جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤیدا کرد و شیکاری بۆ دۆخەکە کرد.
لە بەشێ یەکەمی چاوپێکەوتنەکەدا کە دوێنێ بڵاومانکردەوە و لینکەکەی لە خوار ئەم بەشەوە (بەشێ دووە) هەیە، باییک ئاماژەی بە بەرخۆدانی گەلی کورد بەرامبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کرد و وتی، " بەرخۆدانی گەلی کورد بۆ هەموو کەس بووەتە هیوا. گەلانی جیهان خاوەنداریان لە بەرخۆدان و شۆڕش کرد."
بەشی دووەم بەم شێوەیە:
١ی تشرینی دووەم ڕۆژی کۆبانی و ٢ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی ڕۆژئاوا، بە پێشەنگایەتی گەلی کورد و دۆستەکانی بە شێوەیەکی گەردوونی پیرۆزکران. ئەم بەرخۆدانە جەماوەری و گەردوونیە دەتوانێت چ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت؟
پێشتر ١ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی جیهانی کۆبانی پیرۆز کرا. ئەمجارە بە هۆی داگیرکەری تورکیا لە سەرێکانی و گرێ سپی ٢ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی جیهان ڕۆژئاوا دەستنیشانکرا. ٢ی تشرینی دووەم بووە بەرخۆدانی گەلانی جیهان. لەبەرئەوە بەرخۆدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بووە بەرخۆدانی گەلان، بووە بەرخۆدانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەبەرئەوەی هەرکەس بینی دەوڵەتی فاشیست، داگیرکەر، قڕکەری تورک دەیەوێت سوریا داگیر بکات، دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست بهێنێت. لەبەرئەوەی بەدوای عوسمانی نوێیە. بینییان داگیرکەری لەدژی کوردان بە تەنها نییە، لەدژی هەموو گەلانە. لەبەرئەوە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە تەنیشت بەرخۆدان جێگای خۆیان گرت. چۆن گەلی ژێردەستەی هەژاری سۆسیالیست دیموکرات کە وابەستەی بەها مرۆڤایەتیەکانە لە گەل بەرخۆدان جێگای خۆی گرت، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی سوریاش لە گەل ئەم بەرخۆدانە جێگای خۆیان کردەوە. بەم هۆیەوە بەرخۆدانەکە بوو بە بەرخۆدانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بووە بەرخۆدانی مرۆڤایەتی. ئەم بەرخۆدانە هەم ڕاستی دەوڵەتی تورکی لای هەموو کەسێک ئاشکرا کرد، هەم ڕاستی ڕووسیا، ئەمریکای لای هەموو کەسێک ئاشکرا کرد. هەم ڕاستی گەلی و شۆڕشەکەی، بەرخۆدانی، کورد چەند ئەڤینداری ئازادین، کورد چۆن برایەتی گەلان بە بناغە وەردەگرن، ئازادی، دیموکراسی، نەتەوەی دیموکراتیک، چارەسەری بۆ هەموو گەلان و بۆ مرۆڤایەتی، هەموویان ئاشکرا بوون. هەر کەسێک بینی بەرخۆدانی نە تەنها واتای گەلی کورد، ژنی کورد، گەنجانی کورد، گەلی سوریانی، گەلی عەرەب و تورکمان و چەرکەز دەدات، بەڵکو دەلالەت لە واتای گەلان دەکات. هەروەها ئەم بەرخۆدانە پەیوەندی نێوان گەلانی بەهێز کرد. هاوبەشی نێوان گەلاندا بەهێز کرد و هەستی داواکاریەکانی کردە یەک. یەکێتی بەرەو پێشەوەبرد. ئەم بەرخۆدانە یەکێتی نێوان گەلی کوردیشی بەهێز کرد. کورد هوشیار بووەوە، گەلی هەرێمەکە هوشیار بوو. گەلی ژێردەستە کە بۆ دیموکراسی، ئازادی تێدەکۆشێت هوشیار بوو. ڕێگای چارەسەری دیار بوو. جارێکیتر ئاشکرای کرد بێ سیستمی دەسەڵاتداری دەوڵەت بە تایبەتی بێ سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست گەل دەتوانێت جێگرەوەی هەبێت. دەتوانن جێگرەوەکە لە پراکتیکدا جێبەجێ بکەن. واتە بەرخۆدان ئەوەی ئاشکرا کرد جێگرەوەی سیستمی کاپیتالیست مۆردێرنیتەی کۆنفدرالیزمی دیموکراتیکە. دەتوانێت قوڵتریش بەرەو پێشەوە ببرێت. دەتوانێت ببێتە جێگرەوەیەکی گەورە. هەم گەلی کورد هەم ئەو گەلانەی بۆ دیموکراسی و ئازادی تێدەکۆشن، لەم بەرخۆدانە گەورەیە ئەنجامێکی گەورەیان بەدەستهێنا و دەستکەوتی گەورەیان بەدەستهێنا.
