به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له ڕانیه ٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
له ڕووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی بنگرد - ڕانیه ٦ هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و ٧ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له ڕووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی بنگرد - ڕانیه ٦ هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و ٧ی دیكه‌ش بریندار بوون.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ناحیه‌ی بنگرد - ڕانیه ٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه ٤ ژن و ٢ منداڵن.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی پۆلیس، هه‌موو قوربانییه‌كان دانیشتووی سنووری ناحیه‌ی بنگردن. برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و پۆلیسیش ده‌ستی به پشکنین و لێكۆڵینه‌وه له شوێنی ڕووداوه‌كه كردووه.
s.m