به‌هۆی به‌فر بارینی زۆر ٥ كه‌س له وان بێسه‌روشوێن بوون
له ناوچه‌ی قه‌لقه‌ل-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی وان له باكووری كوردستان به‌هۆی به‌فر بارینی زۆر چاره‌نووسی ٥ كه‌س دیار نییه.
له ناوچه‌ی قه‌لقه‌ل-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی وان له باكووری كوردستان به‌هۆی به‌فر بارینی زۆر چاره‌نووسی ٥ كه‌س دیار نییه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ٥ هاوڵاتی له گوندی حاجی عه‌لی كه ١٠ كم له ناوچه‌ی قه‌لقه‌ل-ی سه‌ر به شاری وان دووره، به‌مه‌به‌ستی كڕینی خواردنه‌وه له گونده‌كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به‌هۆی به‌فر بارینی زۆر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان پچڕاوه.
سه‌ره‌ڕای ناله‌باری كه‌شوهه‌وا، گوندنشینان و كه‌سوكاری ئه‌و ٥ هاوڵاتییه ده‌ستیان به گه‌ڕان كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌یان.
s.m