانیان گەش کرد. لەم تێکۆشانەدا زۆر دەستکەوتیان بەدەست هێنا. دیاربوو هێڵی ڕاست ئەو هێڵەیە. بەم هێڵە گەلان دەستوانن دەستکەوتەکانیان بەرەوپێشەبەرن. دیارە هێڵەکە بەردەوووام دەبێت. لەبەرئەوەی لە لێدوانی گەلان دیارە کە بەردەوام دەبێت. لە پراکتیکیشدا بەردەوامی هێڵەکە بەردەوامە. بەم هۆیەوە ئێمەش بە ڕاستی دەزانین.

 لە ناو ئاڵۆزیەکاندا دەوڵەتی تورک دەرفەتێکی بۆ ڕەخسا، بۆ ئەوەی سیاسەتی قڕکردنی خۆی جێبەجێ بکات چووە ناو خاکی سوریا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوا. دەیەوێت بە تەواوی داگیری بکات. ئەردۆگان وتی دەیانەوێت تا سنوری عێراق بچن. لەبەرامبەر ئەم هەوڵە داگیرکەریە بەرخۆدانێک بەرێوەبرا. ئەم داگیرکەری و بەرخۆدانە دەتوانێت کاریگەریەکی چۆن لەسەر پەیوەندی و هاوسەنگیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بکات؟
تورکیا بە هێزی خۆی نەچووە ناو خاکی سوریا. ئەمریکا و رووسیا چاوی خۆیان گرت و لە لایەکی ترەوە هانیاندا بچێتە سوریا. خۆی تورکیاش هەوڵیدا بچێتە سوریا بۆچی؟ بۆ ئەوەی هەم نەهێلێت ببێتە ستاتۆ و دەستکەوتەکانی لەناوببات و نەهێڵیت لە سوریا سیستمێکی سیموکرات دروست ببێت بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر تورکیا و دەسەڵاتەکەیان دروست نەبێت. هەروەها ویستی لە دروستبوونی سوریای نوێدا دەسەڵاتی هەبێت، بۆ ئەوەی بە بێ ئەوان سوریایەکی نوێ دروست نەبێت. بۆ ئەوەی لە سوریا سیستمێکی دیموکرات دروست نەبێت و لە ناو گۆرەپانی عەرەبیدا هەنگاوی بنێت. دەیانەوێت عوسمانی نوێ دروست بکەن. لەبەرئەوە چوونە سوریا. بێگۆمان ئەمریکا و رووسیا بۆ بەرژەوەندیەکانیان تورکیا بەکاردەهێنن. لەبەرئەوە هەوڵیاندا تورکیا بچێتە سوریا. هەوڵیاندا لە رێگای تورکیا کورد لاواز بکەن و کورد بۆ لای خۆیان ڕاکێشن. لەبەرئەوەی دەزانن ئەوی کورد بە لای خۆیدا رانەکێشێت ناتوانێت لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیاسەت بکات. ناتوانیت بەرژەوەندی خۆی بەدەستبهێنێت. چونکە کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێزێکی سەرەکیە. ئەم هێزە لایەنگری کێ بێت، ئەو لایەنە دەتوانێت بەرژەوەندیەکانی بەدەستبهێنێت و دەتوانێت ئەنجام بەدەستبێنێت. ئەو لایەنەی پشتگیری کورد بەدەست نەهێنێت، چی بە شێوەیەکی دیموکراسیانە، چی بە ڕیککەوت و چ بە زۆردار، ناتوانێت بەرنامەکانی جێبەجێ بکات. هەم رووسیا و هەم ئەمریکا هەوڵیاندا تورکیا دەستوەردان لە خاکی سوریادا بکات. بۆ ئەوەی کورد لاواز بکەن و کورد بەرەو لای خۆیان ڕاکێشن و بۆ خزمەتی خۆیان بەکاریان بهێنن. هەوڵیاندا بە دەستی تورکیا دەستکەوتن بەدەستبهێنن. واتە لەوێ شۆرش و گەریلا هەیە. ئەمە ڕوحێک دەکاتەوە بەر گەلان. هێوایەکە بۆ گەلان. چارەسەری لەگەڵ خۆی دەهێنێت. هەوڵیاندا ڕێگا لەوە بگرن و گورزێک لە شۆرش بدەن. بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان جێبەجێ بکەن. ئەمریکا و ڕووسیا لەدژی گەلانن لەدژی بزوتنەوە سۆسیالیستەکان بەیەکەوە کاردەکەن. وەک تر بۆ بەرژەوەندیەکانیان کار دەکەن. دەیانەوێت ناکۆکیەکانیان چارەسەر بکەن. نێوەندەدا هاوسەنگیەکان بۆ خۆیان بەکاردەهێنێت. دەستکەوت و بەرژەوەندیەکانیان دەیانەوێت بەیەکتری بەقبوڵکردنی بدەن. بۆ ئەم مەبەستە کار دەکەن. تورکیا ئەم سیاسەتە وەک هاوسەنگی بۆ خۆی دەبینێت. سوود لە ناکۆکیەکانی ئەمریکا و رووسیا وەردەگرێت. ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا بۆ خۆی بەکاردەهێنێت. ئەمە وەک دەرفەت بەکاردەهێنێت. دەیەوێت هەم ئامانجی عوسمانی نوێ جێبەجێ بکای و هەم کورد قڕ بکات، هەم ڕێگا لە دیموکرتبوون بگرێت. کەس پێشبینیدەکرد لە سەرێکانی و گرێ سپی و ناوچەکانی بەرخۆدان بکرێت. ئەوان وا بیریان دەکردەوە تورکیا دێت و کوردیش خۆی ڕادەست دەکات. وایانزانی قەسەدە خۆی ڕادەست دەکات، بەلام بەرخۆدان دروست بوو. بەرخۆدانێکی گەورە ڕوویدا. کاتێک بەرخۆدان بەرێوەبرا پلانەکانیان تێکچوون. ئەنجامی گرنگ بۆ کورد و گەلان و مرۆڤایەتی بەدەست هاتن. بەرخۆدانەکە هەم تورکیای لاواز کرد و هەم ڕاستی هەموو لایەنەکانی ئاشکرا کرد. هەموو کەسێک راستی ئەمریکا و ڕووسیا و تورکیا و چەتەکانی بینی. ڕاستی کورد بینرا ڕاستی ڕۆژئاوا بینرا. لەبەرئەوە تورکیا و ئەمریکا تەنگەتاو بوون. لەبەرئەوە یەکیان گرت و ڕێکەوتنیان کرد بۆ ئەوەی لاوازی خۆیان بشارنەوە و ڕووی خۆیان سپی بکەنەوە. بۆ ئەوەی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کە لەدژی ئەوان گەش ببوو و پشتگیری گەلان لاواز بکەن. دواتر تورکیا و رووسیاش ڕێککەوتنیان کرد. ئەم ڕێککەوتنانە لدژی گەلانن. دەیانەوێت بەرخۆدانیان لاواز بکەن. دواتر ڕووسیا و تورکیاش دەیانەوێت گەلان و بزوتنەوەی سۆسیالیستەکان لاواز بکەن. واتە لەدژی شۆرشی رۆژئاوا و کوردان و گەلانی ڕۆژئاوا رێککەوتن.