مرۆڤ دەتوانێت بڵێت گەلان لەم قۆناغەدا لە ڕووی دیپلۆماسیەوە کارێکی سەرکەوتووانەیان جێبەجێ کردووە؟
بەڵێ ڕاستە. لە ڕابردوودا بە گەلی کوردیان دەوت، گەلێک کە کەس نایپارێزێت. کەس گەلی کورد نابینێت و ناناسێت، تێکۆشانەکەی نابینێت، خاوەنداری لێناکات، هاوکاری ناکات. بەڵام بە بەرخۆدانی گەلی کورد، واتای کورد ئاشکرا بوو و هیوایەک دروست بوو، گەل خاوەنداری لەم بەرخۆدانە کرد، خاوەنداریان لە گەلی کورد و شۆڕش کرد. هەندێک ڕۆشنبیر، نووسەر و ئەکادیمی راگەیەنراویان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، ئێمە خاوەنی ئەم گەلەن و ئێمە دەیانپارێزین و خاوەنداریان لێدەکەین. ئەمە لە ڕووی دیپلۆماسیەوە قازانجێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد. واتە لەمە زیاتر قازانجێک نابێت لەبەرئەوەی ئەگەر سەرنج بدەینە مێژووی مرۆڤ و مێژووی تەڤگەری کوردی، لە هیچ سەردەمێکدا وەک ئێستا لە جیهاندا، کەس خاوەنداریی لە کورد نەکردووە و یارمەتی نەداوە.
لەسەر ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان گۆشەگیری هەیە و گەیشتە ئاستی ئەشکەنجە و بەردەوامە. ئەو کاتە ناڕەزاییەکان بەرامبەر ئەم دۆخە دروست بوون، سەرۆکی فاشیست تەیب ئەردۆغان دەیوت، "ئێدی پێویست ناکات کەس بچێتە ئیمڕالی، پێویستی بە سەردانی پارێزەران نییە. بزوتنەوەکەمان لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ دا دەستی بە هەنگاوێک کرد بە ناوی "ئێمە گۆشەگیری دەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین، کوردستان ئازاد دەکەین". ئەو هەنگاوەی تا ٢٠١٩ بەردەوام بوو. هەنگاوەکە لە ڕووی سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتی هەندێک ئەنجامی بەدەستهێنا.
دەزانرێت دەوڵەتی قڕکەر، داگیرکەر و فاشیتی تورک دەیەوێت کورد لەناوبەرێت. بۆ ئەوەی گەلی کورد لەناوببات، پێویستە ڕیبەرایەتیەکەی بێکاریگەر بکات. لەبەرئەوەی دەستکەوتەکانی ئەم گەلە لە ڕێگای ڕێبەر ئاپۆ بەدەستهاتوون. دەیانەوێت هەموو دەستکەوتەکان لەناوببەن. لەناو کورد و کوردستاندا چی هەیە لەناوی بەرن. پێویستە ڕێبەرایەتی ئەم گەلانە واتە ڕێبەر ئاپۆ بێکاریگەر بکەن و گەلیش لەناو ببەن. بۆ ئەوەی بگەنە ئامانجەکەیان و کۆتایی بە کورد بهێنن. لەدژی ئەم هێرشانە ڕێبەر ئاپۆ و گەریلا و گەلی کورد وەستانەوە و تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەبرا. لەم تێکۆشانەدا گەلی کورد خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ کرد، خاوەنداریەکی بەهێز. خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ خاوەندارێتیکردنە لە خۆت. خاوەنداریکردنە کە ئازادی، داهاتووە خۆت بوو. لەبەرئەوەی ئەم گەلە لە سایەتی ڕێبەر ئاپۆ هەموو دەستکەوتەکانی بەدەستهێنا. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەم گەلە لە ئیمڕالیە، گەلی کورد ئەم ڕاستیە باش دەزانێت. گەل ئەو سیاسەتەی لەسەر رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت، لەسەر خۆی بینی. ئەمەی قبوڵ نەکرد و دژی وەستایەوە. خاوەنداری لە خۆی کرد. خاوەندارێتیکردن لە ڕێبەر ئاپۆ ئەم واتایە دەدات. بە پێشەنگایەتی لەیلا گوڤەن و هەڤاڵانی زیندان بەرخۆدانێکی مێژووی ئەنجامدرا و بە سەدان کەس بەشداریان لە بەرخۆدان کرد. لە بەرخۆدانەکەدا دایکانی لەچکە سپی ڕۆلێکی گەورەیان بینی و بەم بۆنەیەوە جارێکیتر سڵاویان بۆ دەنێرم. پیرۆزباییان لێدەکەم و ڕێز و حورمەتی خۆم پێشکێش دەکەم. لە بەرخۆداندا شەهیدیشماندا ، ئەوانە شەهادەتی گەورەن و لەبەرامبەریان خۆم دادەنەوێنم. ئەو بەڵێنەی بە شەهیدەکانمان داوە، دووبارەی دەکەینەوە. شەهیدان ڕۆلێکی سەرەکیان لە سەرکەوتنی بەرخۆداندا هەبوو. گەلەکەمان و بزوتنەوەکەمان هیچ کاتێک لەبیریان ناکەن. بە روحی ١٤ی تەموزی ٢٠١٢ ئەم بەرخۆدانە گەورەیە ئەنجامی بەدەستهێنا. خاوەنداری لەو ڕوعە کرا، بەو ڕوحە خاوەنداری لە تێکۆشان و لە خۆیان و لە ڕیبەری ئاپۆ و لە گەلی کورد و لە ئازادی و داهاتووی گەلی کورد کرا. واتاکەی ئەمە. ئەم بەرخۆدانە چی دروست کرد، دەرگای ئیمڕالی لەوانەیە بە تەواوی نەکرایەوە، گۆشەگیری بە تەواوی هەڵنەگیرا، بەڵام ئەردۆغان چی وت، وتی، 'ئێدی ئێوە ئاپۆ لەبیردەکەن'. بەرخۆدان ئەم قسانەی ئەردۆغان خستە ژێرپێ. دەرگاکان کرانەوە و چاوپێکەوتن ئەنجامدرا. لە ئەنجامی بەرخۆدانەکە دەرگاکان کرانەوە. ئەم بەرخۆدانە کاریگەریەکی زۆریشی لەسەر هەڵبژاردنەکان دروست کرد. لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانیدا ئاکەپە گورزێکی گەورەی بەرکەوت. ئەمە ئەنجامی بەرخۆدان بوو. بەرخۆدان و هەڵبژاردن بەیەکەوە بەڕێوەبران و ئەنجامی وەرگرت. هەندێک کەس دەیانوت ناتوانین بۆ هەڵبژاردن کار بکەین بەڵام کاریگەریەکی زۆری لە هەڵبژاردن دروست کرد، هێزە دیموکراتەکان سەرکەوتن. ئاکەپەش دۆڕا. ئاکەپە لەسەر دەسەڵات کەوت و رەوایەتی نەما . بەرخۆدان کاریگەریەکی زۆری لە گەلان دروست کرد، کاریگەری لەسەر هێزە دیموکراتەکان دروست کرد. هێزە دیموکراتەکان یەکیان گرت. بە هۆی ئەو بەرخۆدانە بوو ئاکەپە لە ئەستەنبوڵ دۆرا. ئەو بەرخۆدانە ئاشکرایکرد کە هێزە دیموکراتەکان دەتوانن چۆن کار بکەن و تێبکۆشن، ئاشکرایکرد چۆن دەتوانرێت لەدژی فاشیزم بوەستن. لە تورکیا ئاکەپە و مەهەپە دەرونیەکیان لای کۆمەڵگا دروست کردبوو کە ترسێکی گەورە بوو و هەوایەکی وایان دروست کردبوو کە کەس ناتوانێت لەدژیان بوەستێتەوە. لە دەسەڵات دەمێننەوە و دەسەڵاتیان لە تورکیا بەردەوام دەبێت، بەڵام بەرخۆدان ئاشکرایکرد کە دەتوانرێت ئاکەپە و مەهەپە لەسەر دەسەڵات لاببرێن. ئەم ئەنجامەی بۆ گەلی تورکیا بەدەست هێنا. لەبەرئەوە ئەم بەرخۆدان بە پیشەنگایەتی لەیلا گوڤەن و زیندانەکان بەرخۆدانی دژی فاشیزم بوو، بەرخۆدانێک بۆ پێشکەوتنی دیموکراسی بوو، هێزە دیموکراتەکان یەکیان گرت. بۆ دیموکراسی و ئازادی بوو. لەبەرئەوە لە تورکیا ئەم ئەنجامە بەدەستهێنرا.
