به‌هۆی به‌فربارین ڕێگه‌كانی زۆر ناوچه‌ی باكووری كوردستان داخران
له باكووری كوردستان به‌هۆی بارینی به‌فر له زۆر ناوچه ڕێگه‌كان داخران.
له باكووری كوردستان به‌هۆی بارینی به‌فر له زۆر ناوچه ڕێگه‌كان داخران.
شه‌پۆلی به‌فر، باران و ته‌زره بارین له باكووری كوردستان كاریگه‌ری له ژیانی هاوڵاتییانی كردووه و زۆر ناوچه‌ی سه‌ر به ئامه‌د ڕه‌نگی سپییان پۆشیوه و له چه‌ندین گوند مه‌ترێك به‌فر باریوه. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ڕێگه‌كانی نێوان پاسوور و مووش و چه‌ندین گوند و لادێ داخراون. له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئامه‌د - وێرانشار ئامبولانسێك و ٤ كامیۆن به‌هۆی داخرانی ڕێگه‌كه گیریان خواردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له ناوچه‌كانی خزخێر، دهێ، به‌رواری، تلۆ و هاوێل-ی سه‌ر به شاری سێرت ڕێگه‌ی ٧٥ گوند داخراوه. له گردی كاركه‌ر-ی سه‌ر به ناوچه‌ی خزخێر خێزانێكی ٥ كه‌سی له‌نێو ئۆتۆمبێلێكدا گیریان خواردبوو و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست بووبوو، به‌ڵام دواتر ڕزگار كران.
ئه‌مڕۆش دۆخی كه‌شوهه‌وا له باكووری كوردستان هه‌وراوییه و جار جاریش به‌فر و باران ده‌بارێت. پێشبینی ده‌كرێت له ڕوحا باران ببارێت و له شاره‌كانی ئامه‌د، ئێلح، سێرت، مێردین و شرنا‌خ باران و به‌فر پێكه‌وه ببارن.
s.m