ئێستا لە نێوان ڕژێمی سوریا و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دا دانوستان هەیە، هەڵوێستی ئێوە وەک کەجەکە بەرامبەر دانوستانەکان چێیە؟

ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک هیچ کاتێک نەیوت ئێمە سیستمی دەسەڵاتداری و دەوڵەت دروست دەکەین، نەیانوت ئێمە لەدژی سوریا جیا ئەبینەوە. هەموو کاتێک ڕایانگەیاندووە ئێمە دەمانەوێت لە چوارچێوەی سوریای دیموکراتدا کێشەکانمان چارەسەر بکەن. ئێمە بەشێک لە سوریای. ئێمە نامانەوێت لە سوریا جیاببینەوە و دووربکەوینەوە. لەبەرئەوە هەموو کاتێک هەوڵیاندا لە گەڵ ڕژێمی سوریا دانوستان بکەن. کێشەکانی خۆیان و سوریا تاوتوێ بکەن و چارەسەری بکەن. لە سوریای دیموکراتیکدا چارەسەری کێشەکانیان وەک بناغە وەرگرت. هەنگاوی ڕاستیش بەو شێوەیەیە لەبەرئەوەی بەشێک لە سوریان. واتە نایانەوێت لە سوریا داببرێن. نایانەوێت دەوڵەت دروست بکەن. ئازادی وەک بناغە وەردەگرن. کۆمەڵگایەکی ئازاد وەک بناغە وەردەگرن. دەیانەوێت بە ئیرادەی خۆیان بە ناسنامەی خۆیان بە کلتوری خۆیان بە بەهاکانی خۆیان بە ئازادی بژین. بۆ کورد هەڵوێستی ڕاست ئەوەیە. لەبەرئەوە دانوستان دەکەن، دانوستانەکان لە چ ئاستێکدایە ئێمە نازانین. بەڵام ئەوە ئاشکرایە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیک دەیەوێت کێشەکە لە ناو سوریایەکی دیموکراتدا چارەسەر بکات. ئێمە بە ڕاستی دەزانین.

ف.ق