لە کاتی بەرخۆدان و دوای بەرخۆدان ڕیبەری گەلی کورد هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کرد. ئێوە هەڵوێستی ئۆجالان چۆن دەبینن؟
بەرخۆدان ئەنجامی زۆر باشی بەدەستهێنا. ڕێبەر ئاپۆ هەموو کاتێک بە بەرپرسیاری لەگەڵ مرۆڤ و گەلان دەجوڵێتەوە. بەو شێوەیەش لەگەڵ تورکیا جوڵایەوە. ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامی بەرخۆدانەکەی خستە خزمەتی کۆمەڵگای تورکیا. تا ڕادەیەک خزتیە خزمەتی دەوڵەتی تورکیا. واتە تورکیا دەتوانیت چۆن لەم عەقلیەتە ڕزگاری ببێت، تورکیا چۆن دەتوانێت خۆی لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ڕزگار بکات. ڕێگای نیشان دا. بەرنامەیەکی دیموکراسی، بەرنامەیەکی چارەسەری کێشەکانی تورکیای خوڵقاند. پێشکیشی گەلانی تورکیا و مرۆڤایەتی کرد. جارێکیتر کێشەی کوردی کردە ڕۆژەڤ، ڕایگەیاند گەلی کورد و تورک لە دەرەوەی ئەلتەرناتیفەکان نین. بە بەرنامەکە ڕایگەیاند کە ئەلتەرناتیف هەیە. ئەم بەرنامەیە لە سەر واتای دیموکراسی کاریگەری دروست کرد. کاریگەری لەسەر جیهان دروست کرد. لە جیهانیش زۆر کەس بەرنامەکەیان تاوتوێ کرد. ئاشکرا بوو بە ڕاستی تورکیا دەپارێزێت. گەلی تورکیا و بەرژەوەندیەکانی دەپارێزێت. ئاشکرایکرد کێ لەدژی تورکیا و گەلانی تورکیایە. ئاشکرای کرد ئاکەپە و مەهەپە لە تورکیا دوژمنایەتی بڵاودەکەنەوە. تورکیا پارچە دەکەن. تورکیا دابەش دەکەن. کۆمەڵگای تورکیا لەدژی یەکتری بەشەڕکردن دەدەن. تورکیا هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە دەخاتە ناو شەڕەوە. تورکیا تێک دەدەن و پارجە دەکەن و دەڕزێنن. هەروەها بەرنامەیەکی ڕێبەر ئاپۆ ئەوەی بۆ گەلی تورکیا، بۆ هێزە دیموکراتەکان بۆ جیهان و بۆ هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی ئاشکرا کرد کە رێبەر ئاپۆ بیر لە گەلی تورکیا و تورکیا دەکاتەوە. دەیەوێت تورکیا تێکنەچێت. لە ڕزاندن ڕزگاری ببێت. تورکیا دیموکرات بکات و بکاتە باخچەی ئازادی بۆ هەموو ئەو گەلانەی تێدا دەژین. لەبەرئەوە پێویستە ئەو هێزانەی کە هێشتا پشتگیری لە ئاکەپە و مەهەپە دەکەن بزانن، ئەوان دوژمنی گەورەی ئەوانن. ئەوان دوژمنایەتی گەورەی تورکیا دەکەن. ئەوان بۆ ئەوەی خەڵک هەڵخەڵەتێنن دەڵێن، " ئاپۆ، پەکەکە و گەلی کورد ، تورکیا پارچە دەکەن. بەڵام ئەوانەی تورکیا پارچە دەکەن خۆیانن. ئەوانەی دژی ئەوەن ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە و گەلی کوردە و تێکۆشان دەکات. باجی گەورە دەدەن ، پێویستە باش لەمە تێبگەن.
