بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه‌یان كرد
بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ (DGH) له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا.
بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ (DGH) له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا.
كۆردیناسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ (DGH) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، له به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان چه‌ند چالاكییه‌كیان به بۆمبی ده‌نگی له ئامه‌د ئه‌نجام داوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «رێكه‌وتی ١٣ی كانوونی دووه‌م\٢٣ی به‌فرانبار له گه‌ڕه‌كی شێخ شامیل-ی باغلار له دژی ئۆتۆمبێلێكی دوژمن چالاكییه‌ك به بۆمبی ده‌نگی ئه‌نجام دراوه. له‌م چالاكییه‌دا گورز له ئۆتۆمبێله‌كه دراوه و یه‌كینه‌كانمان به‌سه‌لامه‌تی له ناوچه‌كه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه. له ٩ی كانوونی دووه‌م\١٩ی به‌فرانبار-یشدا، له گه‌ڕه‌كه‌كانی كۆرهات و فاتیح-ی هه‌مان ناوچه یه‌كینه‌كانمان له‌سه‌ر دیوار نووسراوه‌یان نووسیوه. هه‌روه‌ها له ١ی كانوونی دووه‌م\٢٠ی به‌فرانبار-دا یه‌كینه‌كانمان له لیسه چالاكی نووسینیان ئه‌نجام داوه.»
s.m