بزووتنەوەى گەنجانى شۆرشگێڕ ئاماری چالاکییەکانى ٣ مانگی بڵاوکردەوە
دەستەى بەڕێوەبەریى بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) رایگەیاند، لە ٣ مانگدا زیاتر لە ١٢٣ چالاکییان ئەنجامداوە و زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێل و کارگە و کۆگا ئاگریان تێبەردراوە.
دەستەى بەڕێوەبەریى بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) رایگەیاند، لە ٣ مانگدا زیاتر لە ١٢٣ چالاکییان ئەنجامداوە و زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێل و کارگە و کۆگا ئاگریان تێبەردراوە.
بزووتنەوەى گەنجانى شۆرشگێڕ ئاماری چالاکییەکانى ٣ مانگی بڵاوکردەوەبزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێر و بزووتنەوەى ژنانى گەنجی شۆڕشگێڕ ئاماری چالاکییەکانى ٣ مانگیان بڵاوکردەوە، کە چالاکییەکان لە چوارچێوەى هەڵمەتى "سەریهڵدە – راپەڕە" دا بەڕێوەچوون.
رایانگەیاندووە، لەو ٣ مانگەدا زیاتر لە ١٢٣ چالاکییان ئەنجامداوە. راشیانگەیاندووە، ژیانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوان هێڵی سوورە.
"رێبەر ئاپۆ هۆکار و سەرچاوەى ژیانمانە"
لە راگەیاندراوەکەى بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێردا هاتووە:
"ئێمەی گەنجانى شۆڕشگێڕ و ژنانى گەنجی شۆڕشگێڕ لە دژی ئەو هێرشانەى دەکرێنە سەر رێبەرایەتیمان و گەل و بزووتنەوەکەمان، لە چوارچێوەى هەڵمەتى سەریهڵدە (راپەڕە)دا لە ٣ مانگی کۆتایى ٢٠١٨ ، واتە لە مانگەکانى تشرینى یەکەم، تشرینى دووەم و کانوونی یەکەمدا لە تورکیا و کوردستان زیاتر لە ١٢٣ چالاکیمان ئەنجامداوە. لەو چالاکییانەدا ئۆتۆمبێل و کارگەکان کرانە ئامانج و سوتێنران و بەو هۆیەشەوە زیانێکى زۆر بە هاوکارەکانی دەوڵەت و دوژمنان گەیەندرا.
ئاکەپەى فاشیست و چەتەکانى بۆ ئەوەى ئەو چالاکییانە بشارنەوە شێوازى سەپاندنی گوشار و زوڵمیان خستووەتەکار. ئەمساڵ زیانى زۆریان لێدرا و ئەو زیانانە بە هیچ شێوەیەک لە راگەیاندنەکانیدا باسی نەکرا و بڵاونەکرانەوە.
دەبێت کۆماری تورکیا و هێزە ئیمپریالیستەکان بە باشی لەوە تێبگەن، کە رێبەر ئاپۆ هێڵی سوورە، چونکە هۆکار و سەرچاوەى ژیانمانە. تاوەکو گۆشەگیری و هێرشەکان لە دژی رێبەرایەتیمان و گەلەکەمان کۆتایى پێنەهێنرێت ئەوا چالاکییەکانمان زیاتر و بەرفراوانتر دەبن. لەمساڵی تێکۆشاندا، ساڵی ٢٠١٩ دەبێتە ساڵی ئازادی، ساڵی پووچەڵکردنەوەى هێرشە پاکتاوکارانەکان و پەلامارەکانیان بۆ سڕینەوە لە ناوبردن و دەشبێتە ساڵی ئازایەتى و ئیرادە".
ئامارەکان
لە بارەى چالاکییەکانەوە راگەیەندراوە:
"ژمارەی دوژمنی بریندار (پۆلیس، پاسەوان و... هتد) ١٣
لە چالاکییەکانی ئاگرتێبەردان و سوتاندنی ئۆتۆمبێل دا ٧٠ ئۆتۆمبێل سوتێنران.
لە چالاکییەکانی ئاگرتێبەردان و سوتاندنى کارگەکاندا ٢٠ کارگە سوتێران.
لە چالاکییەکانى سوتاندن و ئاگرتێبەردانى شوێنى کاردا، ١٧ شوێنى کار سوتێران.
لە چالاکییەکانى ئاگرتێبەردان و سوتاندنى کۆگا و عەمبارەکاندا، ٦ کۆگا و عەمبار سوتێنران.
١٣ چالاکیى بۆمبی دەنگ ئەنجامدران.
بە فیشەکە شێتە دەیان چالاکى ئەنجامدران.
٢ ئۆتۆمبێلی دوژمن گورزیان لێدرا.
٢ هاوکاری دەوڵەت سزا دران.
٢ کارگەى رستن و چنین زیانى پێگەیەندرا.
هێرش لە دژی فاشیستەکان و ١٠ کاروانی ئۆتۆمبێلیان ئەنجامدرا.
٢ چالاکى لە دژی شوینەکانى لەشفرۆشی و ماددەهۆشبەرەکان ئەنجامدران.
١٦ چالاکیى هەڵکردن و دانانى پۆستەر و وێنە و لافیتە و بڵاوکردنەوەى راگەیاندراو و نووسینى دروشم ئەنجامدران".
ر.م