وڵامی ئاکەپە/مەهەپە ئەم هەڵوێستە و هەنگاوەکانی ئۆجالان چی بوو؟
ئاکەپە و مەهەپە بە شەڕ لەسەر پێ دەمێننەوە. لەدژی گەلان لەدژی دیموکراسی لە دژی ئازادین. جگە لەوە ناتوانن لەسەر پێ بمێننەوە. ڕێبەر ئاپۆ دیموکراسی ئازادی بەرەوپێشەوەبرد. لەبەرئەوەی بە پێچەوانەی هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەجوڵێنەوە، سیاسەتی دوژمنکارانەیان بەرەو پێشەوەبرد. سیاسەتی دیموکراتیانەیەان قەدەغە کرد و هێرشیان کردە سەر دیموکراسی. دەستیان بەسەر شارەوانیەکاندا گرت و سەرۆک شارەوانیەکانیان دەستگیرکرد. دەستیان بە دەستگیرکردن، گرتن و ئەشکەنجە و سووکایەتی کرد. هەڕەشەیان لە هێزە دیموکراتەکان کرد و پارچەیان کردن. لە هەمانکاتدا هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوا و دەستیان بە داگیرکەری ڕۆژئاوا کرد. لە وڵامدا وتیان ئێمە لە تورکیا دیموکراسی و ئازادیمان ناوێت. لە دەرەوە و ناوخۆی تورکیا دەستیان بە شەڕ کرد. قڕکردنی سەر کوردیان قوڵتر کردەوە. قڕکردنی کورد بە واتای لەناوبردنی دیموکراسی لە تورکیا و شەڕکردن لە دژی گەلان. ئەمەش بە واتای دژایەتیکردنی مرۆڤایەتی. وڵامەکانیان بەم شێوەیە بوو. دەستیان بە قوڕسکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ کرد. بەو گۆشەگیریە نە خاوەنی ئەخلاق، قیژدان و ماف و دادپەروەری بوون. ئەمە لە لای هەموو کەسێکەوە بینرا. لەبەرئەوە بە بەرخۆدان ڕاستیەکەیان لە لای هەموو کەسێکەوە بینرا. عەبدولڵا گول وتی، "ئێمە گۆشەگیریمان هەڵگرت، پارێزەران دەتوانن بچن بۆ ئیمڕالی. هەتا دەوڵەت باخچەلی کە فاشیستێکی گەورەیە وتی، "پارێزەران دەتوانن بچن بۆ ئیمڕالی". کەوتنە دۆخێکەوە کە نەیانتوانی خاوەنداری لە سیاسەتەکەیان بکەن. لەبەرئەوە لەبەرچاوی هەموو کەسێک ڕوسوابوون. لەگەڵ ئەوە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بە واتای گۆشەگیری سەر هەموو مرۆڤایەتیە و ئەمەیان بەردەوام کرد و قوڵتریان کردەوە. هەتا وتیان کێ باسی گەلی کورد بکات تاوانبارە. لەبەرئەوە هەدەپەیان تاوانبار کرد و زیاتر هێرشیان کردە سەر هەدەپە. زیاتر هێرشیان کردە سەر شارەوانیەکانی هەدەپە و ئەندام و لایەنگرانی هەدەپە. فشار و زۆردەستیان زیاتر کرد. ئەمە وڵامەکەیان بوو. ئەمەش نیشانیدا نایانەوێت لە تورکیا ئاشتی و دیموکراسی سەربکەوێت. دەیانەوێت لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا شەڕ هەبێت و تەئکید لەسەر ئەم سیاسەتە دەکەنەوە.
