بولدان: قۆناغی ئاشتی لەگەل ئاکەپە بەڕێوە نابرێت، پەلە بکەن بۆ چوونی ئەردۆغان!
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە رایگەیاند، قۆناغی ئاشتی لەگەڵ ئاکەپە نابیت، پەلە کردن بۆ رۆشتنی ئەردۆغان، لە دەستی ئۆپۆزسیۆندایە.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە رایگەیاند، قۆناغی ئاشتی لەگەڵ ئاکەپە نابیت، پەلە کردن بۆ رۆشتنی ئەردۆغان، لە دەستی ئۆپۆزسیۆندایە.
پەروین بولدان هاوسەرۆکی گشتی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە بەشداری سێهەمین کۆنگرەی ئاسایی رێکخستنی هەدەپەی شاری ئانتالیا بوو. هەروەها کەماڵ بولبول ئەندام پەرلەمانی هەدەپەی شاری ئانتالیا ، پارتی سۆسیالیستی هەژاران و پارتی رەنجدەران و پارتی سۆسیالیست بۆ سەر لە نوێ رزگاری و کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و فیدڕاسیۆنی سەندیکای رەنجدەرانی جەماوەری و نوێنەری چەندین پارتی دیکەی سیاسی و سەندیکا و رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی ئامادەی کۆنگرەکە بوون.
بولدان لە کۆنگەرکەدا قسەی کرد و رایگەیاند ئاکەپە ئیدی رەوابوونی خۆی لەدەست داوە و وتی:"دەولەت کەوتووەتە دەستی ئاکەپە. دادگاو دادیش لەدەست ئەوان دایە. سوپا کەوتووەتە خزمەتی ئەوا, رایگەیاندنیش لە ژێر کۆنترۆڵی ئەودایە. ئەم دەسەڵاتە مافی ئەو کەسانە ناناسێت کە سەریان بۆ ناچەمێنن. لە دژی ئەم ناحەقییەش، لەم وڵاتە ئەوەی تێکۆشان دەکات، هەدەپەیە."
بولدان هەروەها تیشکی خستە سەر هێرشە قڕکەر و داگیرکەرییەکانی سوپای تورک لە رۆژئاوی کوردستان و وتی:" ئاکەپە دانی بە گەلی کورد دا نەنا و دەستی کرد بە هێرشکردنە سەر دەستکەوتەکانیان. زیهنییەتێک لە ئارادایە کە هێچ پێگەیەک بۆ کورد قبوڵ ناکات. ئەوانەی لەم شەڕەدا شکست دەهێنێت، تەنها گەلانی تورکیان. گەل لە رووی ئابۆرییەوە شکست دەهێنیت و دایکانیش بە مردنی رۆڵەکانیان. ئێستاش دەیانەوێت سەرباز رەوانەی لیبیا بکەن. ئاکەپە بۆ ئەوەی بەردەوامی بدات بە دەسەڵاتەکەی و بەهێزی بکات، ئۆپڕاسیۆن ئەنجام دەدات."
بولدان لە بەردەوامی قسەکانیدا، قوربانییەکانی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکیی بەبیر هێنایەوەو وتی:"لەگەڵ ئەوەی چەندین ساڵە بەسەر کۆمەڵکوژییەکەی رۆبۆسکیدا تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستاش ئەنجامدەران دەستنیشان نەکراون. جگە لەمە دایکانی رۆبۆسکیش دەستگیر کران. رۆبۆسکی برینێکی ئەم وڵاتەیە کە تا ئێستاش نەپێچراوەتەوەو دەرمان نەکراوە."
لە کۆتایی قسەکانیشیدا بولدان رایگەیاند، قۆناغی ئاشتی بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئاکەپە بەڕێوە ناچێت و وتی:"ئێمە ئاشتیی راستەقینی بۆ کورد و تورک و عەرەب بەدی دەهێنین. ئاکەپە لە ماوەیەکی نزیکدا کۆتایی پێدێت و هەڵدەوەشێتەوە. ئەمڕۆ ئاکەپە بووەتە سێ پارچە. چوونی بەپەلەی ئاکەپە لە دەستی ئۆپۆزیسیۆنبوونی دیمۆکراتیکی ئێمەدایە. ئەو سەردەمە هاتووە کە کۆتایی بە ئاکەپە بێت. ئێمەش پەلە دەکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە."
لە کۆنگرەکەدا جارێکی دیکە بە زۆرینەی دەنگ هەر یەک لە رەمزییە زەنگین و موحسین تاشار بە هاوسەرۆکانی هەدەپەی شار ئانتالیا هەڵبژێردرانەوە.
ز.ش