بایکۆت کاری خۆیکرد

سەرۆکی لقی هاوردە و هەناردەکردنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە هۆی بایکۆتەوە، هاوردەکردنی کاڵای تورکی بەرێژی ٤٩٢ ملێۆن دۆلار کەمی کردوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و هانەردەکردنی هەرێمی کوردستان ئامارەکانی هاوردە و هەناردەی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەدا لە ساڵی ٢٠١٩ بە بڕی ٤٨ ملیار و ٩٧٠ ملیۆن دۆلار کاڵا هاوردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراون.

هەروەها وتیشی: بەهۆی  هەبوونی هەڵوێستی  بایکۆتی کاڵای تورکیا لە هەرێمی کوردستان، هاوردەکردنی کاڵای تورکی بە ڕێژی  ٤٩٢ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتوە.

ڕ..ح