لە بەرامبەر هێرشی قڕکردن و داگیرکەری، گەریلا لە باکوور و باشووری کوردستان بەرخۆدان دەکات. بۆچوونتان لە ڕووی سیاسی و کاریگەریەکەی چییە؟
لە ئێستادا لە دژی هێرشی قڕکردن و داگیرکەری فاشیزمی تورکیا، ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد و گەریلا لە ناو بەرخۆدانێکی گەورەدان. بەرخۆدان بەهای زۆر بەدەست دەهێنێت. هەروەها زەحمەتێکی زۆریشی دەوێت. لەبەرئەوەی دەزانرێت بەرخۆدان بۆچی دەکرێت. ئەم بەرخۆدانە بە تەنها بۆ گەلی کورد نییە، بۆ هەموو گەلان و مرۆڤایەتیە. لەبەر ئەوە ئەم ئەرکەیان خستووەتە سەر شانیان و بەڕێوەی دەبەن. گەلی کورد لە هەموو ڕوویەکەوە ئەم بەرخۆدانە بەرێوەدەبات. ڕێگا لە فاشیزم و قڕکرن دەگرێت. ئەمە ڕوح دەکاتە بەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تێبکۆشن. ئێستا هەندێک کەس دەڵێن، پەکەکە لە باشوورە، لەبەرئەوە دەوڵەتی تورک هێرش دەکات. ئەمە راست نییە. پەکەکەش نەبێت تورکیا دەتوانیت بیانوو بۆ هێرشەکانی بدۆزێتەوە. خۆی بیانووی هەیە. کاتێک لە باشووری ڕیفراندۆم دروست بوو. ڕیفراندۆمەکە پەکەکە نەیکرد. باشوور خۆی کردی. بەڵام هەموو کەسێک بینی تورکیا چۆن دژی وەستایەوە. هەشەڕەشەی لە باشوور کرد و وتی، "ئێمە دەتوانین هەناسەتان بوەستێنین. دەتوانین بتانکوژین. ئـەمڕۆ هەڕەشە لە لیبیا و دەریای ناوەڕاست دەکات، بۆ لەوێ پەکەکە هەیە. بەم هۆیانەوە دەردەکەوێت، ڕاست نییە. ڕاستیەکە چییە، لەبەرئەوەی پەکەکە هەیە، باشوور لە هەموو ڕوویەکەوە سوود وەردەگرێت. پەکەکە باشوور دەپارێزێت ئەمە راستیەکەیە. تا ڕادەیەک باشوور لە سەر پەکەکە هەندێک دەرفەت بەدەستدەهێنێت. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە ببینێت. لەبەرئەوە بەرخۆدانی پەکەکە تەنها بۆ باکوور نییە. بۆ هەموو گەلی کوردە. دەوڵەتی تورکیش تەنها دوژمنی پەکەکە نییە، دوژمنی هەموو کوردێکە دوژمنی هەموو کوردێکە لە دەرەوەی پارچەکانی کوردستان. لە کوێ کورد هەبێت دوژمنیایەتی دەکات. ئەمەش ناشارێتەوە بە ئاشکرا دەڵێت. ئەگەر لە ئێستاشدا ناتوانێت کورد قڕبکات، بە هۆی تێکۆشانی پەکەکەوەیە. لەبەرئەوەی پەکەکە لە دژی سیاسەتی ئەەوان بەرخۆدان گەشدەکات. لەم بەرخۆدانەدا باجی قوڕس دەدات. ڕێگا نادات دوژمن سیاسەتی قڕکردنی جێبەجێ بکات. ڕاستیە بەم شیوەیەیە.
ئێوە باسی کاریگەری باشوورتان کرد، لە باکوور کاریگەریەکی چۆن لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا دروست دەبێت؟
لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورکیا دوژمنایەتی بۆ کورد و بۆ دیموکراسی بە ئەساس وەردەگرێت و جێبەجێ دەکات لە ناو تورکیا و دەرەوەی تورکیادا شەڕ فراوان دەبێت. سیاسەتەکەی شەڕە. بووە بە سیاسەتێک بێ شەڕ و دوژمنایەتی ڕۆژێک ناتوانن لەسەر پێ بمێننەوە. لەبەرئەوە هەموو دەرفەتەکانیان بۆ شەڕ بەکاردەهێنن. دەبینن لە تورکیا کیشەی زۆری، سیاسی کۆمەڵایەتی و ئابوری هەیە. برسیبوون و بێکاری دروست بووە. هاوڵاتیان باسی ئەوە دەکەن و کاتێک باسی دەکەن ئەردۆغان دەلێت، ئێوە دەزانین نرخی فیشەکێک و بۆمبێک چەندە. ئێوە چیە باسی خواردن دەکەن. ئێوە چیە باسی نەبوونی دەکەن. ئەردۆغان بەم شێوەیە وڵام دەداتەوە. ئەمە نیشانەی عەقلیەتیانە. ئەم عەقلیەتە هەموو ڕۆژێ تورکیا بەرەو تێکچوون و پارچەبوون دەبات.لە تورکیا برسیبوون هەیە. کێشەی ئابۆری هەموو ڕۆژێک زیاتر دەبێت. عەقلیەتیان فاشیستە، عەقلیەتیان دژی گەلانە لەدژی دیموکراسی و ئازادیە. برسیبوونی گەل بۆ ئەوان گرنگ نییە، دەسەڵات بۆ ئەوان گرنگە. لە بەرنامەکەیاندا گەل نییە.
ف.ق